وه‌فیق سامه‌ڕایی ئه‌ندازیاری ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه و جینۆساید شایانی سزای گرانه له‌پای تاوانه‌کانیدا، واز له‌ڕوسپیکردنه‌وه‌و پشتیوانی ئه‌م تاوانباره بێنن !
سامه‌ڕایی تاوانبار به‌تاوانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال ،ئه‌ندازیار له ئینسان کوژی و پلانی تاوانی جینۆسایدی خه‌ڵکی کوردستاندا، تاوانه‌کانی هێنده زه‌قن ئه‌سته‌مه له بیر‌و هۆشی خه‌ڵکی کوردستان و عێراق بچنه‌وه،به‌رپرسی ده‌زگای هه‌واڵگری ڕژێمی به‌عس و خاوه‌نی چه‌ندین پۆستی سه‌ربازی و ئیستخباراتی گرنگ له ڕژێمی به‌عسدا که هه‌موو که‌س ده‌زانێت ئه‌و پۆستانه به ئه‌نجامدانی تاوانی گه‌وره‌و کوردکوژی و ئینسان کوژی و له‌پای دڵره‌قی و تاوانه‌کانی وه‌ک ئه‌نفال و ته‌عریب و ته‌بعیس و ته‌هجیری خه‌ڵکی بێتاواندا به‌ده‌ست هاتوون، پرۆفایلی سامه‌ڕایی زۆر دیار‌و ئاشکرایه هه‌موو سه‌رچاوه باوه‌ڕپێکراوه‌کانی وه‌ک ڕاپۆرته‌کانی ئه‌منستی ئه‌نته‌رناشناڵ ده‌رباره‌ی عێراق و ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ و دۆکومێنته‌کانی به‌رده‌ست ئه‌وه‌ده‌رده‌خه‌ن!، تابه‌عس له هێزوتواناکانی نه‌که‌وتبوو یه‌کێک له‌قه‌مه خوێناویه‌کانی ڕژێمی به‌عس بوو،دواتر له‌پێناوی ده‌سه‌ڵاتی زیاتردا به‌ره‌ی ئه‌مریکای هه‌ڵبژارد،بۆئه‌و ده‌سه‌ڵات و هێز له‌کوێبێت ئه‌و له‌وێیه و له‌وێ بووه،تاوان و خوێن ڕێژی ئه‌م تاوانباره له‌دوای ڕوخانی ڕژێمه‌وه و له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنه‌وه‌ی له مه‌یدانی ده‌سه‌ڵاتدا له‌عێراق و له‌پاڵ ده‌ستی سه‌رۆک کۆماری عێراقدا گه‌وره‌ترین ئیهانه‌و ناڕه‌وایی بوو به‌رانبه‌ر به خه‌ڵکی کوردستان و قوربانیه‌کانی جینۆسایدی خه‌ڵکی کوردستاندا .
چاک چه‌ندین جار له‌ئاست ئه‌م تاوانباره‌داو له‌به‌رانبه‌ر به‌رگری ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد به‌سه‌رۆکی کۆماری عێراق و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانیشه‌وه ده‌نگی هه‌ڵبڕیوه‌و دژی شه‌فاعه‌ت و ده‌ستێوه‌ردانه‌کانیان بووه له‌کاره‌کانی دادگای باڵای عێراق و هه‌وڵدانیان بۆ سپیکردنه‌وه‌ی ڕووی ئه‌م تاوانبارانه،به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد که‌به‌خوێنی خه‌ڵکی کوردستان و هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال کورسیه‌کانی حوکم و به‌شداری ده‌سه‌ڵاتیان ده‌ستکه‌وتووه بۆ جاری چه‌نده‌مینه که پشت له‌خه‌ڵکی کوردستان و قوربانیه‌کانی بوونه پشت و په‌نای ئه‌م تاوانباره‌و تاوانبارانی تری وه‌ک خه‌زره‌جی ولیستێک له مه‌فره‌زه‌خا‌سه‌کان و جاشه تاوانباره‌کان.
سامه‌ڕایی تاوانبار له‌پای داواکردنی له‌لایه‌ن دادگای باڵاوه‌و تاوانبار بینینی له‌ماوه‌ی ڕابردوودا لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵداکراوه و چاک له‌وه‌ش ئاگاداره که ده‌سه‌لاتدارانی کورد ده‌وریان بووه‌و هه‌وڵیانداوه که‌ناوی له‌لیستی تاوانبارانی ئه‌نفالدا بێته ده‌ره‌وه‌و،به‌ڵام دادگای پێداچوونه‌وه داوای لێکۆڵینه‌وه‌ی نوێ و زیندانی کردنی تاوانبار ده‌کات، به‌وهۆیه‌شه‌وه وازی له‌پۆستی ڕاوێژکاری سه‌رۆک کۆماری عێراق هێناوه،به‌ڵام سه‌رۆکایه‌تی کۆمار خوازیاری ئه‌وه‌یه که‌تاوانبار له‌ده‌ستی ڕاستیدا وله‌ژێرباڵی خۆیدابهێڵێته‌وه .
چاک له‌داهاتوودا هه‌موو هه‌وڵه‌کانی خۆی بۆسزادانی ئه‌م تاوانباره‌و سه‌رجه‌م تاوانبارانی کورد‌و غه‌یره‌کورد خستۆته‌گه‌ڕو خوازیاری داگایه‌کی عادیلانه‌بووه بۆ سه‌رجه‌م تاوانباران. چاک هه‌میشه تێکه‌ولێکه‌و ڕیکه‌وتنه سیاسیه‌کان و هه‌رجۆره لێبوردنێکی سه‌روده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵک و دااندگادانپێدراوه ناوده‌وڵتیه‌کانی ڕه‌تکردۆته‌وه‌و،له‌به‌ره‌ی قوربا‌نیه‌کانداو بۆئامانجی (تاوانباران هه‌رپله‌و مقام و قومیه‌ت و دینێکیان هه‌بێت ده‌بێت تاوانه‌کانیان ساغبکرێته‌وه‌و، و سزاکانیان وه‌ربگرن و قوربانیه‌کان و که‌س و کاریان ده‌بێت قه‌ره‌بووی مادی و مه‌عنه‌وی بکرێنه‌وه، ئه‌رکی ده‌ستبه‌جێی حکومه‌تی هه‌رێم وعێراقه که‌هه‌وڵی جدی بۆ چاککردنی باری ژیان و گوزه‌رانیانبده‌ن و،له‌ولای تریشه‌وه ده‌رگاکان بۆلێکۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون بکه‌نه‌وه‌و به‌هیچ جۆرێک و له‌ژێر هیچ بیانوویه‌کدا ده‌ستنه‌خه‌نه کاری دادگاکانه‌وه).
چاک ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد‌و عێراقی هوشیارده‌کاته‌وه،که‌ده‌ست له‌باڵی ئه‌م تاوانبارانه به‌رده‌ن و وازله به‌رگری وپله‌پێدان و خزمه‌تکردنیان بێنن ،ئه‌مانه به‌تاوانێک ده‌ستیان سوره، که‌هیچ دادگایه‌کی ستاندارد‌و جیهانی ناتوانێت نه‌ک ته‌نها له‌تاوانباران به‌ڵکو له‌وانه‌ش که‌هاوکار و هاوسه‌نگه‌رن له‌گه‌ڵیاندا چاوله‌ئاستیدا دابخات، تاوانبارانی بیانی وه‌ک بازرگانی هۆڵه‌ندی فرانس ڤان ئانرات سزای 17 ساڵ زیندانیان ته‌نها له‌پای بازرگانی به مادده کیمیاویه‌کانه‌وه وه‌رگرت که‌جینۆسایدی خه‌ڵکی کوردستانیان پێکراوه ،ده‌بێت ئه‌ندازیاران و نه‌خشه‌داڕێژه‌ران و جێبه‌جێکه‌رانی تاوانی جینۆسایدی خه‌ڵکی کوردستان و سامه‌ڕایی و خه‌زره‌جی وتاوانبارانی کورد‌و موسته‌شا‌رو جاشه‌تاوانباره‌کان چه‌ندو چی بێت ؟!.
چاک هه‌موو توانای خۆی له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه ده‌خاته‌گه‌ڕ دژی سه‌رجه‌م تاوانباران و، خوازیاریشه که سه‌رجه‌م خه‌ڵکی کوردستان و هه‌موو ناوه‌نده ئینسانی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشه‌نبیریه‌کان و هه‌ر ئینسانێکی ئازادی خواز له‌به‌رانبه‌ر ئه‌م ناعه‌داله‌تیه ده‌نگ هه‌ڵبڕن،کۆمه‌ڵگای ئازاد و مرۆڤانه به‌ده‌رله‌م خوێنخۆری تاوانبارانه‌و،له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای هه‌موو هاوشێوه‌و یه‌کسان له‌به‌رانبه‌ر یاسادا دێته‌دی.
ناوه‌ندی چاک 18/6/2008
|