خۆکوژیی ژنان و چه‌ند هۆکارێکی ئه‌م دیارده‌یه.
ئیبراهیم کۆنه‌پۆشی - به‌شی یه‌ک -
خۆکوژیی یه‌کێک له‌و دیارده وگرفته کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌یه که له‌م سه‌ر ده‌مه‌دا بوه‌ته ئاسته‌نگێک و په‌یتا په‌یتا کاره‌سات ورووداوی دڵته‌زێن ده‌خولقێنێت وئاسه‌واری دزێو وناشیرین له خۆی به جێ ده‌هێڵێت.
سه‌ر ره ڕای چوونه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی زانستی کۆمه‌ڵگا وبه‌ر ز بوونه‌وه‌ی وشیاری چین وتوێژه‌کان به کۆمه‌ڵ وته‌نانه‌ت تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگایش به‌ڵام ئه‌م دیارده دزێوه له کۆمه‌ڵگا نه ته‌نیا به‌ر ده‌وامه به‌ڵکو له‌باری رێژه‌وه رووله زیاد بوونیشه، رۆژ و حه‌فته‌و مانگ نیه که له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا هه‌واڵی دڵته‌زێنی خۆکوژیی و خۆ سووتاندنی ژنانی بێ ده‌ره‌تان له سوچ و قوژبنێکی ئه‌م وڵاته‌وه بڵاو نه‌بێته‌وه. ڕاسته خۆکوژیی دیارده‌یه‌کی نوێ نیه یان تایبه‌ت به کۆمه‌ڵگایه‌کی تایبه‌ت نیه به‌ڵکو ده‌کرێت به هۆی هه‌ندێک هۆکاری تایبه‌ت له کۆمه‌ڵگایه‌ک ئه‌م دیارده زیاتر وله شوێنێکی تری دونیادا که‌متر بێت که ئه‌مانه هه‌موی هه‌ڵده‌گه‌رێته‌وه بۆ هۆکاره‌کانی خۆکوژیی که چه‌نده ئه‌و هۆکارانه له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا بوونیان هه‌یه.
سه‌ر هه‌ڵدانی زیاتری ئه‌م دیارده‌یه، ئه‌وه‌ی که بۆ چی ژنانی کۆمه‌ڵگای ئێمه زۆرتر له شوێنه‌کانی تر په‌نای بۆ ده‌به‌ن وبۆ رزگار کردنی خۆیان له‌و بار‌و دۆخه‌ی سه‌پاو به سه‌ریاندا، هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و راستییه‌ی که له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ئه‌و جۆره له که‌شو هه‌وا زیاتر زاڵه‌و هۆکاره‌کانی ناهۆمێد کردنی ژنان زۆرترن وئه‌و فاکته‌رانه‌ی که رێگا خۆشکه‌رن بۆ خۆکوژی زه‌ق و به‌ر چاو ترن.
هه‌ندێک هۆکار و فاکته‌ر هه‌ن که رێگا خۆشکه‌رن بۆ خولقاندنی دیارده‌ی خۆکوژیی، له‌م بابه‌ته‌دا هه‌وڵ ده‌درێت تا ئه‌و جێگای ئیمکانی هه‌یه له‌و بابه‌ت گه‌له به کورتی بدو ێم.
وه‌ک خاڵ ئه‌گه‌ر ئیشاره به هۆکاره‌کان بکرێت چه‌ند خاڵێکی سه‌ره‌کی هه‌ن که بۆ ره‌خساندنی خۆکوژیی هه‌ل ده‌ره‌خسێنن که بریتین له‌و خاڵانه‌ی خواره‌وه، ئه‌مه به‌و مانا نیه که هه‌مو هۆکاره‌کان ته‌نیا ئه‌و چه‌ند خاڵه بێت که من ئیشاره‌ی ده‌ده‌مێ، زۆر کێشه‌و گرفتی تر هه‌ن که ئاکامی خۆکوژیی لێ ده‌که‌وێته‌وه به‌ڵکو ئه‌مانه له روانگه‌ی منه‌وه چه‌ند هۆکارێکی سه‌ره‌کین.
ژنان له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا هێشتاکه وه‌کو ئامراز چاویان لێ ده‌کرێت، ئه‌مرۆ گه‌ر چی ره‌وتی گۆڕانه‌کان به‌ره‌و باشی ده‌ڕۆن به‌ڵام ئه‌و ئاڵ و گۆرانه زۆر به شێنه‌یی ده‌رۆنه به‌ره‌وه، ژنان وه‌ک پێداویستی پیاوان، وه‌ک که‌ره‌سه‌یه‌ک چاویان لێ ده‌کرێت، له‌م روانگه‌یه‌وه ژنان له خۆیاندا بوونێکیان نیه، لاشه‌ی زیندویان ئامرازێکه بۆ خۆ شگوزه‌رانی ورابواردنی پیاوان، که‌واته پیاوی هه‌ڵگری ئه‌و بیر‌و ڕا، ژن هه‌ر وه‌ک هه‌مو که‌ره‌سه خزمه‌ت گوزارییه‌کان که له خزمه‌تیدایه چاو لێ ده‌کات و له روی خواست وئیراده‌ی خۆیه‌وه چاره نووسی ژن دیاری ده‌کات، به کێ مێرد بکات، خۆشی له کێ بێت، قینی له کێ بێت، چۆن ولامی خواسته ده‌روونییه‌کانی خۆی بداته‌وه، له‌گه‌ل کێ هه‌ڵسووکه‌وت بکات، که‌ی له‌ماڵ بێته ده‌ر وتاکه‌ی له‌ماڵ بمێنێته‌وه، تاکه‌ی بخوێنێت و له قوتابخانه‌بێت، بۆ کوێ سه‌فه‌ر کات و بۆ کوێ سه‌فه‌ر نه‌کات، واته پیاوی هه‌ڵگری ئه‌و بیره‌یه بۆی دیاری ده کات کێی بوێت وکێی نه‌وێت، چۆن ژیان بکات وچۆن بمێنێته‌وه، که واته ژن له سه‌ر ژیانی خۆی مافی هیچ جۆره بڕیار دانێکی نیه، ته‌نیا ئه‌وه‌نده ده‌توانێت مۆرکی ئه‌رێ له سه‌ر بڕیاری پیاوی باڵا ده‌ستی جا ئێسته مێرد، باوک، برا، یان هه‌ر پیاوێکی تره که له‌ژنه‌وه نزیکه‌و خاوه‌ن دارێتی ده‌کات بدات. ئه‌م ره‌وته له ژیان ئازاری رۆحی و ره‌وانی دروست ده‌کات، ئه‌و ژنه‌ی که وه‌ک بنیام چاو له خۆی ده‌کات نه‌ک که‌ره‌سه، توشی گرفتی نه سازی ده‌بێت، له لایه‌ک ده‌بێت ملکه‌چی ئه‌و بڕیارانه بێت که له سه‌ری ده‌درێت وله لایه‌کی تریش خۆی حه‌زی له‌وه‌یه که خۆی بڕیار ده‌ری چاره نووسی خۆی بێت، ئه‌م 2 بۆچوونه ململانێ له ده‌روونی تاکی ژن‌دا دروست ده‌کات، له ئاکامی ئه‌و ململانێیه‌دا کرده‌وه‌ی باره‌و یه‌کێک له‌و 2 حه‌زه ده‌روونیه ئه‌نجام ده‌درێت که ئه‌گه‌ر باره‌و خواستی پیاو بوو ئه‌وا ژن هه‌ر کۆیله‌و که‌ره‌سه‌و بن ده‌ست ده‌مێنێته‌وه وئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌که‌یشی بوو توڕه‌یی وغه‌زبی پیاوی خاوه‌نی خۆی هه‌ڵ ده‌سێنێت، له‌و لاکه‌یش پیاوی خاوه‌ن، ترسێکی له ده‌روون دایه که رۆژێک ئه‌و خاوه‌ن دارێتییه له ده‌ست بدات، بۆیه هه‌ر ده‌م له ژێر ناوی پاراستنی نامووس و که‌رامه‌ت وئابڕو و شه‌ره‌ف هه‌وڵه‌کانی خۆی زیاتر ده‌کات وگوشاری زیاتر له سه‌ر ژن راده‌گرێت، لێره‌یشدا جۆرێک کێشه‌ی نێوان ژنێک که ده‌خوازێت وه‌ک ئینسان بژی وپیاوێک که ده‌ی هه‌وێت ژن وه‌ک نامووس وئابڕ وکه‌ره‌سه‌ی خۆی رابگرێت زه‌ق تر ده‌بێته‌وه که کرده‌وه گه‌لێک له نێوان ئه‌و دو جۆره بۆچوونه‌دا دروست ده‌بێت.
زۆر جاران ژن واته لایه‌نی که‌م ده‌ست و ته‌نیا، له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا خۆی له چوار چێوه‌یه‌کی سه‌خت ودژواردا ده‌بینێته‌وه، بۆ ده‌ر باز بوون له‌و هه‌لو مه‌رجه ده‌ست ده‌کات به هه‌وڵ وته‌قالا، جاری وایش هه‌یه له به‌ر ئه‌وه‌ی چاری ده‌سه‌ڵاتی پیاوی زاڵ به‌ر سه‌ر خۆیدا ناکات گوشاره‌کانیش له سه‌ری هێنده زیاد ده‌بنه‌وه بۆیه رێگای خۆکوژیی هه‌ڵده‌بژێرێت.
ژنی قوربانی جاری واهه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سێکی خۆش ویستوه، یان که‌سێکی خۆش نه ویستوه یان به جۆرێک ویستویه ژیانی خۆی دیاری بکات وله کۆمه‌ڵگادا بتوانێت وه‌ک ئینسانێک هه‌ڵسووکه‌وت بکات وبه‌مافه‌کانی خۆی بگات ده که‌وێته ژێر گوشارێکه‌وه که توشی ناهومێدی ده‌بێت و2رێگا زیاتر له سه‌ر رێگای خۆیدا نابینێته‌وه، یان ده‌بێت ته‌سلیمی خواستی پیاو بێت، یان ده‌بێت له سه‌ر خواستی خۆی بڕوات، ئه‌و کاته‌یه که له سه‌ر خواستی خۆی ده‌روات، به‌ڵام واده‌زانێت به خواسته‌که‌ی ناگات له‌ناچاریدا کۆتایی هێنان به ژیان هه‌ڵ ده‌بژێرێت تا ئه‌وه‌ی ته‌سلیمی خواستێکی ناره‌وا بێت.
توندوتیژیی بنه‌ماڵه.
به‌شێکی گه‌وره‌ی دیارده‌ی خۆکوژیی ژنان هۆکاره‌که‌ی هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناله‌بار بوونی بار‌و دۆخی ژیانی ژنان له ناو ماڵ و ئه‌و توندوتیژییانه‌ی که وا له ناو ماڵدا دژ به ژنان ئه‌نجام ده‌درێت. توندوتیژیی دژ به ژنان یه‌کێک له‌و هۆکار وفاکته‌ره سه‌ره‌کییانه‌یه که هانده‌ر وپاڵ پێوه‌نه‌ری ژنانه که ده‌ست بده‌نه خۆکوژیی.
مه‌به‌ست له توندوتیژیی دژ به ژنان ته‌نیا ئه‌وه نیه که له باری فیزیکییه‌وه له‌شی ژن به‌ر شه‌ق و لێدان و ئازاری جه‌سته‌یی بکه‌وێت، به‌ڵکو توندوتیژیی لایه‌نی جۆراو جۆری هه‌یه که له ناو ماڵدا رۆژانه ژنانی پێ ئازار ده‌درێت، لێدان، سه‌ر کۆنه کردن، مراندن وکوشتنی ئاواته‌کانیان به زۆره ملی، سووکایه‌تی پێکردن به شێوازی جۆراو جۆر، به‌ستنه‌وه‌و هێشتنه‌وه‌یان له ناو ماڵ، جیاوازی خستنه نێوان ژن وپیاو* خوشک و برا و ته‌نانه‌ت منداڵی کچ وکور، به‌ر ته‌سک کردنه‌وه‌ی ئازادی و ژیانیان، ته‌شه‌ر وتواجی جۆراو جۆر هه‌مو ده‌چنه خانه‌ی توندوتیژیی که له ناو ماڵدا دژ به ژنان وکچان ئه‌نجام ده‌درێت، ئه‌م تو‌ندو تیژییانه نه ته‌نیا برێک جار کاریگه‌ری وئازاری جه‌سته‌یی بۆ ژنان به دواوه‌یه به‌ڵکو زۆر جار هه‌ستیان بریندار ده‌کات وده‌بێت هۆی بریندار کردنی ده‌روونی ژن وکچ که سارێژ بوونه‌وه‌ی برینه‌کانی به ئاسایی نابێته‌وه و ئاسه‌واری خراپ له سه‌ر ده‌رونی ژن به جێ ده‌هێڵێت.
ئه‌م ئازار وئه‌شکه‌نجه ده‌رونی وجه‌سته‌ییانه له کاتی به‌ر ده‌وام بونیان دا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که ژنێکی به لاشه ئازار دیت‌و هه‌ر وه‌ها له ده‌روونیشه‌وه بریندار درووست بکات وژنی ژاندار ورده ورده بۆ درێژه دان به ژیان و داهاتوی له ژیاندا توشی ناهومێدی و بێ ئاسۆیی ده‌بێت بڕوات.
زۆر جاران ده‌ی بیستین وله راگه‌یاندنه‌کانیشدا ده‌یان خوێنینه‌وه که له گۆشه‌و قوژبنی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا رۆژانه ژنان له‌به‌ر لێدان، قسه‌و قسه لۆکی ناشیرین وته‌شه‌ر و توانجی ناحه‌ز وسووکایه‌تی پێکردنیان له لایه‌ن باوک، برا، مێرد، کچێک یان ژنێک ده‌ستی داوه‌ته خۆکوژیی، چوونه سه‌ره‌وه‌ی ئاماری خۆکوژیی و خۆ سووتاندنی ژنان له‌و بوارانه‌دا ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنن که توندوتیژییه‌کان چه‌نده هانده‌رن بۆ خۆکوژیی ژنان و توندوتیژیی له لایه‌ن بنه ماڵه‌کانه‌وه و ئاڵۆزی کۆمه‌ڵگا و هه‌ندێک فاکته‌ری تر کارێک ده‌که‌ن که ژنی ئازار دیت‌و نه‌توانێت به‌ره‌نگاری ئه‌و هه‌موه شکاندنه بێت و به ناچار بۆ ده‌ر باز بوون له‌و دۆخه‌ی که به سه‌ریاندا سه‌پاوه ده‌ست بده‌نه خۆکوژیی یان خۆ سووتاندن.
توندوتیژیی به هه‌مو جۆره‌کانییه‌وه وه‌ها کاریگه‌ری له سه‌ر ئه‌و ژنانه دا ده‌نێت وده‌یانخاته هه‌ل ومه‌رجێکی تایبه‌ته‌وه که دونیایان لێ دێته‌وه یه‌ک ورۆژی روون لایان ره‌ش ده‌بێت ورێگا چاره‌یه‌ک بۆ ده‌ر باز بوونی خۆیان، یان په‌ناگایه‌ک بۆ په‌نابردن شک نابه‌ن و به ناچار، به بێ ئه‌وه‌ی گوێ بده‌نه ئازار و ئێشی شێوازی خۆکوژییه‌که‌یشیان، ئاماده‌ن ته‌نیا بۆ ئه‌ه‌ی ئازاری زیاتر نه‌بینن و سووکایه‌تی زیاتریان پێ نه‌کرێت وچیتر ئه‌و دۆخه‌یان بۆ ته‌حه‌موڵ ناکرێت بۆ هه‌میشه کۆتایی به ژیانی خۆیان دێنن و به کۆڵێک حه‌ز وئاوات وئاره‌زووه‌وه، به‌ڵام به له‌ش ورۆحێکی ماندوی ئازار بینی‌و ژیان به جێ دێڵن. خۆیان ده‌کوژن ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی له‌و دۆخه‌ی که له لایه‌ن بنه ماڵه‌کانیانه‌وه به سه‌ریاندا سه‌پاوه و کۆمه‌ڵگاو ده‌سه‌ڵاتیش پشتگری له‌و دۆخه ده‌کات رزگار بکه‌ن.
به‌ڵی توندوتیژییه‌کان نه‌ته‌نیا ئازاری جه‌سته‌یی ده‌گه‌یه‌نێت به مرۆڤ به‌ڵکو ده‌روونی مرۆڤی ئازار دیتویش تێکدا دات و ده‌بێته هۆی ساز بوونی کۆمه‌ڵێک گیر وگرفتی فه‌وتێنه‌ر ومه‌ترسی دار که کاریگه‌ری زۆر ناله‌بار ونیگاتیڤیان له سه‌ر کۆمه‌ڵگا ده‌بێت.
ئه‌م بابه‌ته درێژه‌ی ده‌بێت
|