په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\٩\٢٠١٧

وەرگێڕان و داھێنان.

ئاری محەمەد سابیر  


وەرگێران داھێنانی دوایی داھێنان، نووسینەوە و لەدایکبوونی دەقێکیتر، کاری وەڕگێڕ خوڵقاندنی دەقێکیترە، وەرگێڕان ھونەرەو پەیڕەو بنەماو ڕێسایی تایبەتی خۆی ھەیە،وەڕگێڕان چ لە کاری ئەدەبی چ لەکاری زانستی و ئەکادیمی توانا فیکریە شاراوەکانی نووسەر بەدیاردێخێت. کاکی وەڕگێڕ دەبێت زیاتر ئاشنایی ژینگە و دەورووبەری بێت ھەرئەو ژینگە و دەورووبەرەیە سەرچاوەی ئەزموون وشارەزایی و کەرەسەی بیرکردنەوەی زمانی وەڕگێڕ، وەڕگێڕی بەتوانا ھەستی قووڵی ھوونەرانەی خۆی دەبێتە پێشەنگی بەرەو پاککردنەوەی ئاستەنگەکان بۆ خوێنەر بێجگە لەوەی وەڕگێڕان زانستە ھونەر و زەوقیشە کە یەک لە بنەماکانی سەرەکین لە وەڕگێڕان.

لەم سەردەمە وەڕگێڕانی باش وەک خواردنی باشە بۆ مرۆڤ چونکە لە پێداویستیە مەعریفەکانی سەردەمە لە ژیانی کەلتووری کۆمەڵگە، لە ئێستادا ھۆیەکە بۆ تێگەیشتن ولێکگەیشتن و نزیکبوونەوەی کۆمەڵگاکان و میللەتان و ڕۆشنبیران زوو گەیشتنی زانیاری نوێ لە ھەر بوارێکدا. لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا باشترین چەکی ولاتانی پێشکەوتووە و چەکی وڵاتانی پاشکەوتووشە کە بێ خەمن لەبواری کەلتووری و زانست پاراستنی کەلتوور و فەرھەنگ لە فەوتان. پڕۆسەی وەڕگێڕان پڕۆسەیەکی داھێنەرانەیە نووسەری وەڕگێڕ خود و شێواز و ھزری خۆی دەخاتە نێو دەقەکەوە و دەیەوێت دەقە ڕەسەنەکە بە زمانێکیتر بخوڵقێنێ.

وەڕگێڕان لێپرسینەوەیەکی زانستی و ئەدەبی و ئەخلاقی و مرۆڤایەتیە نەک ھەر بەرامبەر نووسەری وەڕگێڕ بەلکو بەرامبەر کەلتووری نەتەوەکەی چونکە داھێنانێکیتری بۆ کەلتووری نەتەوەکەی داھێناوە. لایەنێکی گرەنگی وەڕگێڕان ئەو کارتێکەرەیە بەسەر کەلتووری زمانی مەبەست دایدەنێت چونکە مرۆڤ بە زمان دەوەرە دراوە لە دەرەوەی زمان زەحمەتە بتوانێ مێشکی بشڵەقێنی لە ھەمان کاتدا زمانیش دەورەدراوی ئەو جیھانەیە کە مرۆڤ تیدا دەژی بۆیە وەڕگێڕان ئەو حاڵەتەیە دەرگایی کەلتوورەکان بەسەر یەکدەکاتەوە واتە پردی نێوان کەلتوور و گەلانە.

وەڕگێڕە داھێنەرەکان ڕۆلێکی مەزنیان لە کەلتوور و ڕۆشنبیری وڵاتەکانیان ھەیە. داھێنەر خوڵقێنەر لەسەریەتی رووبکاتە کەلتووری مرۆڤایەتی و رۆشنبیری جیھان و پێشکەوتنە تازەکان تا خەڵک سوودی لێببینێ و نزیکایەتی و کۆنتاک بگرێ لەگەڵ رۆشنبیرانی ھاوچەرخی جیھان شارەزایان بێت چونکە ھەر زمانە و دەستوور و شێواز و کەلتوورو چەمکی خۆی ھەیە خوێنەر قەت ھەست بە کەموکوڕی نەکات لە مەبەستەکەی تێبگات ئەگەرنا بوونی وەڕگێڕی خراپ واتە دەقی خراپ وفیکری خراپ و تەنانەت خۆگیرکردن و دوورەپەرێزی لە پێشکەوتنەکانی دونیا. بە کورتی و بە کوردی جار ھەیە (وەڕگێڕان) لە نووسینەوەی (دەق) سەخترە، دەبێت ئەوەش بڵێن کاری وەڕگێڕان بێجگە لە لایەنی مەعنەوی و مەعریفی لایەنی (مادی) تەواوکەری داھێنانی وەڕگێڕانە چونکە لە زۆر کۆمەڵگە و وڵاتان بە شێوەیەکی ڕێکخراو پاڵپشتی کەسان و حکومەت بە کارێکی سەرەکی و پێویستی دەزانن بۆ خۆناساندن و گەشەی کەلتووری.
 

 

areezendiny40@yahoo.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک