١٢\١٢\٢٠١٢
دوو کورتیلە چیڕۆک:
زەنگ. هیچ.
بەنگینە پیرۆت نورى
زه‌نگ.
- ئه‌لو.. ئه‌لو، هێیی ئه‌لو..
ئێوه کێن به‌م نیوه‌شه‌وه ته‌له‌فون ده‌که‌ن؟
- ئێمه کێین؟ که‌سێک پێشتر ته‌له‌فونی
بۆ که‌سێک کردبێ ده‌بێ بزانێ ئێستا ئەوە کێیە بۆى دەکا و ئەویش بۆ
کێیی کردوه! واتە ئێوه که گاڵته به خه‌ڵک ده‌که‌ن، پاشان خۆشتان
ده‌گۆڕن هه‌ی .....
- خوشکی به‌ڕێز ته‌له‌فونی چی و
خۆگۆڕینی چی، نابێ بزانم ئێوه کێن؟
- کوڕه وس، بزانه چۆن ده‌تکه‌م به
په‌ند، ئێوه ته‌له‌فون بۆ کچی خه‌ڵک ده‌که‌ن نابێ بزانن بۆچی و بۆ
کێیی ده‌که‌ن و خۆشتان کێن ها ؟
- ئه‌لو.. ئه‌لو، خوشکێ
(شه‌به‌که)ت نییه، ئێوه باسی چی ده‌که‌ن، به خوای ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن
من لێیی بێ ئاگام.
- تۆ بێ ئاگای؟
- ئه‌رێ به چاوی تۆ، ده خۆت
بناسێنه بزانه هه‌ڵه‌ت نه‌کردوه!؟
- نا نا تۆ ته‌له‌فونت کردوه و ئێستا من
خۆم بناسێنم، نا نا من هه‌ڵه ناکه‌م!
- کچێ کوو هه‌ڵه ناکه‌ی.. ئه‌ی
ئه‌وه نییه من ئه‌و که‌سه نیم که تۆ لێیی ده‌گه‌ڕێی.
- وسبه سه‌گباب وسبه.. دوو شه‌وه
نووکه ده‌که‌ی ئێستا ده‌ڵێی من نیم، به ده‌نگه ناخۆش و زڕهکهت
ده‌زانم "ک" گوویت.
- نه‌وه‌ڵا نه‌تزانی ''ک'' نیم و
''ب''م، ده باشه با "ک" بم جا مه‌به‌ستت چییه به‌و نیوه‌شه‌وه
ته‌له‌فون ده‌که‌ی رۆژ بڕابوون!
به راست... ئه‌لو.. ئه‌لو. با خۆم
په‌یوه‌ندیی پێوه بکه‌م. ئای باوکه خۆ کات دووی شه‌وه، قه‌یی چییه
بۆ ئه‌و ته‌له‌فون ده‌کا خۆ نامناسێ، بۆ من نه‌یکه‌م .ئا ئه‌وه‌یه
ژماره‌که‌ی.. با بۆی بکه‌مه‌وه.
- باڵانسی حیسابه‌که‌ت... به‌شی...
هه‌ی ..... با په‌یوه‌ندیی به
١١١ی راژه‌وه بکه‌م.
-
ئه‌لو.. ئێواره باش.
- هێی برا.. ئێوه‌اره‌ی چی، به‌م
نیوه‌شه‌وه چیت ده‌وێ؟
- ئه‌رێ بێ زه‌حمه‌ت نازانی
ئه‌م ژماره‌یه هی کێیه؟ وه‌ڵا برا ئێستا پێیی رابواردم.
- ببووره براکه‌م ئێمه‌ش باڵانسمان پێ
نییه.. به‌یانی ته‌له‌فون بکه‌وه.
- باشه براکه‌م سوپاس.
هیچ.
پێنج که‌س له دووکانێکی پەرتووکفرۆشیی به یه‌ک ده‌گه‌ن.
یه‌که‌م ده‌ڵێ: هیچ بڕوام به ناوه‌رۆکی پەرتووک نه‌ماوه.
دووه‌م ده‌ڵێ: نه‌ک حکومه‌ت و په‌رله‌مان، بڕوام به ئۆپۆزسیۆنیش نه‌ماوه.
سێیەم ده‌ڵێ: نه‌ک مافی ژن بڕوام به مافی خۆشم نه‌ماوه.
چواره‌م ده‌ڵێ: هه‌رچی هه‌یه هیچ بڕوام پێیی نه‌ماوه.
پێنجه‌م که‌س هیچ قسه ناکات، له‌سه‌ر داوای ئه‌و ده‌چنه ده‌شت و ده‌ر،
له‌وێ ده‌ڵێ بۆیه با‌نگم کردوون بۆ ئێره، تا بڵێم ئه‌وه‌ی ئێوه
باستان کرد و ئه‌وه‌ی من ده‌بێ بیڵێم ''هیچ''یان لێره نین، تا ئێوه
بزانن من بڕوام به چ نه‌ماوه!
چوارقوڕنە
ماڵپەڕی بەنگینە پیرۆت نوری
|