په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٢\٦\٢٠١٦

    ١٥ خولەک.

نەهرۆ

ئاگری ئەشقبازیی!
پارەدار لەگەڵ دەرۆزەکەر
کایەی ئەشق ئەکەن!
خاوەنکار
لەگەڵ کرێکار
لە کاتی ئیش
کایەی ئەشق ئەنجام ئەدەن!
لە جەنگ
سەربازێک
بە گوللەی ئەشق
نەیارەکەی دەپێکی!
لێرە و لەوێ
خوێنی ئەشق دەڕێژێ!
ئاهـ لە کایەی ئەشق
چەند گەرم و قووڵ و
فرە رەهەندە!
دەسەڵاتی خودا
بە تەوقی عەشق
گیانی نەخۆشێکی بە ئازار دەکێشێ!
ئەشق لە نێوان
پاین و باڵا
لەمیان
ئەم سەر و ئەو سەر
لە نێوان مێ و نێر
لە نێوان گەورە و بچووک!
لە نێوان
دکتۆر و نەخۆش!
لە نێوان
قوتابی و مامۆستا!
لە نێوان
ئەکتەر و گۆرانیبێژ و
جەماوەر!
لووتکەی بێ پایانی ئەشق
لە نێوان
خودا و بەندەکانی!

 

ماڵپەڕی نەهرۆ

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک