په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

خۆرى یەکێتى لە ئاوابوون دایە.

 

خالید خۆشناو    

 

یەکێتى نیشتیمانى کوردستان ئەو حیزبەى لەسەردەمانێک کە ئەندامانى دروشمى مارکس لینینیان کردبوە دروشمى خۆیان خەڵک بە هیواى ئەوە بوو کە وێنەیەک لەگەڵ ئەم پێشمەرگە قارەمانانە دا بگرێت کە هەڵگرى بیروڕایەکى یائایدۆلۆژیەکى نەتەوەیى بەهێزبون.

 

ئەوان لەسەردەمى ئەوپەڕى بەهێزى ڕژێمى بەعسەوە کاریگەیان خستبوە سەر هەست و خەوفەکانى ئەم ڕژێمەو هەریەک لەئەندامانى ئەم حیزبە بۆخۆى وەک دروشم و ڕەمزێکى میلى بۆئێمەى کورد وابوو .یەکێتى لە شاخدا لە خێمەدا لە خواردنى دۆى کوردى و لەسواربوونى ئه‌سپى سپى لەوپەرى  بەهێزى فکرى و مەعنەویەتى سیایى دابوو،ئیستا هەرهەمان ئەندامى کە لەشاخدا هاتۆتە خوارەوەو سوارى مۆنیکاو خەوتوى نێو تەلاو کۆشکێکدایە خەڵک بێزى لێ ى دەبیتەوە نایەوێت لە ڕیگەیەکدا  بیبنێ حەزناکات تەنانەت لە شاشەى تیڤیەکانیش تەماشاى ئەم جۆرە پیاوە بکەن یائەم جۆرە پێشمەرگانەى کە بە هیواى ئەوه‌ بوو وێنەیەکى یادگارى لەگەڵ بگرێت.

 

تاکارگەیشتە ئەم ئاستەى ئەم حیزبە چەند باڵیکى لێ جیابێتەوەو خۆیان لەدەرەوەى ئەم حیزبە بناسێنن کەدیارترینیان باڵى ڕیفرم بوو ئەگەرچى ئەوانیش بەشێکى زۆرى ئەندامە بەرژەوەندخوازه‌کانیان گرتۆتە خۆ.بەڵام ئێمە قسەمان لەسەر یەکیتى یە.ئەبێت بپرسین ئەمە بۆ؟یابۆسەرکردایەتى یەکێتى تاکو ئەم لەحزەیەش ئەمەى بەخایاڵ دانەهاتوەیائەوى نەپرسیوە!؟

 

هەر ئەم پێدانەچوونەوه‌یە واى کردوە یەکێتى نیشتیمانى حاڵى گەیشتوە بەم حاڵە کەهە یە کەمن گومان نیە ئیستا دوژمانانیشى شینى بۆدەکەن.بازێک لەوپەڕى ئاسمانەوە ئیستا توانى فڕینى لە ئەرزیش نەماوە .من ئیستا یەکێتى لەبازێک دەچوێنم کە باڵى فڕینى شکابێت یاتواناى ئەوەیان تێدانەمابێت بۆ فڕین و بەڵکو ئەم بازە ئیستا ناتوانێ بەئاسمان دا بفڕێت و ئەوەى یارەمەتى دەرەیتى تەنها قاچەکانیەتى ئەویش بۆ ڕۆیشتن بە ئەرزە نەک فڕین. پێویستە دڵسۆزانى یەکێتى خەمخۆرانى بە هاناى ئەم بازەوە بچن .

 

بەداخەوە سەرکردایەتى ئەم حیزبە لەسەرى هەموشیانەوە جلال تاڵەبانى کەسەرکردایەتى ئەم حیزبەى بەدەستەوەبوە لەسەرەتاى دروست بونیەوە تاکو ئیستاش .تاڵەبانى هەڵەى زۆرى کرد لە نێو ئەم حیزبەدا بەرامبەربەئاندامانى وەک دەست لەپشت دانى بەشێک و فەرامۆش کردنى بەشێکى ترى یا گرنگى دان لە بە عە قڵى عەشایروئاغایەکان لەواى ساڵى 2000وەبەهەمان عەقڵى هەفتایەکانەوە.ئەم هۆکارى سەرەکى سست کردنى یەکێتییە ئینجا حەشاردانى بوودجەى ئەم حیزبە لەبن باڵى چەند کەسێک و یارى کردنى بە هەوەسى خۆیان و هەروەها ئەنجام دانى کۆمەلێک کارى سەغڵات کەر لەلایەن بەشێک لە کادیرەکان کەنزیکن لە تاڵەبانى ئەمە یەکێتى لەیەک هەڵوەشاندوە .بەفیرۆدانى بوودجەى ئەم حیزبەو بەکارهێنانى لەلایەن چێنیکى تایبەتەوە کەرەسات بوو بۆى ئەمانەو چەندین هۆکارى تر یارمەتیدەربوون بۆ لەپەڕخستنی بازەکە و ئیستا واخەریکە ئەم بازە قاچەکانیشى لەدەست دەدات لەسایەى چەند ئەندامێکى بەرژەوندخوازى نێو ئەم حیزبە.. ئەم جۆرەکەسانەش هەردەمێنەو تاکو لەسەر لاشەى مردووشى گۆشت بخۆن.

 

هیوادرین سەرکردایەتى ئەم حیزیە بەفریاى خۆى بکەوێت و بتوانێ خاڵە سلبى و ئیجابیەکانى لە خۆیدا بدۆزێتەوە ئەگینا خۆرى ئەم حیزبە لە خەباتى چەند ساڵەو ڕەنجدیدەى و تێکۆشان لە مەیدانى سیاسى ئیستاى کوردا ئاوادەبێت. ئاوابوونى ئەم خۆرەش وابزانم سێبەرێکى دڵخۆشکەر بۆ زۆرێک لە ناحەزانى دەرەخسێنێ.

 

 

Xalid.xoshnaw@yahoo.com