په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\٤\٢٠١٥

ئوسترالییەکان پێشوازییان لە فیلمە نوێیەکەی پووران درەخشەندە کرد.

 

مەنسوور جیهانی


فیلمی سینەمایی "بێدەنگ! کچەکان ناقیژێنن" لە دەرھێنانی سینەماکاری کورد خاتوو پووران درەخشەندە لە لایەن ئوسترالییەکانەوە پێشوازیی لێکرا.


فیلمی سینەمایی "بێدەنگ! کچەکان ناقیژێنن" لە دەرھێنانی پووران درەخشەندە و بە ئامادەبوونی ئەم خانمە سینەماکارە کوردە لە نوێترین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا لە شارەکانی مێلبۆڕن و سیدنی لە وڵاتی ئوسترالیا نمایشکرا و لە لایەن بینەرانی ئوسترالی، ئێرانی، ئەفغانی و تورکییەوە پێشوازیی لێکرا.


دوای نمایشی فیلمی سینەمایی "بێدەنگ! کچەکان ناقیژێنن" لە ئوسترالیا، کۆڕی رەخنە و ھەڵسەنگاندنیی ئەم فیلمە بە ئامادەبوونی خاتوو پووران درەخشەندە بەڕێوەچوو کە ئەم فیلمسازە کرماشانییە وڵامی پرسیاریی بینەرانی دایەوە. ھەندێک لە بینەرانی تورک و ئەفغانی دانیشتووی وڵاتی ئوسترالیا کە بە بینینی ئەم فیلمە سەرسام ببوون لە سازکردنی فیلم گەلی لەم چەشنە بە بابەتی تایبەتەوە لە ئێران خۆشحاڵبوون و خوازیاریی نمایشی گشتیی ئەم فیلمە لە سینەماکانی وڵاتی ئەفغانستان و تورکیا بوون.


فیلمی سینەمایی "بێدەنگ! کچەکان ناقیژێنن" لە تەنیشت پێشکەش کردنی وتاری پووران درەخشەندە لە یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی زانکۆی "مۆنێش" لە شاری مێلبۆڕن نمایشکرا و لە لایەن مامۆستایانی بەشی ڕۆژھەڵاتی ئەم زانکۆیە، ئێرانییەکانی دانیشتووی مێلبۆڕن و خوێندکارانی ئامادەبوو لە ھۆڵی کۆلێژی کاولفیدی زانکۆی "مۆنێش" و ھەروەھا بانگھێشتکراوان و ھۆگرانەوە پێشوازیی لێکرا.


دوای نمایشی ئەم فیلمە، کۆڕی رەخنە و ھەڵسەنگاندنیی بە پرسیارە زۆر و خاڵە ستایش ئامێزەکانی مامۆستایان، خوێندکاران و بینەران بەڕێوەچوو و لە کۆتاییدا داوایان لە پووران درەخشەندە کرد کە ئەم بەرنامەیە لە شاری سیدنی ئوسترالیاش درێژە پێبدات. ئەم دەرھێنەرە کوردەش دوای نمایشی سەرکەوتووانەی فیلمی سینەمایی "بێدەنگ! کچەکان ناقیژێنن"، دوایین بەرھەمەی خۆی پێشکەش بە ئەرشیڤی زانکۆی "مۆنێش"ی مێلبۆڕن کرد.


فیلمی سینەمایی "بێدەنگ! کچەکان ناقیژێنن" ھەروەھا چەند ڕۆژ پێش ئێستا بە ئامادەبوونی مامۆستایان و ھەروەھا دایک بو باوکی قوتابیانی مێلبۆڕن لە قوتابخانەیەکی ئەم شارە نمایشکرا و سرنجی ئەوانی یەگجار زۆر بۆلای خۆی راکێشا و لە کۆڕێکی رەخنە و ھەڵسەنگاندنیی ئەم فیلمەدا گوتیان ئەوانیش لە مێلبۆڕن ھەر رووبەڕووی ئەو کێشانە دەبنەوە و ئەم فیلمە مرۆڤ دەھەژێنێت و بە توندیی کاریگەریی لەسەریان ھەیە.


یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی زانکۆی "مۆنێش" بە پشتیوانی رێکخراوەی ئاسیایی "مۆنێش" و کۆمەڵەی ئێرانییەکانی دانیشتووی ئوسترالیا، بۆ یەکەمین جار لەم وڵاتە و بە تەرکیز لەسەر رۆژئاوا و ئاسیای ناوەندیی و پەنابەرە بیانییەکان و بە ئامادەبوون و پێشکەش کردنی وتار لە لایەن کەسایەتییە بەرجەستە و گرینگە نێودەوڵەتییەکان لە کۆلێژی کاولفید لە زانکۆی "مۆنێش" لە شاری مێلبۆڕن لە ئوسترالیا بەڕێوەچوو.
 


بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنیی گشتیی فیلمی "بێدەنگ! کچەکان ناقیژێنن"
 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک