٣٠\٧\٢٠١٤
١٩٧٨ساڵی تەنیایی ساڵی جودایی.

دیاری قادر
ئه‌و زه‌مه‌نه
بارینی ستەم بوو
له ئاسمانی شارێکی خامۆش
له کۆڵانی حه‌زه‌کاندا
به سه‌ر ماڵی دیداردا
زه‌مه‌نی
له شه‌قه‌ی باڵدانی
روحیانه‌تی نه‌ورەسییە‌ک بوو
کۆچی ده‌سته‌کانی پاکیزه‌یه‌ک بوو
له چاوه‌روانی له باوه‌ش گرتنی کۆرپه‌که‌ی
ئه‌و زه‌مه‌نه
پڕ بوو له نه‌هاتنه‌وه
پڕ بوو له گریانی منداڵێکی ساوا
به دیار جەسته‌ی دایکێکی روح فڕێندراو
له هاواری گریانیدا
ئیدی ئێره غه‌درستانه
بۆ رۆیشتی زه‌مین بوو به سه‌رابستان
نازێکم نه‌ما بۆ کردن
وشه‌ی (دایه)یه‌کم نه‌ما بۆ هۆنینه‌وه
به‌دی ده‌کرا!
ئه‌و زه‌مه‌نه زه‌مه‌نێک بوو
پڕ بوو له به‌تاڵانبردنی
روحی (دایکێک)
پڕ بوو له ناشتنی حه‌زێکی ونبووی منداڵێک
بۆ باوه‌شی دایکی
که ئێستا به قه‌ڵه‌مێکه‌وه
له سه‌ر په‌ڕه‌یه‌کی سپی
به دیار دوو وێنه‌ی
ره‌ش و سپی ئه‌و زه‌مه‌نه
بێ دایکیی ده‌نووسێته‌وه
ئه‌و منداڵه من بووم من
ئه‌و زه‌مه‌نه...
ماوه و ته‌واو نابێ..
تا دوو وێنه ده‌وه‌ستن له گوزارشتی.
جوانییە‌کانی ئه‌و
تا خامه دواین فرمێسکی.
ناخم ده‌ڕژێ
تا روحم له فڕینێکدا
باڵده‌گرێ و
له فیرده‌وس
به دیداری ئه‌و شاد ده‌بێ!
ته‌واو نابێ!
ئه‌و زه‌مه‌نه
بردنه‌وه‌ی ماڵی خۆر بوو
بۆ ئه‌وسه‌ری ژیان و
داگیرسانی مۆمێک بوو
که ساڵانێکە ده‌توێته‌وه
ئه‌و زه‌مه‌نه نه‌وه‌ستا تا
ده‌ستێکی گرت به دامێنی مه‌رگ و
ده‌ستێکی کرده ملی سێ‌و و
له ئاسمانی وڵاتم شۆڕ بۆوه
نه‌وه‌ستا تا زه‌مه‌نی خاوه‌ر
ئه‌و جاره‌یان روحی کۆرپه‌یه‌کی
خاوه‌ری له ناو ده‌سته‌کانی باوکێک
له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌با
من نازانم
چ بوونێک ده‌ست ده‌که‌وێ له
بردنه‌وه‌ی روح
چ ئاسمانێک هه‌یه
تا نازی روحی ئه‌وان بلاوێنێ و
چی داڵده‌ی لاشه به‌جێماوه‌کانی
ئه‌و زه‌مه‌نه ده‌دا و
کام گه‌ڵا ده‌بێته سێبه‌ر بۆیان و
کام به‌هاره‌ش لۆمه‌ی
سێ‌و ده‌کا
ئێستا ئه‌و زه‌مه‌نه
چه‌ندان به‌هاری به‌ڕێکرد
که نێرگزێکی بۆ من نەبوو
چه‌ندان هاوینی به‌ڕێکرد
که له وشککردنی ئاواته سه‌وزه‌کانم
هیچی تری پێ نه‌بوو
چه‌ندان پایزی به‌رێکرد
ته‌نها شینی وه‌رینی پێ کردم
چه‌ندان زستانی به‌ڕێکرد
له‌گه‌ڵ هه‌ر بارینێکدا خه‌نده‌یه‌کی سپی کردم و
به لێزمه‌ی بارانێک توامه‌وه
ئه‌و زه‌مه‌نه
سەرهاتی پیربوونی به‌خته‌وه‌ریی
گێڕایه‌وه
ئێستا ته‌نیام
ئێوه له نووسینه‌وه‌ی فڕین
به‌رده‌وام بن
منیش دێم
ته‌نیایی له ئاسمان جوانه.
diyariqadr@gmail.com
|