٢٠\٩\٢٠١٣
یازدە
پەرلەمانتاری سوێد داوای ئازادکردنی رۆژنامەنووس نیاز عەزیز دەکەن.
لە
درێژەی کار و چالاکیەکانی گرووپی ١٧ی شوبات دژ بە پێشێلکاریەکانی دەزگا
ئەمنیەکانی پارتی و یەکیتی دا، رۆژی ٢٢ی ئۆگستی نامەیەکمان بە زمانی
سویدی بە هاوپێچ لەگەل نامەکەی ئامنستی ئەنتەرناسیۆنال لەسەر
رۆژنامەنووس نیاز عەزیز، ئاراستەی ٢٠ پەرلەمانتاری سوید ی کرد، بە
تایبەتی بەرپرسانی سیاسەتی دەرەوەو دۆسیەی کورد. سەرەنجام لە رێگای
پەرلەمانتاری پارتی چەپی سوید (ئامینە کاکە باوە) توانرا لەو ژمارەیە
واژوی ١١ پەرلەمانتاری سویدی لە ٦ پارتی ناو پەرلەمانی سوید
بەبەیانامەیەکی ئیدانەی دەسەلاتی کوردی لێ بکەوێتەوە کە داوای بە پەلەی
ئازادکردن یان دادگایەکی دادپەروارانە بۆ نیاز عەزیز دەکەن، هاوکات ئەو
نامەیە هەر ئەمرۆ بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان نوێنەرایەتیەکەی لە ولاتی
سوید نێردراوە.
گرووپی ١٧ی شوبات لە
ستۆکهۆلم
١٨\٩\٢٠١٣
فەرمون لەگەل دەقی نامەکە بەزمانی کوردی:
دەبێ "نیاز عەزیز" دادگایەکی دادپەروەر
بکرێ.
ڕێکخراوە جیهانییەکان زور جار راپۆرتیان بڵاو کردوەتەوە سەبارەت بە بێ
حورمەرتی و پشێیلکردنی ماڤەکانی مروڤ لە کوردستانی - ئێراقدا. بە
دیاریکراوی سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی کە کەسانێک زیندانی دەکرێن بە
شێوەیەکی نایاساێی و هەڵسوکەوتی ناشایستیان لەگەڵا دەکرێ.
نیاز عەزیز تەمەن ٣٦ ساڵ یەکێک لەو نمونانەیە کە ماوەی ٢٠ مانگە بە بێ
ئەوەی دادگایەکی دادپەرەوەر بکڕێ، ئازادی لێ زەوت کراوە و لە بەندیخانە
دایە.
ناوبراو لە ماوەی ئەم مانگانەی دوایدا مانی لە خواردن گرتوە و داواکاری
ئەوەیە کە دادگایەکی دادپەروەر بکرێ. ماوەیەکی کورتە ئەمنستی
ئینترناسیوناڵ راپۆرتێکی لەسەر "نیاز عەزیز" بڵاو کردوەتەوە و لەویدا
هاتوە کە ڕەوشی ناوبراو لە ئاستێکی مەترسیدار دایە. ئەمە دژی مافە
ناونەتەوەیەکانی زیندانیانە.
ئێمە وەک ئەندامانی پەرلەمانی سوید، حکومەرتی هەرێم (ک ر گ) وەشیار
دەکەینەوە کە هەر چ زوترە یان "نیاز عەزیز" ئازاد بکات یان ئیمکانی
دادگایەکی دادپەروەری بدەنێ.
واژۆیەکانی ئەم داواکارییە:
ئانا ستێلە - پارتی گەلی لیبرال
ئامینە کاکە باوە - پارتی چەپ
ڤالتەر مووت - ئەندامی لیژنەی دەرەوەی پارتی سەوز
دەسیرە پێتهوور - بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی پارتیت کریست دیموکرات
جەبار ئەمین - پارتی سەوز
بودیل سێبالیوس - پارتی سەوز ( بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمان و
پارت
سیڤ هۆلم - پارتی چەپ
بێنگت بەرگ - پارتی چەپ
ئەلیسابێت بیورندووتێر راهم - ئەندامی لیژنەی دەرەوەی پەرلەمان لە
پارتی مۆدێرات
یاکوب یونسۆن - پارتی چەپ و بەرپرسی دۆسیەی کورد
عەبیر السعلانی - ئەندامی لیژنەی دەرەوەی پارتی سەنتەری سوید
17_shubat@hotmail.se
|