٢٠\٥\٢٠١٠
خوێندنه‌وه‌ی دوو
په‌رتووک:
هه‌ڵۆ به‌رزنجه‌یی
1- نێڵسۆن ماندێلا ، ئه‌و
کوڕه شوانه‌ی بوو به سه‌رکۆمار.
نووسینی گونیللا لوندگرێن و شه‌شتین گیدفۆش -
وه‌رگێڕانی له ئینگلیزییه‌وه: فه‌رهاد شاکه‌لی - چاپی یه‌که‌م 2009
بڵاوکراوه‌ی ئاراس.
زۆربه‌مان له‌مێژه ئالووده‌ییمان له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌کانی شاعیر و
رووناکبیریی دیاریی نه‌ته‌وه‌که‌مان مامۆستا فه‌رهاد شاکه‌لی دا هه‌یه.
زنجیره‌ی به‌رهه‌مه‌کانی شاکه‌لی وا بۆ 40 ساڵ زیاتر ده‌چێت له پسان
نایه‌ت... ووزه و حه‌وسه‌ڵه‌ی ئه‌م هه‌موو به‌شدارییه‌ی نووسین و وه‌رگێڕان
له بوار و کایه جیاجیاکاندا له کوێوه هه‌ڵده‌قوڵێن؟ مه‌گه‌ر عه‌شقی
پیرۆزی خوێندنه‌وه و نووسین نییه، وا شاکه‌لی کردۆته سۆفی رۆشنبیریی
کوردی!؟.
ئه‌م جاره‌ش له رێی به‌رهه‌مێکی سه‌رنجڕاکێشی ژیکه‌ڵه‌وه، به
زمانێکی پاراوی تژی له ئیستاتیکا ده‌بێته‌وه میوانی سه‌رخوانی
رۆشنبیریی کوردی. ئه‌م به‌رهه‌مه وه‌رگێڕدراوه له دووتوێی 128 لاپه‌ڕه
به قه‌واره‌ی 21.27 سم دا و به ده‌یان وێنه‌ی جۆراوجۆر له قۆناغه‌کانی
ژیانی ماندێلا، خه‌باتی ئای ئێن سی، گرتن و ئازادبوونی ماندێلا و یه‌که‌م
سه‌رامۆنی هه‌ڵبژاردن له ئه‌فریقای باشووردا و کۆمه‌ڵێ وێنه و مۆتیڤی
جوان و سه‌رنجراکێش که له لایه‌ن منداڵانی ئه‌فریقاوه کێشراون
رازێنراوه‌ته‌وه. باوه‌ڕده‌که‌م ته‌نیا خودی وێنه‌کان به‌س بن بۆ
گێڕانه‌وه‌ی خه‌باتی قاره‌مانانه‌ی ئه‌و پیاوه مه‌زنه‌ی مێژوو و ئه‌و
گه‌له سه‌ربه‌رزه‌ی کیشوه‌ری ئه‌فریقا.
هه‌ڵبژاردنی ئه‌م به‌رهه‌مه بۆ وه‌رگێڕانی بۆ سه‌ر زمانی کوردی به
هۆشیارییه‌کی مه‌به‌ستداره‌وه‌یه و وه‌رگێڕ گه‌ره‌کێتی به چمکێ له
ژیان و خه‌بات و ئه‌زموونی شێواز و مۆدێلی خه‌بات و ده‌سه‌ڵات لای
نێڵسۆن ماندێلا ئاشنامان بکات و گۆشه‌یه‌کی به‌تاڵی په‌رتووکخانه‌ی
کوردیش به‌م کاره ناوازه‌یه پڕ بکاته‌وه. شاکه‌لی حه‌ز ده‌کات پێ به
پێ دووی هه‌نگاوه سیاسییه‌کانی ئه‌و که‌ڵه سه‌رکرده‌یه بکه‌وین و له
گه‌له‌ک بواری ژیانی سیاسیماندا بییانکه‌ینه سه‌ر مه‌شق.... ئه‌م ئه‌زموونه
له‌و رۆژه‌وه‌ی سه‌ری هه‌ڵداوه بۆ دنیای مرۆڤایه‌تی بۆته جێی بایه‌خ
و سه‌رنج.
ماندێلا سیمبۆڵی خه‌باتگێرییه له پێناوی داد و ئاشتی و به‌ها جوانه‌کانی
مرۆڤایه‌تیدا. ماندێلا سه‌رکرده‌یه‌کی راسته‌قینه‌ی هه‌ڵقوڵاوی ناخ و
ده‌روونی میلله‌ته‌که‌یه‌تی. ماندێلا نموونه‌ی هه‌ره جوانی خه‌باتگێڕێکی
27 ساڵ زیندانیکراو و تاقه ده‌سه‌ڵاتدارێکه پاش 4 ساڵ ده‌سه‌ڵاتدارێتی
ئه‌و مێژووه دورودرێژه‌ی خه‌بات ئینجا به خوایشتی خۆی ده‌ستبه‌رداری
کورسی ده‌سه‌ڵات بوو بۆ که‌سانی دیکه.
ماندێلا له نامه‌یه‌کیدا له حه‌شارگه‌یه‌که‌وه بۆ گه‌له‌که‌ی ده‌نووسێ:
من ژیانێکم هه‌ڵبژاردووه که له ژیانی زیندان
هه‌م زه‌حمه‌تتره و هه‌م خه‌ته‌رناکتر.
من ده‌بێ دوور له ژنه خۆشه‌ویسته‌که‌م و له مناڵه‌کانمه‌وه و
دوور له دایکم و خوشکه‌کانمه‌وه بژیم. من له وڵاته‌که‌ی خۆمدا
بێئاساییشم..
تا دواتر ده‌دێته سه‌رپه‌یامه‌که‌یی و ده‌نووسێ:
من رێگه‌ی خۆمم هه‌ڵبژاردووه
خه‌بات ژیانی منه.
من هه‌تا له ژیاندام به‌رده‌وام له پێناوی ئازادی‌دا شه‌ڕ ده‌که‌م.
ئه‌م په‌رتووکه له‌سه‌ر شێوازی په‌خشانێکی ئه‌ده‌بی ساده و ره‌وان
نووسراوه. وه‌رگێڕانه کوردییه‌که به‌و شێوازه سه‌رکه‌وتوانه‌ی شاکه‌لی
به‌رهه‌می هێناوه، وا ده‌کات به تامه‌زرۆییه‌وه ووشه به دوای رسته
و لاپه‌ڕه به دوای سه‌ر باس‌دا تا ته‌واو بوون به‌رده‌وام بیت له‌سه‌ر
خوێندنه‌وه‌ی.
ماندێلا له پێناوی کێشه ره‌واکه‌یدا واز له خۆشی ژیان دێنێ و
قوربانی زۆر ده‌دات. مه‌گه‌ر به وێنه خێزانه‌که‌ی له‌گه‌ڵیدا بوو بێت.
ساڵانێک به‌سه‌رچوون. منداڵه‌کانی شوویان کرد و ژنیان هێنا و منداڵیان
بوو. وێنه‌کان تا ده‌هات ژماره‌یان زیادی ده‌کرد.
جارێکیان ئاوای بۆ ویننیی خێزانی ده‌نووسێ:
ئه‌گه‌ر سه‌ردانه‌کانی تۆ، نامه جوانه‌کانی تۆ و خۆشه‌ویستیی تۆ نه‌بووایه‌م
ساڵانێک بوو من رووخابووم .
کاتێ ساڵی 1985 سه‌رکۆماری ئه‌فریقای باشوور پێشنیازێک پێشکه‌ش ده‌کات
ماندێلا ئازاد ده‌کرێت، گه‌ر واز له خه‌باتی چه‌کدار بهێنێت. ئه‌و له
وه‌ڵامدا که به ئاماده‌بوونی حه‌شاماتێکی زۆر له یاریگای سۆوێتۆ کچه‌که‌ی
زیندزیی ده‌یخوێنێته‌وه ده‌نووسێ:
من سه‌رم سووڕ ده‌مێنێت له‌وه‌ی حوکوومه‌ت
ده‌یه‌وێ ناچارم بکات بیکه‌م
من که‌سێکی توند‌وتیژئامێز نیم.
ئێمه ئه‌و کاته ده‌ستمان کرده خه‌باتی چه‌کدارانه،
که ئیتر ئیمکانی هیچ به‌رهه‌ڵستییه‌کی دیکه نه‌ما.
له‌وساوه که من خراومه‌ته زیندانه‌وه خه‌ڵکێکی زۆر کوژراون.
منیش ئه‌وه‌نده‌ی ئێوه ئێوه ژیانم خۆش ده‌وێ
به‌ڵام من نامه‌وێ مافه مرۆڤانه‌کانی خۆم بفرۆشم،
بۆ ئه‌وه‌ی ئازاد بکرێم.
من ئاماده نیم مافه‌کانی خه‌ڵکیش بفرۆشم.
ئازادیی ئێوه و ئازادیی من به‌یه‌که‌وه گرێدراون... من ده‌گه‌ڕێمه‌وه.
به‌ر له‌کۆتایی ده‌مه‌وێت بێمه‌وه سه‌ر قسه‌کردن له هۆشیاریی ئه‌نقه‌ستی
پاڵنه‌ری ئه‌م وه‌رگێرانه. هێژای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، له‌سه‌ره‌تای
ساڵانی 1990 دا پاش سه‌رکه‌وتنه بێوێنه‌که‌ی ماندێلا ده‌وڵه‌تی تورکیا
به‌شانازییه‌وه ماندێلای ده‌ستنیشان کرد بۆ پێبه‌خشینی خه‌ڵاتی ئه‌تاتورک.
ئه‌م خه‌ڵاته به که‌سه‌هایه‌کی تایبه‌ت و دوای هێنانوبردنێکی زۆر ده‌به‌خشرێت.
هێنده‌ی ئاگاداربم هه‌تا هه‌نووکه به‌چه‌ند که‌سانێک به‌خشراوه ژماره‌یان
له قامکی یه‌ک ده‌ست تێناپه‌ڕێت. وه‌ختێ ماندێلا له‌وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته
ئاگادار کرایه‌وه، بێ سێ و دوو کردن ره‌تی کرده‌وه و توکیا و دنیای
به‌م هه‌ڵوێسته سه‌رسام و ئه‌بڵه‌ق کرد. کاتێ لێیان پرسی بۆ؟ به‌م
جۆره وه‌ڵام داداته‌وه:
خۆتان له جێی کوردان دابنێن، ئه‌وسا تێده‌گه‌ن که من چی ده‌ڵێم .
بۆ قۆناغێکی وا ناسک سه‌باره‌ت به که‌سایه‌تی ماندێلا و خودی بارودۆخی
نێونه‌ته‌وه‌یی و په‌یوه‌ندی دبلۆماسی و ئابووری دۆستایه‌تی تورکیا
بایه‌خ و کێشی هێجگار تایبه‌تی هه‌بوو. به‌ڵام ماندێلا هه‌ڵوێسته
مرۆییه‌که‌ی نه‌کرده قوربانی به‌رژه‌وندیی خۆیی و وڵاته‌که‌ی...
ئه‌مه‌ش تۆماری گه‌وره‌ترین مه‌ردایه‌تییه له مێژووی هاوچه‌رخدا.
به‌دووری نابینم گه‌لێ له‌سه‌رکرده‌ی حیزبه کوردییه‌کان گه‌ر کاندید
بکرێن بۆ خه‌ڵاتی ئه‌تورک به هه‌ڵه‌داوان بۆی بچن.
مامۆستا شاکه‌لی خۆشه‌ویستی بۆ ئه‌م سۆفییه‌ی خه‌بات و ده‌سه‌ڵات و
ئه‌مه‌کێک بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی سه‌رێ وه‌ک وه‌ڵامێکی بچووک به ماندێلا
کاری ئه‌م وه‌رگێڕانه‌ی به ئه‌نجام گه‌یاند.
جگه له‌ده‌ستخۆشی و هیوای ته‌نسازی و سه‌رکه‌وتن له شاکه‌لی و هه‌موو
هاوشێوه‌کانی له‌مه‌ڕ خزمه‌تی زیاتری فه‌رهه‌نگه‌که‌مان،چ پاداشتێکی
دیکه په‌ی پێنابه‌م...
2- بڵاچه‌یه‌ک درز ده‌خاته تاریکه‌شه‌وی
ته‌مه‌نم.
فه‌رهاد شـاکه‌لی - چاپی یه‌که‌م2009
بڵاوکراوه‌ی ئاراس.
ئه‌م په‌رتووکه کۆبه‌رهه‌می 4 دیوانه شیعری کاک فه‌رهاد شاکه‌لی
شاعیر و روناکبیره و له دوو توێ 399 لاپه‌ڕه‌دا و به شێوازێکی
قه‌شه‌نگ و رازاوه‌ی جوان ئاماده‌کراوه و ده‌ستگای ئاراس وه‌ک
به‌رهه‌می ژماره 934 ی ساڵی 2009 ی خۆی بڵاوی کردۆته‌وه.
شاعیر له‌ژێر سه‌ردێڕی(ئه‌م دیوانه) دا کورته پێشه‌کییه‌کی نووسیوه
باس له‌وه ده‌کات له ساڵی 1970 به‌داوه هه تا هه‌نووکه له شوێنی
جیاجیا به‌غدا، به‌یرووت و کوردستان و سوێد 8 کۆمه‌ڵه شیعری بڵاو
کردۆته‌وه. ئاره‌زووی شاکه‌لی ئه‌وه بووه هه‌ر 8 دیوانه
شیعرییه‌که له‌به‌رگێکدا کۆکاته‌وه و به‌سه‌ریه‌که‌وه له چاپییان
بدات. وه‌ک خۆی ده‌ڵێ له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌کی هونه‌ری و ئێستێتیکی
بڵاوکردنه‌وه‌ی 4 به‌رهه‌میانی هه‌ڵبژاردووه.
ژماره‌ی شیعره‌کانی ئه‌م دیوانه 160 شیعرن و به‌شێکی باشیان بۆ 12
زمانی ئه‌وروپایی و رۆژهه‌ڵاتی وه‌رگێڕدراون وهه‌ندێ ته‌رجه‌مه‌ی
دیکه‌شیان به‌رێوه‌یه. شاعیر ده‌ستکاریی ناوه‌ڕۆک و زمانی ئه‌م
شیعرانه‌ی نه‌کردووه و وه‌ک خۆیان له‌چاپی داونه‌ته‌وه.
به‌رهه‌مه‌کانی له‌م دیوانه‌دا جێگه‌یان بۆته‌وه بریتین له :
1 ـ ژێ.
2 ـ نیگاری تۆ له دیواری زیندانه‌که‌م هه‌ڵده‌کۆڵم.
3 ـ هه‌موو رازی من ئاشکرایه و هه‌موو ئاشکرای تۆ راز.
4 ـ ئه‌م چرایه دڵم رووناک ده‌کاته‌وه و ته‌مه‌نم ده‌سووتێنێ.
کۆکردنه‌وه‌ی کاری په‌رشوبڵاو و ئاسانکردنی ده‌ست پێداراگه‌شتنی بۆ
خوێنه‌ر، به‌کارێک ئه‌رێتی داده‌نرێت. کاشکی شاعیره‌کانی دیکه‌شمان
هه‌مان رێچکه بگرنه‌به‌ر و خوێنه‌ر ناچاری گه‌ڕان نه‌که‌ن. بارودۆخی
کوردستانیش هه‌میشه نائارامی تێدا بووه. ره‌نگه به‌شێکی باشی ئه‌و
به‌رهه‌مه بڵاوکراوانه‌ی کۆن له ترس و کۆچبه‌ریدا فه‌وتابن و
سووتێندرابن.
خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه شیعرییه‌کانی کاک شاکه‌لی وه‌ک گه‌شتێک به
نێو کۆگای ووشه‌ی ئاوازدار و بابه‌تی فه‌لسه‌فی له‌سه‌ر مرۆڤ و
ژینگه‌یه‌کی ته‌سه‌وفی و عه‌شق بۆ مرۆڤ و سروشت بکه‌یت وایه.
له‌م به‌رهه‌مه‌دا ووتارێکی دوورودرێژ 39 لاپه‌ڕه‌یی به ناونیشانی:
تاریکخانه‌ی زستانی رۆح به پشکۆیه‌ک داده‌گیرسێت
گه‌شتێک به‌ناو بیر و شیعری فه‌رهاد شاکه‌لیدا، له‌لایه‌ن د. محه‌مه‌د
که‌مال
زانکۆی ماڵبۆرن، ئوسترالیا وه نووسراوه وه‌ک هه‌ڵسه‌نگاندنێک له‌دوای
کورته پێشه‌کیه‌که‌ی شاکه‌لییه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه. د. که‌مال
خوێندنه‌وه‌یه‌کی قووڵ و بابه‌تییانه‌ی شیعره‌کانی شاکه‌لی و پاشخانه
هزری و مه‌عریفییه‌کانی کردووه.
خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ش وه‌کو کاره‌کانی دیکه‌ی مامۆستا شاکه‌لی
چێژ و ئه‌زموونی خۆی هه‌یه.
له‌سه‌ر به‌رگی پشته‌وه‌ی ئه‌م دیوانه به خه‌تی شاکه‌لی ئه‌م کۆپله
شیعره بڵاوکراوه‌ته‌وه:
سووتان
پشکۆیه‌کت خسته ناو دڵمه‌وه و
له تاریکه‌شه‌وی ئه‌م شاره‌دا به‌جێت هێشتم.
ئه‌گه‌ر رۆژێ گه‌یشتمه ئاستانه‌ی دیدارت
پرسیاری تاریکایی و رووناکاییم لێ مه‌که
من ته‌نیا هه‌ر باسی سووتان ده‌زانم.
وێڕای سه‌رله‌نوێ ده‌ستخۆشی له کاک فه‌رهاد بۆ ئه‌م به‌رهه‌مه
جوانه، هیوای نه‌وه‌ستان و خزمه‌تی فره‌تری بۆ ده‌خوازم. دڵنیام
په‌رتووکخانه‌ی کوردی به‌م دوو به‌رهه‌مه نازداره جوانتر
ده‌رازێته‌وه.
18\5\2010 - به‌رلین
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵۆ به‌رزنجه‌یی
|