یه‌كگرتوو
- كلاَوی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم و حوكمه‌تیش
دووری.
یاسین هه‌می
له‌م چه‌ند رِۆژهی پیَشوودا یاداشتیَكی 470
كه‌سیانه درایه ده‌ست سه‌رۆكی ههریَم بۆئه‌وه‌ی رِیگری بكات له‌و
نوسین بابه‌تانه‌ی كه له‌سه‌ر ئیسلام دهنوسریَن و داوای سزادانی شه‌رعی
و قانونیان كرد بۆ نوسه‌ره‌كانیان.
لیَرهدا دهمهویَت سه‌رۆكی ههریَم و هه‌موو نوسه‌ر ورۆشنبیرهكان
ئاگاداربكه‌مه‌وه كه ئه‌و ههڵویَسته له سه‌ره‌تاو كۆتاییه‌كه‌یدا
ده‌ستی یه‌كگرتووی ئیسلامی له پشته‌وه‌یه زۆربه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی
ئیمزایان كردووه سه‌ر به لایه‌نه ئیسلامیه‌كانن و له ژیَرهوه مه‌ڵبه‌ندی
ههولیَری یه‌كگرتوو كاری بۆ كردووه و هه‌موو بعدهكانی ریَكخستووه
ته‌نانه‌ت ئه‌وان بریاریان دابوو كه به شیَوهی بیَلایهن ده‌ری
ببرِن و ئه‌ندامه‌كانیشیان به نهیَنی كاری بۆ بكه‌ن و خه‌ڵكی بیَلایهن
به‌ناوی خوا‌و پیَغهمهرهوه بۆ مه‌رامی خۆیان به‌كار بهیَنن .. ئه‌مه‌ش
له به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وجۆره نوسینانه كاریگه‌ریه‌كی زۆری هه‌یه
له‌سه‌ر بنه‌ما عه‌قیدی و ئیمانیه‌كانی تاكی ناو حزبه ئیسلامیه‌كان وه
گومانی زۆری لای ئه‌ندامه‌كانیان دروست كردووه وه ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره
نوسینانه به‌رده‌وام بیَت ته‌نها یه‌ك لایه‌ن زه‌ره‌رمه‌ند دهبیَت ئه‌ویش
لایه‌نی ئیسلامیه‌كانه .
ئه‌وه‌ی جیَی باسه ... پاش ده‌رچونی برِیاری سه‌رۆكی ههریَم كۆمهڵیَك
له( براكانی ) یه‌كگرتوو دهستخوشیان لیَكراوه له لایه سه‌ره‌وه‌ی
خۆیانه‌وه چونكه كلاَوهكهیان پرِ به سه‌ری سه‌رۆكی ههریَم
دوریبوو ته‌نانه‌ت یه‌كیك له قسه‌كان كه ئهیلیَن ئه‌وه‌یه كه ئه‌م
ئیشه‌یان وه‌ك سه‌لمانی فارسی به پارتیه‌كان كردویانه.
هه‌ندیك له‌و نوسینانه‌ی كه له‌م دواییه‌دا بلاَو بوونه‌ته‌وه له‌سه‌ر
ئیسلام چه‌ند راستیه‌كی میَژووی له خۆ ده‌گرن كه له‌سه‌رچاوه بیانیه
جیاوازه‌كانه‌وه وه‌رگیرابوو وه تاكی كورد تا رِادهیهك بیَ
ئاگابووه لیَیان . ئه‌م جۆره باس و نوسینانه بنه‌مای حزبه ئیسلامیه‌كانی
هه‌ژاند به‌تایبه‌تی یه‌كگرتوو كه كهمیَك كراوه‌ترن. ئه‌وه‌بوو له
مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتودا باسی لیَوه كرابوو به كیَشهیهكی زۆر گه‌وره
له قه‌له‌میان دابوو – وه ئینزاریَك بۆ ئیمانی خۆیان باسیان لیوه
كردبوو.
ههلۆیَستی ئیَستای سه‌رۆكی ههریَم له به‌رژه‌وه‌ندی یهكگرتوودایه
و كه‌چی یه‌كگرتوو رِۆژ به رِۆژ قینی خه‌ڵك له دهسهلاَتی پارتی ویهكیَتی
ههلدهستیَنیَت - ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی ههریَم
به فیرعه‌ون له ناو خۆیاندا دهشوبهیَنن و پارتی و یهكیَتیش به
ناموسڵمان و داویَن پیس باس ده‌كه‌ن . دڵنیام ئه‌گه‌ر مه‌لا
سلاحه‌دین له جیَی سه‌رۆكی ههریَم بووایه
هه‌ر ئه‌و برِیارهی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كگرتوو ده‌ر ده‌كرد.
له‌كۆتایدا ئه‌م برِیارهی سه‌رۆكی ههریَم هاندهریَكی باشه بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی
كه دهیانهویَت لجوئی سیاسی له ئه‌وروپا وه‌ربگرن چونكه ده‌توانن
چه‌ند بابه‌ت و كتیَبیَك له سه‌ر ئیسلام و میَژوهكهی بنووسن وه له
هه‌موو دادگای ئه‌وروپا ده‌توانن داوای لجوئی سیاسی بكه‌ن چونكه سه‌رۆكی
ههریَم برِیاری داوه به سزادانی رِۆشنبیران.
بۆیه چاوهرِوان بن كتیَب و بابه‌تی زۆرتر بنوسریَ له سه‌ر میَژوو و
ناراستیهكانی ئیسلام.
|