The Committee Against Turkey Threats on Kurdistan - Australia کۆمیته‌ی دژی هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر کوردستان له ئوسترالیا
خۆپیشاندانی ڕه‌وه‌ندی کوردی له‌سیدنی دژی هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا.
ڕۆژی هه‌ینی 16/11/2007 له کاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ له‌سه‌ر بانگه‌وازی کۆمیته‌ی دژی هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا له‌ئوسترالیاو پاش‌کۆمه‌ڵێک ئاماده‌کاری ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌ژنان‌و پیاوانی ڕه‌وه‌ندی کوردی‌و نوێنه‌رانی چه‌ند ڕێکخراوێکی سۆسیالیستی و ئازادیخوازی ئوسترالی له‌وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئیچکلیفه‌وه‌به‌کۆمه‌ڵێک دروشمی جۆراوجۆره‌وه‌که‌وتنه ڕێ به‌ره‌و کۆنسڵخانه‌ی تورکیا.
ژماره‌یه‌کی زۆر پۆلیس و هێزی ئاسایش ڕژابوونه‌ئه‌و ناوه‌و هه‌ر له‌وێستگه‌ی شه‌مه‌نه‌فه‌ره‌که‌وه‌به‌ڕێکخه‌رانی خۆپیشاندانه‌که‌یان ڕاگه‌یاند که‌ژماره‌یه‌ک خه‌ڵک له‌لایه‌نگرانی ده‌وڵه‌تی تورکیا له‌به‌رده‌م کۆنسڵخانه‌کۆبونه‌ته‌وه‌و ئێمه‌بۆ ڕێگری له هه‌ر جۆره‌کێشه‌یه‌ک به‌پێویستی ده‌زانین که‌خۆپیشاندانه‌که‌تان له‌ژێر چاودێری پۆلیسدا به‌ڕێوه‌بچێت. پاش ئه‌وه‌ی ڕێپێوانه‌که‌گه‌یشته‌شوێنی خۆی و پۆلیس ڕێگه‌ی نه‌دا بڵندگۆ به‌کاربهێنیین، به‌بیانوی ئه‌وه‌ی زۆر گه‌وره‌یه‌و ئه‌و جۆرانه‌پێویستی به‌ڕه‌زامه‌ندی له‌وه‌وپێشی پۆلیس هه‌یه. سه‌ره‌تا عامر سابیر ڕێوڕه‌سمی خۆپیشاندانه‌که‌ی ده‌ستپێکرد به‌وته‌یه‌ک به‌ئینگلیزی و ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که‌به‌م خۆپیشاندانه‌هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر کوردستان مه‌حکوم ده‌که‌ین و بوونی بنکه‌ی په‌که‌که‌هۆی سه‌ره‌کی هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا نییه‌و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی قه‌راری په‌رله‌مانی تورکیاین که‌له17/10/2007 داوێتی بۆ هێرشکردنه‌سه‌ر کوردستان. پاشان دڵپاک تاهیر وته‌ی کۆمیته‌ی به‌کوردی خوێنده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که‌هه‌ڕه‌شه‌کانی ڕژێمی تورکیا هه‌میشه‌بۆته‌مایه‌ی ماڵوێرانی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی و بێتاوانی کوردستان. ئینجا نوێنه‌ری ڕێکخراوی هاوپه‌یمانی سۆسیالیستی و ڕێکخراوی سۆلیداریتی په‌یامی پشتیوانی خۆیان خوێنده‌وه. دواتر ئه‌حمه‌د موعین یاداشتنامه‌ی کۆمیته‌که‌ی خوێنده‌وه‌که‌بڕیار بوو بدرێته‌ی کۆنسڵی تورکیا. پاش ماوه‌یه‌ک دروشم‌دان و سرود خوێندنه‌وه، جه‌بار مسته‌فا به‌ناوی کۆمیته‌که‌وه‌سوپاسی به‌شداربووانی کرد وه‌ڕونیکرده‌وه‌که‌کۆنسڵی تورکیا به‌پۆلیسی ڕاگه‌یاندووه‌که‌ئاماده‌نییه‌یاداشتنامه‌که‌مان لێوه‌ربگرێت، به‌ڵام ئێمه جۆره‌ها ڕێگه‌ی تر ده‌گرینه‌به‌ر و به‌رده‌وام ده‌بین‌له‌سه‌ر چالاکییه‌کا‌نمان تا پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی ئه‌م حکومه‌ته‌ملهوڕه‌له‌هه‌ڕه‌شه‌و هێرشه‌کانی. شایانی باسه‌ئه‌و که‌سانه‌ی هاتبوونه‌به‌رده‌م کۆنسڵخانه‌ی تورکیا بۆ به‌رگری له کۆنسڵخانه‌که‌یان و له‌دژی ئێمه، چه‌ند جارێک هه‌وڵی شێواندنی خۆپیشاندانه‌که‌یاندا، به‌ڵام خۆپیشانده‌رانی ڕه‌وه‌ندی کوردی هه‌م به‌دانی دروشمی له‌بار و هه‌م به‌پشتگوێ خستنی هه‌وڵه‌بێهوده‌کانیان، سه‌رکه‌وتوانه‌کۆتاییان به‌خۆپیشاندانه‌که‌هێنا.
کۆمیته‌ی دژی هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر کوردستان له‌ئوسترالیا 17/11/2007
|