په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٥\١٠\٢٠١٠

 وتووێژێک لە بارەى ئازادیی بڵاوکردنەوەوە.


کامیل ژیر   

ئیوارەى 19/10/2010ئەم ئیمیلەم لەسایتى سبەى / گوڕانەوە بۆهات :


سلاو کاک کامیل
ئەگەر ئەزیەت نەبیت بابەتیک کە بوشوینىترت نارد بوئیمەى مەنیرە.بابەتى پیشووت لەچەند شوینیک دابەزیبو بویە نەمانتوانى بلاویبکەینەوە.


منیش ئەم وەلامەم دانەوە :


ئیوە ئارەزووى خوتانەو ئازادن . ئیستا واباوە نووسینەکان بۆچەندین هوکارى راگەیاندن ئەنیردریت .هۆى ئەوەش ئەوەیە هەر میدیایەک خوینەرەوەى خوى هەیە . مەرجنیە 40 ملیون کورد هەمووى سبەى بخوینیتەوە . ئیوە بەم رایە تەنیا زیان بەخوتان ئەگەیەنن .منیش بۆپوولوپارە نانووسم . تەنیا ئەمەوێ زیاترین کەس سوود وەرگرن . ئیوە ئازادن منیش ئازادم.


وەلامى وەلامەکەم بەمجۆرە بوو:


سلاو کاک کامیل ژیر


سوپاس بووەلامەکەت .بەلام ببوورە لاى ئیمە ئەوە ریسایە ناتوانین بابەتیک بلاوبکەینەوە کە لەشوینىتر بلاوبووبیتەوە داواى لیبوردن ئەکەین ریزمان هەیە بو جەنابت .


منیش ریزم هەیە بو سایتى سبەى . دوبارەى ئەکەمەوە ئەوان ئازادن و من هیچ زۆریکم نیە . تەنیا هەڵویستەیەک لەسەر ئەو { ریسا }یەى سبەى ئەکەم . ئەوەش ئەلیم کە پێش ئەم وتوویژە ئەمویست شتیک لەوبارەیەوە بنووسم . ئەم وتوویژە هەلەکەى رەخسان .


ئیستا لەگەل چەمکى ئازادى و بەجیهانیبووندا ، سەردەمى ئەوە نەماوە نووسەرى ئازاد پاوانکریت یا سنوورى بودانرێ یا نووسینەکەى قۆرخکرێ بۆتەنیا لایەک یا بۆژمارەیەک خوینەرەوە ، مەگەر نووسەرى دەربار یا نووسەرى بەپارەنووس . . چاوەروانى ئەو وەلامى دوەمە نەبووم . وەلامەکەى من بیرە بەستەلۆکەکانیش ئەهینیتە باوەر کردن . نووسینى نووسەریک بەنان و ئاوو جل و بەرگى خویەوەکە خوىبخاتەبەر مەترسیی ئەو دەستە رەشانەى لە سوران و سەردەشت وەشینران ، بوچى ئەبێ پاوانبێ بۆ تەنیا خوینەرەوەى یەک سایت و خوینەرەوەى ‍میدیاکانیتر لێیبیبەشبن!؟ئەو ریسایەى سبەى ئاماژەى بوئەکات لە چ پەرلەمان و لە چ کونگرەیەکى گورانەوە رەوایەتى وەرگرتوە ؟ ئەو گورانەى کە لەئەنجامى گەندەلى بتەکانەوە جەماوەرى سەربەخۆ 25 کورسى پیبەخشى نەک لە سوارچاکیتى کۆنە بتەکانەوە.ئایا ئەو ریسایە جوریکنیە لە دەرەبەگایەتى بیر؟لەخۆباییبوون و کورتبینى و رەفتار ستالینى؟ئایا ئەمە هاوکیشەى {یا کویلەکردنى نووسەر یا تەرەکردنى }نیە ؟ئافەرین بۆلاوى ئازا سەباح عەلى قارەمان کە لە وتاریکیدا ئەلى{ئایا نەوشیروان مستەفا بەم ئەقلانەوە دلى خوشەو ئەیگورێ ؟ وینەکانى سەباح و هاوبیرانى کوردایەتى ، مافى خویانە ئەم جورە پرسیارو گلەییانە بکەن ، چونکە بِڕێکى قورساییەکەى گوران لەهەلبژاردنەکەى پەرلەمانى کوردستان لەسەر شانى ئەوانبوو بە مەبەستى ئەفراندنى بەرهەلستکارییەک لەپەرلەماندا نەک لەبەر خاترى خاتران یا وابەستەبوونیکى پارتایەتى . ئێمە ئەوساش نەبەسترابوینەوە بە گورانەوە. ئیستەش کە گوران بوتە خاوەنى ریساى لەوجورە، ئەوە زیاتر ئازادو سەربەخۆین و دەمیکە نەفرەتمانکردوە لە پارتایەتى . ئەو پارتایەتیەى لەروژهەلاتى گیتیدا جگە لەکومپانیاى بازرگانى و مافیایەتى چیترنیە .هەرچونێبێ من باکم نیە لە بلاونەکردنەوەى بابەتیکم لە هەر جیگەیەک .

 

مەبەستم لەم روونکردنەوانە ئەوەیە : باشوایە نووسینى نووسەران ، بە هى گورانخوازەکانیشەوە ،پاواننەکریت بۆ تەنیا خوینەرەوەى لایەنیک . با پەپوولەکانى وشەى رەسەن لەئاسمانیکى ئازادا بفرن .با گوڵاوپرژێنى وشەکان بۆهەموانبێ!بەتایبەتى لەسایتەکاندا کە ئەگەر خوینەرەوە بابەتیکى لەسایتیکیکە خویندبیتەوە ، بە کرتەیەک لەسەر ئەو بابەتە لائەچێو ئەچیتەسەر بابەتیکیکە . ئەوەش نە بۆنووسەرەکەو نە بۆسایتەکەو نە بۆخوینەرەوەکە زیانىنیە . پیوانە بۆنووسینیک ئەبێ ئەوەبێ ئایا ئەو نووسینە شیاوى بلاوکردنەوەیە ؟.ئیستا زوربەى سایتە کوردییەکان ئەو ئازادییەیان بە نووسەران بەخشیوە . کاریکى دروست و بەجێیەو دەسخوشیان لیئەکەم .

 

ماڵپه‌ڕی کامیل ژیر