په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٨\٦\٢٠١٦

فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "مۆنیخ"ی ئەڵمانیا ڕێز لە بەھمەن قوبادی دەگرێ.

 

مەنسوور جیهانی


ڕێوڕەسمی ڕێزلێنانی "بەھمەن قوبادی" بە نمایشی بەرھەمە سینەمایی و دیکۆمێنتارییەکانی ئەم سینەماکارە کوردە لە سی و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "مۆنیخ" لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.


ڕێوڕەسمی ڕێزلێنانی "بەھمەن قوبادی" بە ھۆی تەمەنێک چالاکی بەردەوامی ھونەریی، بە نمایشی بەرھەمە سینەمایی و دیکۆمێنتارییەکان لە دەرھێنانی ئەم سینەماکارە کوردە، لەوانە: فیلمی سینەمایی کاتێک بۆ مەستی ئەسپەکان"، فیلمی سینەمایی "کیسەڵەکانیش دەتوانن بفڕن"، فیلمی سینەمایی "نێوە مانگ"، فیلمی سینەمایی ""کەس ئاگای لە پشیلە ئێرانییەکان نییە!"، فیلمی سینەمایی "وەرزی کەرگەدەن"، فیلمی دیکۆمێنتاریی "دەف"، فیلمی بڵیندی "ئاڵای بێ وڵات" و فیلمی "ھەندێک جار چاو لە سەرێ بکە" لە چوارچێوەی کۆمەڵە فیلمی "چەند وتەیەک لەگەڵ خوداکان" لە سی و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "مۆنیخ" لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.


بەھمەن قوبادی" لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "مۆنیخ" ئامادە دەبێت و کاتژمێر ٦ی دوانیوەڕۆی ڕۆژی ٢٧ی جوونی ٢٠١٦ لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەم فیستیڤاڵەدا، وڵامی پرسیاری پەیامنێران، ڕۆژنامەنووسان و ڕەخنەگرانی سینەمایی دەداتەوە.


سی و چوارەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "مۆنیخ" ڕۆژی ٢٣ی یۆنیۆی ٢٠١٦ بە نمایشی فیلمی سینەمایی "تۆنی ئاردمەن" لە دەرھێنانی "ماردێن ئادە" فیلمی درەوشاوەی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کانی ٢٠١٦ دەست پێدەکات و لە ڕۆژانی بەڕێوەچوونی ئەم فیستیڤاڵەدا چەندین فیلم لە دەرھێنانی سینەماکارانی ناوداری جیھان لەوانە: فیلمی سینەمایی "دەعم کردن" لە دەرھێنانی "محەمەد دیاب" کە لە بەشی "جۆرێک ڕوانین"ی فیستیڤاڵی فیلمی کانی ٢٠١٦ ئامادەبوو، فیلمی سینەمایی "نێڕوا" لە دەرھێنانی "پابلۆ لارین" لە بەشی دوو ھەفتەی دەرھێنەرانی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی کانی ٢٠١٦ بە ڕۆڵ بینینی "گائێل گارسیا بێرناڵ" و فیلمی سینەمایی "دیواینز" لە دەرھێنانی "ھۆدا بێنیامینا" لە بەشی باشترین فیلمە یەکەمەکانی ئەم فیستیڤاڵە تیادا نمایش دەکرێن.


فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "مۆنیخ" کە دووھەمین ڕووداویی سینەمایی ئەڵمانیا دوای فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بەڕڵین" دێتەئەژما، سی و چوارەمین خولی بە نمایشی کۆمەڵێک فیلم لە دەرھێنانی سینەماکارانی ناوداری وڵاتانی جۆراوجۆر‌ی جیھان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لە ڕۆژانی ٢٣ی یۆنیۆ تا ٢ی یۆلیۆی ٢٠١٦ لە شاری مۆنیخ لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.

بۆ زانیاریی پتر:

www.filmfest-muenchen.de/en/festival/news/2016/05/retrospektive-bahman-ghobadi

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 



 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک