٨\١٢\٢٠١٠
ویکیلیکس و
حه‌قیقه‌ت.
نووسینی: فاتیح شێخ
وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه: حه‌مه غه‌فور
جه‌نجاڵی ویکیلیسیش جیهانی خۆی هه‌یه.
گوایا دیبلۆماسی نهێنیی بۆرژوازی ڕیسواییه‌کی "نوێ"ی لێکه‌وتۆته‌وه.
به‌ڵام حه‌قیقه‌ت کامه‌یه؟ حه‌قیقه‌ت خۆی یه‌که‌مین قوربانی ئه‌م جه‌نجاڵ‌و
ئاشوبه‌یه. له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵێکی دیکه له به‌ڵگه‌نامه‌ی
دیبلۆماسی له‌لایه‌ن ویکیلیکسه‌وه WikiLeaks جارێکی تریش گۆشه‌یه‌کی
بچکۆله له په‌رده‌ی هه‌ڵماڵراو وه سه‌ری خوێناوی ملیۆنه‌ها
قوربانی(مدوسا) که‌وته پێش چاوی هه‌موان. وه دیکتاتۆری چینی سه‌رمایه‌دار
ته‌حه‌مولی ئه‌م ئاسته له لادانی په‌رده به‌سه‌ر دیبلۆماسی نهێنی
خۆیه‌وه ناکات. له هه‌موو لایه‌که‌وه ئه‌یانه‌وێ به هه‌موو
ئامرازێک ده‌موده‌ست خامۆشی که‌نه‌وه، ئێستا که بواری به‌درۆخستنه‌وه‌و
شوێنگرتنی یاساییان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه، هه‌ر له سنووردارکردنی سه‌رویاسایی(فراقانونی)ه‌وه
بگره تا ئه‌گا به هوشداریی ئه‌منی تا ماری مردووی ڕاوێژی ئه‌خلاقی‌و
پره‌نسیپی وه‌شاندنی ژورنالیستی‌و ئه‌م جۆره شتانه به‌ده‌سته‌وه
گیراوه بۆ به‌رگرتن به‌م سکانداڵه دیبلۆماسیه‌یان.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که دیبلۆماسی نهێنی په‌نجه بچکۆله‌ی تاوانکاریی
ڕژێمی سه‌رمایه‌داری‌و ده‌وڵه‌تانی پارێزه‌ری ئه‌وه. ته‌نانه‌ت جه‌نگه‌کانیشیان
که دیبلۆماسی ته‌نها به‌شێکه لێیان، ئاوێنه‌ی باڵانوێنی قه‌دو قیافه‌ی
ته‌واو که‌ماڵی تاوانکاریی ئه‌م ڕژێمه نین. هیچ ویکیلیکسێک، هیچ هیۆمه‌ن
ڕایت ۆچ‌و ئه‌منیستی ئینته‌رناشیوناڵێک په‌رده له‌سه‌ر ئه‌و شته‌ی که
ڕۆژ‌و شه‌و به‌سه‌ر چینی پڕ جه‌معیه‌تی کرێکارانی جیهان‌و مناڵانیاندا
دێت لاناده‌ن‌و گۆشه‌یه‌کی هه‌رچه‌ند بچووکیش بێت له پشتی په‌رده‌ی ئه‌و
تاوانکاریانه‌ی ده‌رهه‌ق به‌م چینه ئه‌نجام دراون نیشان ناده‌ن.
چونکوم پشتی په‌رده، هه‌مان چه‌وسانه‌وه‌ی به‌رفراوان‌و جیهانیی کاری
به‌کرێی چینی کرێکاره که ئه‌ویش له ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه ڕێپێدراو و
یاساییه. کامێراکانیان له‌م ناوچه‌یه کوێرن.
ویکیلیکس هیچ سورپرایز(موفاجه‌ئه)ێکی بۆ چینی کرێکار پێ نیه.
کرێکاران‌و مناڵه‌کانیان هه‌موو ڕۆژ‌و هه‌موو شه‌وێک له‌گه‌ڵ کابوسی
واقعی تر له‌و شتانه‌ی ماڵپه‌ڕی ویکیلیکس‌و گاردیه‌ن‌و غه‌یری ئه‌وانیش
"دایئه‌به‌زێنن" ده‌ست‌و په‌نجه نه‌رم ئه‌که‌ن. هیچ به‌شێک له
ژوڕنالیزمی بۆرژوایی له ڕیسواکه‌رانه‌ترین حاڵه‌تیشیاندا دیسان به‌رامبه‌ر
به‌و تاوانکاریانه‌ی به‌ره‌وڕووی ئێمه ئه‌بێته‌وه هه‌ستیار نین.
به‌ڵام ته‌نانه‌ت له مه‌یدانی ئیفشای دیبلۆماسی نهێنی ده‌وڵه‌تانیشدا
نه ویکیلیکس وه نه سه‌رتاپێی ژوڕنالیزمی وه‌ک ئه‌ڵێن "ناڕازی"
بۆرژوایی، وێڕای ئیمکاناتی سه‌رسامکه‌ری شۆڕشی کۆمۆنیکه‌یشنی سه‌ده‌ی
بیست‌و یه‌ک، به تۆزی پێی ئه‌و شته‌ی که شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر له سه‌ره‌تای
سه‌ده‌ی بیستدا ئه‌نجامی دا ڕاناگه‌ن. به له‌به‌رچاوگرتنی تاقیکردنه‌وه‌ی
شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر، ئه‌توانین بڵێین، ئه‌و ڕۆژه‌ی که چینی کرێکار ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر له یه‌ک ووڵاتیشدا به ده‌سه‌ڵات بگات، توانایی ڕیسواگه‌ریی
خۆی نه‌ک هه‌ر ته‌نها له دژی دیبلۆماسی نهێنی ده‌وڵه‌تانی سه‌رمایه،
به‌ڵکه له به‌رامبه‌ر به ته‌واوی تاوانکاری‌و جینایاتی دوێنێ‌و ئه‌مڕۆی
ڕژێمی سه‌رمایه، هه‌موو ویکیلیکسه‌کان‌و ئه‌منیستیه‌کان، به‌هۆی شه‌رم‌و
شه‌ریکبوونیانه‌وه له‌گه‌ڵیدا ئه‌گێڕێته‌وه بۆ نێو به‌ده‌نه‌ی ئه‌سڵیی
سیستمی سه‌رمایه‌و پاکیان ئه‌کاته‌وه. ئه‌مانه هه‌رچیه‌ک هه‌ن دژی
سیسته‌می سه‌رمایه نین.
له‌م باره‌وه هوشیاریی پێویسته سه‌باره‌ت به دیارده‌ی ویکیلیکس وه
هاتوهاواری پشتیوانی کردن لێی وه یان دژایه‌تی کردن له‌گه‌ڵی. ئه‌م
دیارده‌یه به‌ره‌نجامی به‌ریه‌ککه‌وتنی دوو واقعیه‌تی زه‌روری سه‌رده‌می
ئێمه‌یه؛ 1- تێکشکانی مۆنۆپۆڵی ته‌کنۆلۆژی‌و ده‌زگای زانیاری ده‌وڵه‌تان،
وه 2- سه‌رهه‌ڵدانی یه‌ک فه‌وزاو بێسه‌ره‌وبه‌ره‌یی به‌ربڵاو له
دامێنی په‌یوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌تان ("نیزامی جیهانی!")و درووست بوونی
قه‌ڵشتی نوێ له ڕیزه‌کانی بۆرژواییدا له‌ژێر کاریگه‌ری توندبوونه‌وه‌ی
کێبه‌رکێی به‌شه جیاوازه‌کانی سه‌رمایه‌و ده‌وڵه‌ته‌کانی له‌نێو مه‌نگه‌نه‌ی
سه‌رله‌نوێ دابه‌شکردنه‌وه‌ی جیهان‌و ئه‌و قه‌یرانه ئابووریه‌ی به‌ربینی
گرتوون.
شۆڕشه‌کانی کۆمۆنیکه‌یشن له سێ ده‌یه‌ی سه‌ده‌ی بیست‌و ده‌یه‌ی یه‌که‌می
سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌کدا، مۆنۆپۆڵی ته‌کنۆلۆژیای نه‌ک هه‌ر له‌ژێر چنگی
ده‌وڵه‌تانی زلهێز، به‌ڵکو له‌ژێر ده‌ستی ده‌وڵه‌تان به‌گشتی ده‌رکێشاوه،
(هه‌روه‌کو چۆن له ئاستێکی سنووردارتردا له‌ژێرده‌ستدا بوونی چه‌ک‌و
چۆڵ له سنووری مۆنۆپۆڵ‌و کۆنتڕۆڵی ده‌وڵه‌تان‌و سوپاکانیان ده‌رچووه‌و
که‌وتۆته ده‌ستی میلیشیا جۆراو جۆره‌کانه‌وه). له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی
سیحرئاسای ته‌کنۆلۆژیاو بێتوانایی په‌یوه‌ندیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان‌و
گۆڕینه‌وه‌و موناسه‌باتی بۆرژواییانه‌ی خاوه‌ندارێتی‌و ئینحیسار له به‌ڕێوه‌بردن‌و
کۆنتررۆڵی ئه‌ودا، به قه‌ولی مانیفێستی کۆمۆنیست؛ ئه‌مڕۆ بۆرژوازی "له
جادوگه‌رێک ئه‌چێت که ده‌سه‌ڵات‌و کۆنترۆڵی به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردن‌و
ڕامکردنی هێزه‌کانی جیهانی ژێرزه‌مین، که به سیحر‌و جادوی خۆی
بانگێشتی سه‌رزه‌مینی کردوون، له‌ده‌ست داوه". کۆنترۆڵ‌و سوڵتانی
ئایدیۆلۆژیای بازاڕی ئازاد به‌سه‌ر ڕژێمی ده‌خاڵه‌تی ده‌وڵه‌تیه‌وه له
ده‌یه‌کانی دواییدا، ئه‌گه‌ر چی ده‌ستی بۆرژوازیی به‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنان‌و
بازراگانیدا واڵاتر کردووه، له به‌رامبه‌ردا توانایی بۆڕژوایی، به
تایبه‌ت توانای ده‌وڵه‌ته بۆرژواییه‌کانی بۆ ڕامکردن‌و بارهێنانی
پێشکه‌وتنه ته‌کنۆلۆژیه‌کان گه‌لێک سنووردارتر کردووه. گه‌شه‌ی سه‌رسامکه‌ری
ته‌کنۆلۆژیا ده‌بێ له‌گه‌ڵ ئاشوب‌و فه‌وزای به‌ربڵاوی حاکم به‌سه‌ر
ستراتیژی‌و ئایدیۆلۆژی به‌شه جیاوازه‌کانی چینی سه‌رمایه‌دارو ده‌وڵه‌ته‌کانیان
له هه‌لومه‌رجی حازردا لێک بدرێن، هه‌تا هۆکاری په‌یدابوونی قه‌ڵشتی
چه‌شنی ویکیلیکس، که له‌و گۆشانه‌ی ناکۆکیه‌کانی وه‌زعی مه‌وجوده‌وه
سه‌ر ده‌ر دێنن، درک بکرێت.
به‌ڵام ویکیلیکس به‌شێکه له ژوڕنالیزمی بۆرژوایی‌و به‌وێنه‌ی سه‌رتاپای
داموده‌زگای ژوڕنالیزمی هاوچه‌رخ له به‌ده‌نه‌ی ئه‌سڵیی سیسته‌م سه‌ربه‌خۆو
جودا نیه. دزه‌کردن(Leaks)ی به‌ڵگه‌نامه‌و زانیاری له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مریکا بۆ نموونه، به ئامانجی ده‌رهاویشتنی وێنایه‌ک له وه‌زع‌و
حاڵی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌و ده‌وڵه‌تی پشتی سه‌ری ئه‌و، نیشانده‌ری بوونی
میکانیزمگه‌لێکی دزه‌کردنی ئاگاهانه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌کانه به مه‌به‌ستی
تێستکردن‌و کاردانه‌وه‌ی ته‌ره‌فی به‌رامبه‌ر یان بیروڕای گشتی کۆمه‌ڵگا
بۆ ئامانجی بردنه‌پێشی سیاسه‌تی دیاریکراو. له پارله‌مانی ئینگلستان
شتێک مه‌شهوره، ئه‌ویش هه‌ر کاتێک نیازیان بێت به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک دزه‌کاته
ده‌ره‌وه، کۆپیه‌کی ئه‌و به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ده‌زگای فۆتۆکپی پارله‌مان
"به‌جێدێڵن"! مه‌وداکانی ویکیلیکس زۆر له‌م شتانه گه‌وره‌ترن، به‌ڵام
ناپلیۆن ووتبووی؛ "له هه‌ر جێیه‌ک بزنێک بتوانێت دزه‌بکات(بپه‌ڕێته‌وه)،
سه‌ربازێکیش ئه‌توانێ، وه له هه‌ر جێیه‌کیش سه‌ربازێک بتوانی بپه‌ڕێته‌وه
له‌شکرێکیش ئه‌توانێت". ویکیلیکس هه‌مان له‌شکره که به پشتیوانی ته‌کنۆلۆژیای
ئه‌مڕۆ له بزنه‌ڕێگای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکاو ده‌وڵه‌تانی
دیکه‌وه دزه‌ئه‌کات. که‌ڵکوه‌رگرتنی ده‌سبه‌جێی هیلاری کلینتۆن له
به‌ڵگه‌نامه په‌خشکراوه‌کانی چه‌ند ڕۆژ پێشی ویکیلیکس له‌پێناو گوشار
بۆ سه‌ر ڕژێمی ئێران وه‌کو کارکردی نائه‌من کردنی ناوچه‌که‌و جیهان، وه
له به‌رامبه‌ردا سوود وه‌رگرتنی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد له دژی ئه‌مریکاو
داخوازیی له ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمانی خۆی له ناوچه‌که بۆ "هاوکاری"،
نموونه‌ی زیندووی به‌هره‌به‌رداری ده‌وڵه‌تانه له "دزه"ی ئه‌سنادو
زانیاری.
دیبلۆماسی نهێنی ده‌بێت له هه‌موو شوێنێک وه له هه‌موو شکڵ‌و مه‌وداکانیدا
ئیلغاو هه‌ڵوه‌شێته‌وه. تاوانکاریه‌کانی پشتی په‌رده‌ی ڕژێمی سه‌رمایه‌و
ته‌واوی ده‌وڵه‌ته‌کانی ئه‌و نیزامه پێویسته ڕیسوابکرێت. کارکردی
ویکیلیکس وه ئۆرگانی له چه‌شنی ئه‌و له‌م ئاسته‌دا سوودی هه‌یه وه
نابێت ئه‌م ده‌زگایه دووچاری سنووردارکردن ببێته‌وه‌و کارمه‌ندانیشی
نابێت به‌ره‌وڕووی ته‌نگپێهه‌ڵچنین بکرێنه‌وه. به‌ڵام بانگه‌شه‌کردن
بۆ ئه‌م کارکرده وه‌کو بانگبێژی "حه‌قیقه‌ت"، خۆی به‌شێکه له
میکانیزمی خۆڵپژاندنی ژوڕنالیزمی بۆرژوایی به چاوی کۆمه‌ڵگادا، وه دژ
به کۆمه‌ڵگایه‌و دژه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان. له کۆمه‌ڵی
چینایه‌تیدا، حه‌قیقه‌ت مه‌سه‌له‌یه‌کی چینایه‌تیه، وه ویکیلیکس‌و
گاردیه‌ن‌و سه‌رتاپای ژوڕنالیزمی حازر له بازنه‌ی کارکردی چینایه‌تی
بۆرژوایی به‌ولاوه‌تر ناڕۆن، وه په‌رده له‌سه‌ر ڕووی "حه‌قیقه‌ت"ی
واقعی به‌و شێوه‌یه‌ی که هه‌یه لانابه‌ن. ویکیلیکس هیچ موفاجه‌ئه‌یه‌کی
بۆ کرێکاران پێ نیه. چینی کرێکار ڕاستیه‌کانی کۆمه‌ڵگای چینایه‌تی به
گۆشت‌و پێستی خۆی تاقیئه‌کاته‌وه‌و هه‌ستی پێئه‌کات، هه‌رچه‌نده
ئاگاهی‌و هوشیاریشی به‌سه‌ر ئه‌و حه‌قیقه‌تانه‌وه ته‌وه‌هوم ئامێز‌و
سنوورداریش بیت.
5\12\2010
ماڵپه‌ڕی حه‌مه‌غه‌فور
|