په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٨\٣\٢٠١٦

وتووێژ لەگەڵ دوو کەسی بڵاوکەرەوەی مادە هۆشبەرەکان و هاوکاریی ''ئیتلاعات'' لەتەکیان.

 


کۆمەڵەی مافی مروڤی کوردستان سەبارەت بە بڵاو کردنەوەی مادە هۆشبەرەکان، لەگەڵ دوو کەسی نیشتەجێی رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە لایەن وەزارەت ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران وەک ئامرازی بڵاوکردنەوەی مادە هۆشبەرەکان بەکار گیراون، وتووێژ کردوە کە دقی ئەو وتووێژە بڵاو دەکەیەنەوە.

بە هۆیی بواری ئەمنی ناو و شوێنی نیشتەجێ بوونی ئەو دو کەسە شاراوە و پارێزراو لایی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستاا دەمێنێتەوە، چون هەر دویی ئەو کەسانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەژین و نیشتەجێن.

دقی وتووێژەکە:

 
چون ماڵباتی ئێوە بوونە ئامراز و فرۆشیاری مادە هۆشبەرەکان؟


س،ش : ئێمە چەن برا بووین و بە هۆیی فەقیری نەمانتوانی درێژە بە خوێندن بدەین، یەکێک لە براکانم لە لایەن کەسێکی هەمەدانی پێشنیاری پێکرا کە بۆ راگوێزی مادە هۆشبەرەکان لە باشوری ئێرانەوە بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان کار لە تەکیا بکات. براکەم ئەو پێشنیارەی قبوڵ کرد و دوایی یەک ساڵ بوو بە گەورەترین بڵاوکرەوەی مادە هۆشبەرەکان لە شار و نوچەکانی دەور و بەری. من و براکانی دیکەم، ئەو کات کە لە مەدرەسە بووین هاوکات لە گەڵ هاورێ مەدرەسەیەکانم کە هەموومان لە تەمەنی چواردە سالی بووین بووینە ساقی براکەم و کاری بڵاو کردنەوە و فرۆشتنی مادە هۆشبەرەکانمان لە ناو دەکرد.هیچ کات دەسبەسەر نەدەکراین و ئەوە هەمیشە جێی پرسیار بوو بۆ من. ئیتر براکەم نەدەچوو بۆ باشوری ئێران بۆ مەواد، بەڵکو لە لایەن کەسێکەوە کە دوایی زانیم کەسێکی ئیتلاعاتیە، مادەی هۆشبەری بۆ دەهات.

ئەو جار زانیم کە بە ئاگاداری و رەزامەندی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شارەکەمان باشتر دەتونین کار بکەین. پلانێکیش کە هەمان بوو لە قوتابخانەی ناوەندیەوە دەستی پێ دەکرد. چوبوینە ناو قوتابخانەکان بە بێ پارە و مفت حەشیش و گراسمان دەدایە قوتابیەکان، دوایی یەک ساڵ مشتەریەکانمان دە قات زیاتر بوون، هەڵبەت مەوادی مفت و بێ پارە پلانی براکەم بوو. دوایی ئەوە لە قوتابخانەی دواناوەندیی کوران و کچان نفوزمان کرد و لەوێش دەستمان پێ کرد، هەر رۆژ زیاتر مشتریمان بۆ دەهات.

هیچ کات دەسبەسەر نەدەکراین، بەڵام جار نا جار ئیتلاعات دەهات و ساقیەکانمانی دەگرد و دوایی ماوەیێک ئازاد دەبوون.

لەبواری ماڵیەوە وەزعمان باش ببوو، ئەوجار براکەم پێوەندی لە گەڵ ئیدارەی ئیتلاعاتی پارێزگا و بگرە تارانیش ساز کردبوو، ئیتر براکەم کەسێکی ناسراو بوو و هەموو جارێ بە ئێمەی دەوت کە پشتمان قایمە و پلانی گەورەترمان هەیە، پلانە گەورەکەی هەناردە کردنی مەواد بۆ باشوری کوردستان بوو.

بەڵام برایەکەم لە پێکدانانی سەیارە گیانی لەدەست دا و ئەم جار ئیدارەی ئیتلاعات بۆ ئەنجام دانی پلانەکانی پێوەندی بە ئێمەوە کرد، ئێمەش بە بەشداری و شەریکی لە گەڵ ئیدارەی ئیتلاعات درێژەمان بە کارەکان دا، تا کاتێک کە ڕێژەیێکی زۆری خەڵک گیرۆدە ببوو، بە جۆرێ کە لە زۆربەی ماڵبات و خەڵکی شارەکەمان کەسێ گیرۆدەی مادەی هۆشبەر ببوو.

زیاتر لە سەد کەس بۆ ئێمە کاریان دەکرد، تا ئەو کاتەی نارەزایەتی خەڵک بەرز بۆوە، کاتێ دەیاندی کە کرینی مەدەی هۆشبەر لە کرینی نان ئەرزانترە، لە گیرۆدە بوونی مناڵەکانیان دەترسان ، بۆیە گروپێکی گەورەیان دروست کرد و خۆیان شەری بڵاو کردنەوە و باندەکانی مادە هۆشبەرەکانیان دەکرد.

زۆربەی ساقیەکانین گرت و لە شار دەریان کردن، زۆر جار هێرشیان دەکردە سەر ساقیەکان و بۆیە زۆربەیان مەجبور بوون لە شار بەرەو شوێنێ تر کۆچ بکەن هێرشیانکردە سەر ئێمەش، بۆیە پێوەندیمان کرد بە ئیتلاعاتەوە و داوایی یارمەتیمان کرد، بەڵام وتیان ئێمە ناتوانین کارێ بکەین، بۆیە شار بەجێ بێڵن.

خەڵک زۆربەی ساقی و فروشیارانی مادە هۆشبەرەکانیان لە شار دەرکرد، خەڵک یەکیان گرتبوو و ئیتلاعاتیش نەیدەوێرا هیچ بکات، ژن و پیاو، پیر و گەنج بەیێکەوە لەو هەڵوێستە هەنگاویان دەنا.

ماوەیێک لە شار چوینە دەرێ و هەر جار کە پێوەندیمان ە ئیتلاعاتەوە دەکرد، دەیان وت ناتوانین هیچ بکەین، مەبەستیان ئەوە بوو کە لە گەڵ کەسی نوێ دەست پێ بکەن.

من و باراکانم، خۆشمان گیرۆدەی مادەی هۆشبەر بووین، یەکێ لە براکانم بەو هۆکارە گیانی لەدەست دا، منیش ماوەی دە سالە بە هۆیی فرۆشتنی موادە ماوە ماوە دەسبەسەر دەکرێم و لە گرتوخانەم. لە گرتوخانەش بە دەرزی ئالودە تەزریقم کرد، بەو هۆیەش گیرۆدەی هیپاتیت و ئایدز بووم.

وتووێژ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە گەڵ کەسێکی تری گیرۆدەی مادەهۆشبەرەکان، کە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعات کاری بلاو کردنەوەی مادەی هۆشبەری پێ سپێردرابوو.

چۆن دوایی گیرۆدە وەکارهێنانی مادەی هۆشبەر، دەستتان هەڵگرت و بوونە فرۆشیار؟


ک،گ: دوایی تەواو بوونی کاتی قوتابی بوونم بە هۆیی بێکاری، گیرۆدەی جگەرە بووم، لە کۆڵانی ماڵی ئێمە کەسێ هەبوو مادەی هەوشبەری دەفرۆشت، تەکیائاشنا بووم، بۆ ئارام بوونەوەم قورسی پێدەدام، دوایی ماوەیێک گیرۆدەی ئەو حەبە هۆشبەرانە بووم، ماڵباتم زۆر ناراحەت و ترسا بوون، دوایی ئەوە رووم کردە هێرۆئین

براکانی من سیاسی بوون و بە تۆمەتی سیاسی لە گرتوخانە بوون، منیش بۆ ئەوەی کە من لەو وەزعە نەبینن نەدەچومە سەردانیان.کاتێک براکانم نەگیرا بوون و لە نێو کۆمەڵگا بوون، منێش چالاکیی سیاسیم دەکرد، بەڵام کە ئەوان گیران و هاورێیەتی بەپلانی ساقی هاوکۆڵانیەکەمان لە چالاکی دابرام و چوومە کۆمەڵی کەسانی گیرۆدەی مادەی هۆشبەر.

ساڵگەلێ موعتاد بووم و بەو هۆیەش، دایکم نەۆشی خەمۆکیگرت، ئەو وەزعەی دایکم باندۆری کردە سەرم و بۆیە چوومە باشوری کوردستان ، لەوێ مادەی هۆشبەر بە ئاسایی دەست ناکەوێ و بە یارمەتی خزمێکان لە کاتێکی کورت لە مەواد پاک بوومەوە.

قین و رەقێکی زۆرم لا ساز ببوو، ناو و شوێنی کەسانی مەواد فرۆشم کۆ کردەوە و چوومە لایی سەنتەری پەیوەست بە مادە هۆشبەرەکان. لێین پرسیم ئەوانەت چۆن دەست کەوتوون، منیش ژیان و شێوازی گیرۆدە بوونی خۆمم بۆ باس کردن، وتیان هەمویان دەگرن و پێویستیان بە یارمەتی من هەیە و دەبێ.

هەر کاتێ فرۆشیارێکی نوێی مادەی هۆشبەر دەهات، زوو گوزارشم دەدا، دەسبەسەر دەکران بەڵام دوایی ماوەیێکی کورت ئازاد دەکران و دەستیان پێ دەکردوە .

رۆژێ بە ژمارەی نەناسراو پێوەندی کرا پێمەوە و ومنێش لام سەیر بوو، وەڵامم داوە، لە ئیدارەی ئیتلاعات بوو و وتیان دەبێ سەردانیان بکەم، منیش چووم، وتیان هۆکار و سەبەب چیە کە فرۆشیاری مادە هۆشبەرەکان لۆ ەدەی، منیش راستیەکانم پێ وتن.

چوون براکانم سیاسی بوون وایان دەزانی ئەوان پێیان وتووم ئەو کارە بکەم تا ئەوجۆرە کەسانە زیندانی بکرێن. دوایی ئەوە چەندین جار بانگهێشتی ئیتلاعات کرامەوە، یەکێ لەوان وتی پێشنیارێکم هەیە بۆت، منیش وتو فەرموو بێژە، وتی لەمەو بەدوا هەر فرۆشیارێکی مەواد لۆ بدەی، نیوە قیمەتی مەوادەکەی بۆ تۆ دیاری دەکەین، ئەوە دیاری ئێمە دەبێ بۆ تۆ چوون بۆ پاکی کۆمەڵگاە هەنگاو دەنێی، منیش زۆر خۆشحاڵ بووم کە دەتوانم باری ژیانیشم باش بکەم.

دوایی ئەوە خۆم بۆ وەرگرتنی پارەی دیڵری ئاژادە کردبوو، کە چووم نیوەی مەوادەکەیان دامێیە و وتیان ئەوەش بەشی تۆ. وتم چی لە گەڵ ئەو مەوادە بکەم، وتیان بچۆ بیفرۆشە، ئێمەش کارمان نیە ەسەرتەوە

بەم شێوە بوومە مەواد فرۆشیک کە ئیتلاعات پشتیوانی لێم دەکرد، ماڵباتەکەم دوایی ماوەیێک پێیان زانی و کاتێ دیتیان لە چ گەمە ترسناکێ کەوتووم، داوایان لێم کرد برۆمە دەرەوەی ئێران، بەڵام من چوومەشارێکی گەورە کە لە شاری خۆم مەواد بڵاو نەکەمەوە و ئیتلاعات وازم لێ بێنێ.

 

٭ ٭ ٭ ٭ ٭ ٭ ٭ ٭

گیرۆدە بوونی زۆری خەڵک، دەست راگێشتنی خێرا و ئەرزان بوونی مادە هۆشەرەکان، بە شێوەیێک کە کەسی گیرۆدەبوو لە چەند چرکە دا و ئەرزانتر لە خواردنەمەنی بەدەستی دێنێت، تەنیا چەند هۆکارێکن کە پەرەسنەدنی زیاتری گیرۆدەبوونی خەڵک بەرهەم دێنن.

هەوڵی ساز کردنی مادەی هۆشبەری سەنعەتی لە هەموو ئێران و بەتایبەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبێت.

نموونەی بەر چاو باژێری ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستانە کە لابراتوری ساز کردنی مادەی هۆشبەری سەنعەتی لێ هەیە، لە پیرانشار، سەقز، سەردەشت، سنە و شارەکانی تریش ئەو دام و دەسگایانە بە بەربڵاوی هەن، بۆ ئەو مەبەستە پێویستیان بە حەبی لەپێش ساز کراو هەیە، کە بە شێوەیێکی پلان دارێژراو دەربازی کوردستان دەکرێن.

لە سەر ئەو بابەتە وتەیێکی مەحەمەد رەزا رەحیمی ئۆستانداری ئەو کاتی پارێزگای سنە هەیە کە ئێژێ: بە جێگایی ئەسلەحە دەبی گەنجانی کوردستان بە وافور موسەلەحکەین. ئەو شیعارە نە تەنیا وەراستی گەرا، بەڵکو تریاک و مادە هۆشبەرەکانی تر بێ کێشە و زۆر ئەرزان لە؛نێو کۆمەڵگا دا بڵاو دەکرێنەوە.

لە بارەی سیاسەت و پلانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کوردستان، رەمەزان زادە ئۆستانداری پارێزگای سن لە کتی سەرۆک کۆماری خاتەمی دا لە وەڵامی ئەو پرسیارە؛ زۆربوونی رئژەی گیرۆدە بوون بە مادەی هۆشبەر بە ئانقەستە؛ ئێژێ: بەڵێ خەڵک بە ئێمەیا دەگووت، ئێوە تڤەنگتان لە مناڵەکانی دە گرت، وافورتان پێ ان، دیان گووت، ئەوە پلانی حکومەتە کەمناڵەکانی ئێمە وایان لێ شت، هەر چی ئێمە دەمان گووت، نا وانیە و ئێمە پلانی وامان نەبووە، باوەریان پێ نەدەکردین.

هەر لەم بارەوە، حەوتوی پێشوو حسێن تەلا ئەندامی کۆمیسیۆنی پارڵمانی ئێران لە وت و وێژێک لەگەڵ ناوەندی هەواڵێری مێهر ئاماژەی پێ کرد کە ۱۳۰ هەزار قوتابی گیرۆدەی مادەی هۆشبەر لە قوابخنەکان هەن، ئاماژەی دا، تەمەنی گیرۆدە بوون گێشتۆتە تەمەنی ۱۳ساڵان، ئەو ئاژارە تەنیا بۆ کەسانێکە کە بە تەوایی یرۆدە بوون، ئەو کەسانەی جار ناجار دەکێشن و مەواد مەسرەف دەکەن ئامارێک لە دەست دا نیە.

هاوکات ماوەیێک لەمەو بەر سەرۆکی کۆمیتەی سەربەخۆیی دژایەتی مادە هۆشبەرەکانی دەبیریایی مجمع تشخیص مصلحت نظام ئاماژەی کردبوو کە کاتی ومار بوون تا نەئشە بوون لە شارە گەورەکان ۱۰ چرتکەیە، بەو شێوە وەدەست هێنانی مادەی هۆشبەر ئاسانتر لە وەدەست هێنانی نانە.

 


کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان
kmfsverige@gmail.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک