په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٩\١\٢٠١٢

١٢٧ کارەساتی سوتانی خێمە و گیان لەدەستدانی ١١ کەس لە وان.

 

ئاماده‌کردنی: دیاری محه‌مه‌د


(وان) کە لەلایەن دەوڵەتەوە تەرکی چارەنووسی کراوە, لە رۆژانی زستانی سەختی ناوچەکەدا سات بە سات لە شەڕی مان و نەماندا و بەم رەنگە ژیان بەسەر دەبەن کە رۆژانە لێقەوماوانی شارەکە رووبەڕووی دەیان کارەساتی ناسرووشتیش دەبنەوە. لە کارەساتێکی دیکەی سووتانی خێمەکانیاندا منداڵێکی چوار ساڵانەی خێزانێک گیانی لەدەستدا.

لە گوندی ئلی کایناکی سەربە شارۆچکە ئەرچەکی وان, پزیسکی زۆپای خێمەی خێزانی ساڵحە ئاتڵی سووتاند و موستەفا ئاتڵی چوار ساڵی سووتاند, سەرەڕای بەدەمەوە ھاتنی گوندنشینانی تریش, لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.

سەرباری تێپەڕبوونی چەندین مانگ بەسەر زەمینلەرزەکەی شاری وان دا تا ئێستا شوێن و دەرفەتی ژیان بۆ ھاوڵاتیانی دانیشتووی شارەکە دابین نەکراوە. لەمانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردووەوە تا ئێستا بەگشتی ١٢٧ خێمە بەھۆی زۆپای (خەڵوز)ەوە سووتاون و بەھۆیەوە ١١ کەس گەیانیان لەدەست داوە. ئەمە لەکاتێکدایە کە حکومەتەکەی AKP لەدوای زەمین لەرزەکەوە تا ئێستاش ھەر دەڵێت خێوەتگا نامێنێتەوە و لەجیاتی خێوەتگاکان کابینە دادەنێین. جێگری سەرۆک وەزیریش بەشیر ئاتاڵای لە سەرەتای ئەم ساڵدا سەردانی ناوچەکەی کردبوو و گوتبووی "ئینشەڵڵا لەناوەڕاستی ئەم مانگەدا ـ واتا مانگی یەک ـ خێمە نامێنێتەوە, ھەمووی دەبێتە کابینە". ئەمە لەکاتێکدایە کە تا ئێستاکە ١٢٧ خێمە ئاگری تێپەر بووە و ١١ کەسیش تیایدا سووتاون کە زۆربەیان کۆرپە و منداڵن.

لە ھەردوو زەمین لەرزەکەی مانگی ١٠ و مانگی ١١ ی ساڵی پاردا, زیاتر لە ٦٧٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٦ ھەزار کەسیش بریندار بوون و ھەروەھا ٤٠٠ ھەزار کەس ئاوارە بوون و شارەکەیان بەجێ ھێشتووە.

 

 

diaryzana@ymail.com

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک