په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٣\٤\٢٠١٨

خەڵکی باشووری کوردستان لە چاوەڕوانی (گۆدۆ)دا!

ئاری محەمەد سابیر  


ئەوە نەوەزعە نە قەیرانە نە سیاسەتە نە کارەساتە نە گەندەڵیە نە کێشەی ئیداریە نە ئابڵوقەی سیاسی وئابوری نە قەیرانی دارایە ئەوە سەد لە سەد بەڕەڵاییە! حکومەتی ھەرێم ستۆپی نەماوەوبەرەوھەڵدێرولێژایی دەڕوات قەت ناتوانێ چاکی بکات چاکی بکات خراپتردەبێت! ئەو وەزعە یان خوا یان عەبادی یان ئەمەریکا ئەوە قسەو قسەلۆکی خەلکە قوربەسەرەکەی باشووری کوردستانە, چونکە دەڵێن ئەوە غەزەبی خوایە و سیاسەتی بەغدایە و دەستتێوەردانی ئەمەریکایە و حیزبایەتی حیزبەکانی کوردستانە گومانیشدەکرێت بەئەنقەست واکرابێت بۆ مانەوەو درێژەپێدانی سیاسەتی خۆیان وبازرگانیان.حکومەتی ھەریمی کوردستان داھێنەری سیاسەت و میکانیزمی (نیوە موچە, چارەگە موچە,پاشەکەوت لە موچە) ژیان لە کوردستان ھەمووی نیوە نیو ژەمە خواردن نیوە کارەبا نیوە دەوامکردن نیوە زەوق نیوە عەیب نەبی با نەیڵێم و... ھتد، دەسەڵاتداران بەسەر لاشەی ھاوڵاتیان گوزەردەکەن و دەژین ھاوڵاتی بۆتە قەڵغان بۆ بەرگری سیاسەتی نیوەوچارەگ.

ھاوڵاتی بۆتە چەکی میلانۆوھامەری ئەمەریکی و قەناسی دوورھاوێژ بۆ رووبەرووبوونەوەی ھەموو قەیران و پێشھاتەکان وەک حەشدی شەعبی و داعش و قەیرانی دارایی,جیاوازیمان چیە لەگەڵ وڵاتێکی وەکو (میسر) فەرمانبەرێک لە کاتی موچە وەرگرتن نەتوانێت کیلۆ گۆشتێک بکڕێ, ھەزاران دەرچوی کۆلیژ دانامەزرێن بەرەو ھەندەران , وەرە حیزب وەرە حکومەت دوژمنی خەڵکی خۆت بیت چاوت لە موچە و پارەی خەڵک بێت دڵنیام ھەموو حیزبەکان پێیان خۆش نیە موچە لە بە غداوە بێت چونکە بێ ئیش کار دەمێننەوە بەرنامەوپرۆژەیان تەواو دەبێت چونکە کەرەستەی وان ھاوڵاتیە وەک داشی دامە! گەر یاپرخیش دروست بکەن ھەر بە ھاوڵاتی دەیپێچنەوە! مەعلومە و دیارە خەلک دەڵێ ( یان خوا یان عەبادی یان ئەمەریکا) ئەی حکومەتی ھەرێم ئەی دەست وئەقڵی خۆتان, ھەندێک جار دەڵێن کورد حکومەتاتی پێناکرێت و بەس پارەی دەوێت بەڵام ئەم دیاردە بەس لە باشووری کوردستان وجوودی ھەیە کوردانی (ئێران و تورکیاوسوریا) بەم شێوەیە نین ئەمەش سەبەب و رەھەندی مێژوویی خۆی ھەیە. خەڵک لە باشووری کوردستان بە جارێک گێژووێژ بووە بۆ پارەوبازرگانی لەوانەیە ئێستا دەسەڵاتداران داھاتی دوکانەکان بکاتە نیوە لە گەڵ خاوەن دوکانەکان لاریان نیە قبوڵیانە! بەڵام ڕاستە (یان خوا یان عەبادی یان ئەمەریکا) دەتوانن ئەم دۆخەی باشووری کوردستان ئاسایی بکەنەوە بۆ؟ لەبەر ئەوەی (خوا) خاڵقی کەونوکائیناتە چاکەوخراپە ھەرئەودەیکات ھەمووی بۆ تاقیکردنەوەی مرۆڤەکانە ئەوە مرۆڤەکان خۆیان وادەڵێن و واش تێگەیشتوون لەم دونیایە, (عەبادی) سەرۆک وەزیرانی عێراق پارە وبریاڕبەدەست ئەوەولێژنەی ناردۆتە کوردستان دەشتوانێت بە موچەوپارە نەوەک فەرمانبەری کوردستان بەڵکو دەسەڵاتدارانی کوردستانیش ڕازی بکات خەونی دەوڵەتی کوردیش لە گۆڕنێت ھەروەک چۆن ریفراندۆمی ھەڵوەشاندەوە, (ئەمەریکا) ئەوەش ھەر قسەی خەڵکە دەڵێن ھەمووی ئەمەریکایە ھەموو ئەمەریکا داعشی دروستکرد ھەموو ئەمەریکا نەفتی برد گەر ئەمەریکا زەغت بکات وەزعەکە باشتر دەبێت,ھاوڵاتی کوردوحکومەتی ھەرێم چاوەڕێی ( عەبادی و خواو ئەمەریکا) ئەی خوا ئەقڵی نەداوەتە مرۆڤ و تاقی دەکاتەوە کارێک بەکارێک بکات, عەبادیش دەڵێ حکومەتی کوردی خۆتانە کێشەی من نییە, ئەمەریکاش دەڵێ ھاوڵاتی بابەخۆی داوایی مافی خۆی بکات تۆزێک بەغیرەت بن ئەوجا ئێمە ھاوکاریتان دەکەین.ئەوەی لە کوردستان دەگوزەرێ بە ھیچ دانانی فەرمانبەرومامۆستاودوکتۆروخانەنشین وکارمەندانی داموودەزگاکانی حکومەتە, بەئاشکراوبەڕاستەوخۆیی بەرپرس قەشمەری بە ھاوڵاتی کورد دەکات کە تۆ ھیچت پێناکرێت ئەگەرنا مەعقول چیە مەسئول وبەرپرس لە ماڵەوە حیمایەی ھەبێت و بەشیری گامێش خۆی بشوات و کارەبایی (٢٤) سەعاتی ھەبێت و داوودەرمانی لە ووڵاتانی ئەوروپی بۆ بێت!

ئەوەی لە کوردستان دەگوزەرێ شێوەیەکە لە کۆیلایەتی و فەرمانڕەوایی سەدەکانی پێش ناوەڕاست بەڵام بەشێوەی (مۆدێرن) بە چەواشە کردنی خەڵک و لێڕاھاتنی خەڵک و سست کردنی تواناکانی مێشکی مرۆڤەکان لە جیاتی دوژمن و داگیرکەران پێمان بکات ئێمە خۆمان بە خۆمانی دەکەین بێ ئەوەی پێی بزانین! گەرنا ململانێی حیزبەکان بۆچی ؟ لەکارکەوتنی حکومەت وپەرلەمان بۆچی؟نەبوونی موچە بۆچی؟ خانەنشینکراوێک تەمەن (٧٠) ساڵ بێ پارەوموچە بۆچی؟ چارەسەرکردنی ئەو وەزعە بۆچی (یان خوا یان عەبادی یان ئەمەریکا) ئەی خەڵکی کوردستان یان حکومەتی ھەرێمی کوردستان,ئەوەی لە کوردستان روودەدات لە ھیچ شوێنێکی دونیا رووینەداوە لە سێ شاروپارێزگا نەتوانی بژی نەتوانی دادپەرەوەی و یەکسانی و ئازادی جێبەجێبکەی. لە دوایی ڕاپەڕین ھێلی (٣٦) دانرا لە (٢٠٠٥) فیدرالیمان وەرگرت لە کاتی ھێرشی داعش لە ئاسمانەوە فڕۆکەی ھاوپەیمانان ئێمەی پاراست کەواتە نە عەبادی نە خوا نە ئەمەریکا دەستت ناگرێ و بتژیێنێ بە ڵکو خۆت بە خۆت بزانی چۆن دەژی و بۆچی دەژی ئەوە نە سەدەکانی ناوەڕاستە نە سەردەمی ئەفسانەی تەنھا بیربکەیەوەو دانیشی بەڵکو سەردەمی زانست وتەکنۆلۆجیایە دەبێت بیربکەیەوەوبکەویە سەر پێ تەنھا بۆخۆت نەژی بەڵکو بۆ ھەمووانیش بژی چونکە خەڵک لە کوردستان بەجارێ خۆپەرست بووە پێویستی بە فۆڕمات کردن ھەیە مێشکی قورس بووە شتی زیادی تێدایە! معقول چیە فیتەرێک لە سناعە معاش خۆرە دوکاندارێک معاش خۆرە بندیوار نوسراوە! بەو مانایەی بێت مامۆستاوفەرمانبەر سەردیوارن معاشیان نیە دونیا عەکس بووەتەوە ئەوەی لە بنەوەیە دیارن سەرەوە دیار نیینە, یاسا بۆ فەقیری پارەوبودجەومەزرەعەوڤیلا بۆ مەسئول وخاوەن زەلام! ھەریمی کوردستان دارستانێکە یاسایی بەھێزەکان جێبەجێدەکرێت! نەوەڵا لە ھەمووی سەیرتر نەوت فرۆشبیت بەڵام یەک قەترە نەوت بۆ ھاوڵاتی خۆت نەبی!
 

 

areezendiny40@yahoo.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک