په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٦\١٠\٢٠١١

١٥ی ئۆکتۆبه‌ر شۆڕشێک بۆ هه‌ژاران و بۆ پایزی چه‌وسێنه‌ران.

 

له‌ ١٥ی ئۆکتۆبه‌ردا یه‌کگرتووین بۆ گۆڕینی جیهان.
لە ٨٢ وڵات و ٩٥١ شار ئەمڕۆ خۆپیشاندانە.


ئەمڕۆ شەمە ١٥ی ئۆکتۆبەر لە مێژووی برسیەکانی جیھان و چەوساوەکاندا رۆژێکی مێژوییە، ھەژاران و بەشمەیتانی ئەم جیھانە ئەمڕۆ شەمە ١٥ی ئۆکتۆبەر لە بۆینس ئێرسی ناوەندی چەوساندنەوەوە بۆ سیئۆلی شاری ناڕەزایەتی کرێکاران، لە مەدریدی ئیلھام بەخشی دیموکراسی راستەقینە بۆ تونس و ۆڵ ستریت دڵی ئابووری جیھان، دەرژێنە سەر شەقامەکان و داوای مافی ٩٩٪ و زیاتری بەشمەینەتانی ئەم جیھانە دەکەن کە تەنھا بە کەمتر لە ١٪ی سەروەت و سامانی کۆمەڵگا بەھرەمەندن.


چەوسێنەرانی کوردستان کە بازاڕ و کێڵگەو نەخۆشخانە و قوتابخانە و زانکۆو شاخ و تەپۆلکە و ئاو و ژینگەیان لێمان کردووە بە دۆزەخ ، لە سایەی دەسەڵات و نفوز و یاسا نەگریسەکانیان ھەموو نیشتمانیان تاڵانکرد، دیموکراسیان رسواو شەرمەزار کرد و ھەموو مافێکیمرۆڤ بوونیان لێمان زەوت کرد، ئەوان توێژێکی بچووک لە سیاسیە دەسترۆیشتووەکان و بۆرژوا چاوچنۆکەکان زیاتر ٩٩٪ی داھات و سامانی کوردستان بە دەستیانەوەیە، ئێمەی ٩٩٪ی زیاتری کۆمەڵگەش لە ھەژاری و نەداریدا ژیان بەسەرە بەین.


دەبا ھەژاران و چەوساوەکانی کوردستانیش پەیوەست بین بەم شۆڕشە جیھانییەوە دژ بە نابەرابەری مرۆڤەکان و داوای گەڕاندنەوەی ٩٩%ی زیاتری سەروەت و سامانی گەل بکەین بۆ خاوەندەکانیان.


١٥ی ئۆکتۆبەر شۆڕشی پایزی چەوسێنەرانە و بەھاری راستەقینەی ھەژارانە.
___________________________________________
http://www.facebook.com/profile.php?id=100003000351360
kurdistan_k_99@yahoo.com

 

بزووتنەوەی ٩٩٪ لە کوردستان
١٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠١١

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک