٢٣\١٠\٢٠١١
خۆشترین رۆژی
ژیانم!
جه‌لال قادر
بۆ ماوه‌ی سالێک له ئیزگه‌یه‌کی رادیۆی
شاره‌که‌م وه‌ک بێژه‌رێک به‌رنامه‌ی (من و تۆ )م پێشکه‌ش ده‌کرد .
له‌به‌رنامه‌که چیرۆکی دلداری و نامه و هۆنراوه‌ی لاوانم ده‌خوێنده‌وه
. زۆربه‌ی زانیارییه‌کانم له ئینته‌رنێته‌وه وه‌رده‌گرت .
ڕۆژێک به‌ره‌و ده‌زگا ده‌چووم دلم گوشرا و خه‌م دایگرتم ..نه‌مزانی ئه‌م
دلتهنگییهم له کوێوه بۆ هات!
چوومه لای به‌ڕێوبه‌ری رادیۆ و پێمگوت : دڵ ته‌نگ و بێزارم ، ده‌ستم
هیچ ناگرێ ..ده‌بێت ده‌ست له کار بکێشمه‌وه
!
به‌ڕێوبه‌ره‌که بڕیاریدا هه‌فته‌یه‌ک مۆله‌تم بداتێ به‌لکو پشوویه‌ک
بده‌م .
له ده‌زگا هاتمه ده‌ره‌وه سواری تاکسییه‌ک
بووم به‌ره‌و ماڵ..له‌ڕێگا شوفێری تاکسییه‌که وتی : ئه‌رێ برا بۆ وا
داماوی ؟ ده‌ڵێی که‌شتییه‌که‌ت نوقمی ده‌ریا بووه!
وتم : خاله گیان هه‌رچه‌ند بیرده‌که‌مه‌وه نازانم بۆ وا داماوم!
وتی : خه‌م له‌چی ده‌خۆی دنیا تاسه‌ر بۆ که‌س نامێنێ!
خه‌م له جه‌سته‌م ڕوابوو.. هه‌رکه‌سێک سه‌یرم کات هه‌ست ده‌کات بارێ
خه‌مم هه‌لگرتووه!
شه‌وان چراخم خامۆش ده‌کرد و باوه‌شم به
تاریکی ده‌کرد.. هه‌رگیز ئاوا له ده‌روونم نزیک نهبووبومهوه .. ..له‌خۆم
ده‌پرسی : من کێم ؟ بۆ لێره‌م؟ ئه‌وه‌ی دلی ده‌دامه‌وه لاوانی شاره‌که‌م
بوو وشه‌ی خۆشه‌ویستیان ده‌باراندا ناو به‌رنامه‌که‌م!.
هه‌فته‌یه‌ک به‌سه‌ر مۆلهتهکهم به‌سه‌رچوو ..بهڕیوبههری ڕادێۆ ته‌له‌فۆنی
بۆکردم وتی : چیت به‌سه‌رهات به‌رنامه‌که‌ت داخه‌ین ؟.
وتم : به‌ڕێزم له جاران خه‌مبارترم ..باوه‌ڕ
ناکه‌م بگه‌ڕێمه‌وه .
وتی : باشه ..به‌س سه‌ردانیمان بکه‌و له‌بیرمان نه‌که‌یت!
وتم : به‌سه‌ر چاو.
نازانم ئه‌م ته‌مبه‌لی و خه‌مۆکییه چی بوو توشی هاتم ، له
گیانی خۆم بێزار بووم و نانم پێنه‌ده‌خورا!
خزم و که‌س ده‌یانگوت : ژن بهێنه چاکده‌بیته‌وه
!
له دواجار بڕیارمدا سه‌ردانی ئیزگه بکه‌م .. سواری تاکسی بووم و ئه‌دره‌سی
شوێنه‌که‌م به شوفێری تاکسییه‌که دا.
له ڕێگا شوفێره‌که رادیۆکه‌ی داگیرساند.
گوێم له ده‌نگێکی ناسک و خۆش بوو به‌رنامه‌ی
( من و تۆ)ی پێشکه‌ش ده‌کرد . ده‌نگی کچه بێژه‌رێک بوو وه‌ک که‌ناری
به ئاوازێکی جوان هۆنراوه‌ی ده‌خوێنده‌وه . ئه‌م ده‌نگه سه‌رنجی
ڕاکێشام و خه‌مه‌کانمی ڕه‌وانده‌وه!
کاتێ گه‌یشتمه به‌رده‌می ئیزگه‌که ، ئێستاش له‌بیرم نه‌ماوه چۆن
چۆنی له تاکسییه‌که دابهزییم چه‌ندم پاره داپێی ؟ ده‌رگای تاکسییه‌که‌م
داخست یان نا؟
چوومه ژووری به‌ڕێوه‌به‌ر.. چۆنی چاکییه‌کی گه‌رمی له‌گه‌ل کردم .
له شه‌رما لێم نه‌پرسی بهرناکهم چێ به‌سه‌رهات .
به‌رێوبه‌ر وتی : کارمه‌ندێکمان بۆ هاتووه به جوانی به‌رنامه‌که‌ت
پێشکه‌ش ده‌کات.
وتم : داوای لێبوردن ده‌که‌م که نه‌متوانی بگه‌ڕێمه‌وه.
وتی : تۆ ئازیزی ئێمه‌یت.. به‌رنامه‌که‌ت له شاره‌که ناوی داوه‌ته‌وه
گوێگرێکی زۆری هه‌یه . هه‌موو ئازایه‌تی تۆ بوو ئێستاش هیوادارم ئه‌م
کارمه‌نده‌ش بتوانێ سه‌رکه‌وتووبێت .
ساتێک بێده‌نگ بووین ..سه‌عه چایچی هاته ژوور قاتێک شۆریمییهوه وتی
: حه‌ق نییه چاییت به‌مێ چونکه نه ته‌له‌فۆنمان بۆ ده‌که‌یت نه له
ههوالمان ده‌پرسی !
وتم : ڕاست ده‌که‌یت حه‌ق به‌تۆیه.
وتی : بیستمان نه‌خۆشی ..بۆیه لێت ده‌بوورین .
سوپاسیم کرد ..پاشان به‌ڕێوبه‌ره‌که‌م وتی : ئێستا ئه‌و کچه بانگ ده‌که‌م
یه‌کتربناسن..هه‌ندێک زانیاری بده‌رێ ده‌رباره‌ی به‌رنامه‌که‌ت ..وتم :
به چاوان .
کاتێ کچه بێژه‌ره‌که هاته ژوور جوانییه‌که‌ی سه‌رسامی کردم !
پاش ئه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌ره‌که بهیهکترمانی ناساند وتی : من لێره
جێتان دێلم .
به کچه بێژه‌ره‌که‌ی وت: شه‌رم مه‌که هه‌رچی پرسیارێکت هه‌یه له
مامۆستا دارای بکه .
پاشان ڕووی ده‌می له‌من کرد وتی : مامۆستا تۆش هه‌رچی زانیاریت هه‌یه
ده‌رباره‌ی به‌رنامه‌که‌ت پێبلێ .
به جووته دانیشتین که‌مێک له‌یه‌کتر ڕاماین ، ئه‌و کراسێکی سپی و ته‌نووره‌یه‌کی
ڕه‌شی پۆشیبوو..منیش کراسێکی سپی و پانتۆلێکی ڕه‌شم پۆشیبوو ..ئه‌و چاو
ڕه‌ش و قژ ڕه‌ش ، منیش قژ ڕه‌ش چاو ڕه‌ش ..جیاوازیمان له پێسته‌دا هه‌بوو
من ئه‌سمه‌ر ئه‌و سپی وه‌ک به‌فر .
بێده‌نگی خه‌ریکبوو ژووره‌که بته‌قێنێ ..ده‌بوایه شتێ بلێم ..نه‌مده‌زانی
له کوێ ده‌ست پێبکه‌م ..هیچم له‌بیر نه‌مابوو جگه له خۆشه‌ویستی .
باشبوو ئه‌و هاته دواندن وتی : من به‌رنامه‌که‌ی تۆم به‌دل بوو ، کاتێ
بیستم داده‌خرێ دلم ته‌نگ بوو وتم ده‌بێت ئه‌و بێژه‌ره بۆ به‌جێمان
بێلێ ؟.
وتم : که‌واته تۆ گوێت له به‌رنامه‌ی ( من وتۆ ) ڕاده‌گرت ، شێوازی
به‌رنامه‌که ده‌زانی چۆنه ؟
وتی : به‌لێ.. ته‌نانه‌ت شێوازی قسه‌کردنی تۆش ده‌زانم چۆنه!
وتم : نا شێوازی وتنی تۆ جوانتر و ناسکتره !
وتی : من حه‌زم به ده‌نگی تۆیه کاتێ به‌سه‌رهاتی دوو عاشق ده‌خوێنیته‌وه
.
وتم : سوپاست ده‌که‌م .
ساتێک بیده‌نگ بووین ..بیرم ده‌کرده‌وه شتێ بلێم و ئه‌م بیده‌نگییه
بشکێنم که‌چی ئه‌و هاته قسه و وتی:
ناته‌وێ بگه‌ڕێیته‌وه ؟
وتم : نازانم ..هێشتا بریارم نه‌داوه .
وتی : بگه‌ڕێه‌وه پێکه‌وه به‌رنامه‌که خۆشتر ده‌که‌ین.
چیتر نه‌متوانی هه‌سته‌کانم بشارمه‌وه به نیگای چاوم سه‌یرمکرد چاوه‌کانی
له ژێر ڕوناکی گلۆپه‌کان ده‌بریسکایه‌وه!
دیسانه‌وه بێده‌نگبووین ..وتی : بیر له‌چی ده‌که‌یته‌وه ؟
وتم : کاتێ گوێم له‌ده‌نگت بوو له‌ناو تاکسی بووم .. زۆر خۆش و جوان به‌رنامه‌که‌ت
پیشکه‌شده‌کرد.
وتی : ببوره ئه‌مه به‌رنامه‌ی به‌ڕێزتانه.
له‌م کاته به‌ڕێووبه‌ر هاته ژوور به کچه بێژه‌ره‌که‌ی وت: هه‌ر
زانیارییه‌که‌ت ویست ئه‌وه ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی مامۆستا دارامان لایه
ده‌توانین په‌یوه‌ندی پێوه بکه‌ین ..
پاشان ڕووی ده‌می له من کرد و وتی : چی ده‌لێی مامۆستا دارا؟.
منیش به زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌که‌وه وتم : نا وانییه .
به‌ڕێوبه‌ر سه‌ریسوڕما وتی : ئه‌ی چۆنه؟!
وتم : بڕیارماندا پێکه‌وه به‌رنامه‌که پێشکه‌ش بکه‌ین!
به‌ڕێوبه‌ره‌که له خۆشیا مستێکی دایه سه‌رمێزه‌که و وتی : ئه‌مه
خۆشترین هه‌واڵه..وه‌ره‌وه بابه وه‌ره‌وه ئه‌م ناوه‌ت چۆل کردبوو.
بهڕیوبهرهکهم له کچه بێژه‌ره‌که‌ی پرسی : تۆ ده‌لێی چی ؟
کچه بێژه‌ره‌که له خۆشیا قسه‌ی بۆ نه‌ده‌کرا سه‌رێکی له‌قاند و به
په‌له له ژووره‌که ده‌رپه‌ڕییه ده‌ره‌وه.
بهڕیوبهرهکه ده‌ستی گوشیم و وتی : به‌خێر بێیته‌وه !
له ده‌زگا هاتمه ده‌ره‌وه .. هه‌ستم کرد که‌سێکی ترم و سه‌رتاپا دلم
پڕ بووه له شادی !
سواری تاکسییه‌ک بووم به شوفێری تاکسییه‌که‌م وت : لێخووڕه بۆ
خۆشترین که‌بابخانه.
شوفێره‌که وتی : بۆ مووچه‌ت وه‌رگرتووه؟
وتم : نه‌خێر ... ئه‌مڕۆ خۆشترین ڕۆژی ژیانمه!
ماڵپه‌ڕی جه‌لال قادر
|