ئەو ژیان و گوزەرانەی کە ئێستا تێیدا
دەژین و چێژی لێ دەبینین بەرهەمی ئارەقە و
کۆششی خانەنشینانە، لە هەر وڵات و جێیەک
ئەگەر وە ئاستەم مافی مرۆڤی تێدا پەیڕەو
بکرێ.. ئەوە ژیان و گوزەرانی خانەنشینان
لە هەر کەسەکی دیکە باشتر دابین دەکەن و
وە یاسا مافەکانیان دەپارێزن، لێ لەو
کوردستانەی خۆمان کە لە بن دەستی
گەندەڵکارە مافیایەکانی حیزبەکانە ئەو
کەسانەی بە راستیی خانەنشینن بێجگە لەوەی
سادەترین مافیان نییە مووچەی یەک مانگی
هەر یەکەشیان - ئەویش ئەگەر بیاندەنێ! -
بەشی خەرجیی یەک مێوانداریی بەرپرسەکی پلە
نزم ناکا.. کەچی کۆمەڵە خەڵکەکی یەکجار
زۆریش هەن کە گەنجن و هێشتا تەمەنی
خانەنشینییان نییە تەنێ لەبەرئەوەی کۆیلەی
حیزبن لە جێی خانەنیشە راستەقینەکان وە
ناوی پێشمەرگەی دێرین و پلەی بەرز بەرزی
سەربازیی ساختەنشین دەکرێن و بەوپەڕی بێ
ویژدانییەوە مووچەیەکی زۆر باش و پارچە
زەوییەکیش وەردەگرن! |