٣١\١٢\٢٠٠٩
ویژدان.
ئاماده‌کردنی: هۆشیار
لێگه‌ڕێن باتیۆریه‌کان
بمرن ، نه‌ک مرۆڤه‌کان
-
کارڵ پۆپه‌ر
پرۆفیسۆر
ئه‌حمه‌د ئاڵتان ئه‌و نوسه‌ره روناکبیره‌یه که خاوه‌نی زۆرترین
نوسینی ره‌خنه‌ئامێزه له رژێمی که‌مالیستی. له‌م ماوه‌یه‌دا له
میانه‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی { لایپزیگ بۆئازادی} دا گوتی ئێمه
پێویستمان به‌جیهانێکه که خه‌ڵات ومه‌دالیای داکۆکیکردنی له‌مافه‌کانی
مرۆڤ وئازادی بیرورای تێدا وه‌رنه‌گیرێ.
دکتۆر ئاڵتان بووه خاوه‌ن به‌نرخترین مه‌دالیای ئازادی رۆژنامه‌وانی و
داهاتووی مێدیا، هاوکات له‌و بۆنه‌یه‌دا دوو نوسه‌رو روناکبیری تری
ئیتالی وکرواتی به‌ناوه‌کانی {رۆبه‌رتۆ ساڤیانۆ} و {دوشان میلیۆس}خه‌ڵات
کران. له رێوره‌سمی وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌که‌دا سه‌رنوسه‌رو به‌ڕێوه‌به‌ری
رۆژنامه‌ی ته‌ره‌ف ئه‌حمه‌د ئاڵتان ووته‌یه‌کی پێشکه‌شی ئاماده‌بوان
کرد ئه‌مه ناوه‌ڕۆکه‌که‌یه‌تی. سروشت هاوسه‌نگی خۆی له‌سه‌ر کوشتن و
یه‌کتر له‌ناوبردن دامه‌زراندووه. هه‌موو گیانداران بۆ ئه‌وه‌ی درێژه‌به‌ژیانیان
بده‌ن یه‌کتری ونجڕ ونجڕ ده‌که‌ن ویه‌کتری ده‌خۆن، ئه‌م دڕه‌نده‌ییه‌ش
بێوه‌ییه‌کی له‌خۆگرتووه. چونکه سروشت به‌واڕسکی ئه‌مه‌ی پێداون له‌پێناوی
مانه‌وه‌یاندا، ئه‌وه فه‌رمانی سروشته زینده‌وه‌ران به‌جێیدێنن.
مرۆڤه‌کانیش له‌م کوشتارو خۆخۆریه‌دا به‌شدارن. هه‌ر وه‌کو گیانداره‌کانی
تر مرۆڤیش دڕاندانه ره‌وتار ده‌کات. ئه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان له‌ئاژه‌ڵه
دره‌نده‌کان جیاده‌کاته‌وه دوو تایبه‌تمه‌ندێتیه، یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه
که مرۆڤه‌کان ئه‌م دڕه‌نده‌ییه ده‌خه‌نه ناو هۆش وئاوه‌زیانه‌وه و
ده‌ڕنده‌ییه بێوه‌ییه واڕسکه‌که‌ی سروشتی پێده‌گۆڕنه
تــــــــــــــــــــــــاوان.
دوه‌میان ئه‌وه‌یه که‌هه‌ندی له‌مرۆڤه‌کان دژی ئه‌و ره‌فتاره ده‌وه‌ستنه‌وه
که خه‌ڵکانی بێده‌سه‌ڵات و لاوازه‌کان ده‌چه‌وسێنێته‌وه جا ئه‌و
بێهێزو بێده‌سه‌ڵاتانه سه‌ر به‌هه‌رنه‌ته‌وه‌و ڕه‌گه‌زو ئاین و که‌لتورێک
بن، ئه‌م هه‌ڵوێسته به ویژدان ناو ده‌برێت. ئێمه کاتیک ده‌بینین
پیاوێک له مناڵێک ده‌دات واتا به‌هێزێک له بیهێزێک ده‌دات یاخی ده‌بین،
هێزی بزوێنه‌ری ئه‌و یاخی بوونه‌ش ویـــژدانه.
هه‌ندێ له‌مرۆڤه‌کان له دره‌نده‌یی و بیبه‌زییدا هه‌موو سنوره‌کانیان
به‌زاندووه، بۆئه‌وه‌ی ژیانی کورتی خۆیان خۆشتر بگوزه‌رێنن سوکایه‌تی
به ژیانی ئه‌وانیتر ده‌که‌ن، بێ گوێدانه ژیانی ئه‌وانیتر.
هه‌ندێکیش له مرۆڤه‌کان به‌پێچه‌وانه‌وه لاواز‌و گازنده‌کان ده‌پارێزن.
به‌دکاری ودڕه‌نده‌ییش هۆکاری لۆژیکی خۆی هه‌یه،ئه‌وانه ئه‌مه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
مانه‌وه‌ی خۆیان ده‌که‌ن وه‌ک گیانه‌وه‌ران.
به‌ڵام ئێمه‌ی مرۆڤ ره‌فتاره نابه‌جێکانمان هیچ لۆژیکێک نایگرێته‌وه.
ویژدان وبیوه‌ییش هۆیه‌کی لۆژیکیان نیه.
هه‌ر بۆیه له‌م باره‌یه‌وه ئیمانۆئیل کانت گوتۆتی: من سه‌رم له ئه‌ستێره‌کان
و بیوه‌یی وچاکه‌کاری ناسوڕمێ و به‌هه‌ڵه‌مدا نابات.
به‌ڵام له ڕاستیدا چاکه‌کاری و‌بێوه‌ییش سه‌رسوڕهێنه‌رن. سه‌باره‌ت
به‌وه‌ی سروشت به‌وارسک خۆپه‌رستی ودڕنده‌یی به گیانله‌به‌ران به‌خشیوه.
چونکه هه‌موو کاتێک مێژوو گه‌واهیده‌ری کۆمه‌ڵێ خه‌راپه‌کاری لۆژیکی
وچاکه‌کاری نالۆژیکیه.
من پێموایه هه‌میشه به‌دکاری ودڕه‌نده‌یی هۆکارێکی لۆژیکیانه‌ی له‌پشته‌وه‌یه
بۆ سته‌مکه‌ران که‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیانی پێده‌پارێزن،ئێمه‌ش ئه‌وه‌ی
له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆماندا بێت به لۆژیکیانه‌ی لێکده‌ده‌ینه‌وه.
ئێستاش شه‌ڕ درێژه‌ی هه‌یه بۆیه به‌خشینه‌وه‌ی مه‌دالیا وپاداشت ئه‌درێن،
من زۆر به‌خته‌وه‌رم به‌وه‌رگرتنی مه‌دالیای رێزلێنانه‌که،به‌ڵام ئه‌وه‌ی
زیاتر ده‌بێته مایه‌ی خۆشبه‌ختیم ئه‌وه‌یه که ببینه خاوه‌ن جیهانێک
که مه‌دالیای تیانه‌به‌خشرێته ئه‌و که‌سانه‌ی که داکۆکی له مافی
مرۆڤ ده‌که‌ن. ئه‌حمه‌د ئالتان.
|