په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٨\٣\٢٠١٤

    خۆڵەمێش.

فاتیح سەلام

زمانێک چەشنى زرکە تاڵ
دەستێکى شێت، چەپ و راستى خۆى لێ ونبوو
ئاوێنەى بەرماڵى خۆزگەى وردوخاش کرد
رۆژمێرى ماندوویەتى، پەڕە پەڕە لێکردەوە
وەک نەخۆشێکى تا گرتوو
نە.. وەک منداڵ
ئەو!! بەرلەوەى پێدەشتێک بێت وشک و برینگ
یان ئەشکەوتێکى تاریکى
پر لە ئارەزووى سەربڕاو
ترۆپکێ بوو، رەگى لە نیشتمانى جەستەما و
سەرى لە هەورێکى سپیی تەنیایى خۆیدا هەڵدەسوو
ئەو!! مێرگێ بوو بە بنارى هێشتووە شیعرى پێنج وەرزمەوە
بەرلەوەى چاوى ئاگردان بە پشکۆى کا
لەناو لەپما بوو بە سوتوو.
    *    *    *
دەمویست بۆ مردن هاورێم بیت
هاورێت بم تاوەکو مردن
لە جەستەمدا و چرۆى تەنیاییت بپشکوێ
لێم دەڕوانیت وەک ئەسکڵى گەشى وشەم
کراوەیى نامەکانم
وەک بەفرى ناخ
وەکو دوو چاو
پێش ئەوەى لە من ئاوا بیت
جوانترین تابلۆى رەنگ بوو
پێش ئەوەى لە هەورێ رەشا
جاڕی مەرگى بدا هەتاو.

 

ماڵپەڕی فاتیح سەلام

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک