په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\١\٢٠١٥

واتای خۆشەویستی.

وەرگێڕانی: سەرکەش  

 

هاوسەرەکەی داوای لێکرد ئەم ئێوارەیە لەگەڵ ژنێکی تر بچێتە دەر بۆ نانخواردن! لە ئاکامدا وا دیار بوو کە ئەم پێشنیارە، لە دونیادا بێ وێنە بوو.
سەربردەی لە مەڕ ئەم پیاوە چیرۆکێکی یەکجار جوانە، سەرباری هەموو ئەمەش زۆر کاریگەرە. ئەو خۆی بڕیاری بڵاوکردنەوەی داوە لە سەر تۆڕی ئینتەرنێت، بۆوەی واما لێبکا بیربکەینەوە کە ئایا لە ڕاستیدا خۆشەویستی چییە؟ ئەم دەقەی ئێمە وەرمان گێڕاوە بۆ ئێوە
* دەەقێکی یەکجار جوانە.

دوای ٢١ ساڵ ژن و مێردایەتی، هاوسەرەکەم بردمیە لاوە، بۆ ئەوەی شتێکی گرنگم پێ بێژێ. ئەو دەیویست ژنێکی تر لەگەڵ خۆم ببمە چێستخانە و دواتر بۆ سینەما، ئەو گووتی: من تۆم خۆش ئەوێ، بەڵام ئەزانم ئەو ژنەی تریش خۆشتی ئەوێ بۆیە ئەمەوێ ئەویش کەمێ کاتێکی خۆشی ببێ لەگەڵتا.


ئەو ژنەی تریش دایکم بوو، ئەو ١٩ ساڵ بە تەنیا ژیا بوو لەوساوە کە باوکم مردبوو، بە هۆی کار و سێ منداڵەکانم من هەر ئەوەندەم توانی بوو جار و بار سەردانی بکەم.


جا هەر هەمان ئێوارە وەک هاوسەرەکەم داوای لێکردم تەلەفۆنی دایکمم کرد بۆ میوانداری کردنی بۆ چێشتخانە و سینەما 'ئەوە چی ڕوو ئەدا؟ دایکم پرسی!. تۆ دڵنیای کە هەموو شت زۆر باش و ئاساییە؟ ' 'لە وەڵامدا گووتم بە بیرۆکەیەکی زۆر چاکم زانی هەندێ کات دابنێم بۆ ئەوی لەگەڵ تۆیا بەسەری ببەم' 'تەنیا من و تۆ! دایکم لە نێوان تەلی تەلەفۆنەکە کەمێ بێ دەنگ بوو لە دیماهیدا گووتی 'من یەکجار زۆر حەز دەکەم' ڕۆژی هەینی دواتر دوای تەواو بوونم لە کار چووم دایکمم هێنا. من کەمێک شڵەژاو بووم، بەڵێ ئەمە دواجار زۆر دەمێک بووو .... پرچی لوول کردبوو هەمان کراسی دوا ساڵڕۆژی زەماوەندی بوکێنی لەبەربوو بە خەندەی پڕشەنگداری سەر لێوی لە بەختەورەریا وەک فریشتەیەک دەچوو 'من بە هاوڕێکانمم گووت ئەم ئێوارەیە لەگەڵ کوڕەکەم دەرئەچم، ئەمە لایان یەکجار سەرنج کێش بوو دایکم گووتی کاتێک هاتە ناو ئۆتۆمبێلەکە، ئەوان قەت چاوەڕووانی بیستنی ئێواریەکی وەک ئێمە ناکەن! ئێمە چووینە چێشتخانەیەکی مامناوەندی یەکجار جوان نا، بەڵام جێیەکی خێزانی ئاسایی و جوان بوو دایکم قۆڵی گرتبووم وەک ئەوەی ژنە سەرۆک کۆمار بێت. دانیشتین من ناچار بووم لیستی خواردنەکان بۆ دایکم بخوێنمەوە، چونکە چاوەکانی ئەو نووسینانەی نەدەبینی لەبەر ووردی. کە لە خوێندنەوەی لیستی خواردنەکان بوومەوە چاوم بەرز کردەوە بینیم ئەو یەک بێن تەماشای دەکردم بەزەدەخەنەیەکی پڕلە هەستی گەڕانەوە بۆ ڕابردوو 'کە تۆ منداڵ بووی ئەوە من بووم کە ناچار بووم لیستەکە بخوێێنمەوە' دایکم زۆر بە ساکاری گووتی ' بەڵێ ئیتر کاتی ئەوە هاتووە تۆ کەمێ بحەسێیتەوە و من هەمان کار بکەم' وەڵامیم دایەوە. نانمان دەخوارد و قسەمان دەکرد، باسی شتێکی تایبەت نەبوو، تەنیا سەبارەت بە ژیانی خۆمان بوو بە گشتی. لە دیماهی ئەوەندە زۆر قسەمان کرد چوونە سینەماکەمان لە بیرکرد. بەڵام هەرگیز لە خەمی لە دەستدانی فیلمەکەدا نەبووین. کاتێ گەیاندمەوە ماڵ، گووتی بەو پەڕی خۆشیەوە حەزم دەکرد جارێکی تر لەگەڵما بچیتە دەرەوە، بەڵام بە مەرجی ئەوە ئەگەر قسە بدەم کە ئەو جارەیان ئەو پارەکە بدا منیش گفتم دایە.


نانخواردنی ئێوارەت چۆن بوو؟' خێزانەکەم لێی پرسیم کە گەیشتمەوە ماڵ. 'بەڕاستی چاک بوو' زۆرتریش لە هەموو ئەوە چاکتر بوو کە من چاوەڕانی بووم.


من قەت ئەو پەیمانەم بۆ نەچووە سەر کە میوانداری چێشتخانەمکا. چەند ڕۆژیک دواتر دایکم کۆچی دوایی کرد بە هۆی گرفتەکانی دڵ. ئەو پێشهاتە زۆر خێرا تێپەڕی و کەس نەیتوانی هیچی بۆ بکا.


یەک دوو هەفتە دواتر لە ڕێگای پۆستەوە نامەیەکم بۆ هات لەگەڵ شێکی هەمان چێشتخانە کە من دایکمم بۆ بردبوو پارچە کاخەزێکی چکۆڵەش زۆر بە ئاگاییەوە بە شێکەکەوە لکێنرابوو وەک لەحیم: من پێشتر پارەی ئەم شێکەم داوە. من لەوە دڵنیا نەبووم کە دەمێنم. بەڵام بە هەر بارێکا من پارەی دوو جێم داوە یەکیان بۆ تۆ یەکیان بۆ هاوسەرەکەت. تۆ تەنیا دەبێ بزانی ئەو ئێوارەیەمان. چ واتایەکی هەبوو بۆ من. من خۆشتم دەوێ کوڕەکەم. درووست ئەو ڕۆژە لەوە گەیشتم کە چەند گرنگە بڵێێ' من تۆم خۆش ئەوێ' هەروا کات تەرخان بکەی بۆ خێزان و ئەوانەی کە خۆشمان ئەوێن. لەبەر ئەمە و لە دیماهیدا هیچ شتێ گرنگ تر نیە لەو جۆرە خۆشویستنە.
___________________________
* لە سویدیەوە کردوومە بە کوردی، لەو شوێنەش کە من سویدیەکەم لێ بینی و لە پێشەکیەکەشدا هاتووە کە لە زمانێکی تر کراوە بە سویدی بەڵام لەوێ زمانی پێشتری کە پێی نووسراوە ناوی نەهێنرابوو.
سەرچاوە:
Share2give on facebook

 

ئوپسالای سوێد

ماڵپه‌ڕی که‌ریم سه‌رکه‌ش

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک