په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\٥\٢٠١٤

٢٤ پەنابەری کورد ئامادەکراون بۆ گەڕاندنەوە.

 


هادی لە گرتووخانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر مۆرتن هۆڵه‌وه‌ فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی ئاگادارکردەوە کە" لەدوای تەواو بوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی عێراق و کوردستان، بریارە لە رێگایی هیڵی ئاسمانی مەلەکی ئەردەنی بە زۆر ملی بمانگەڕێننەوە بەغدا و هەولێر".


هادی ئەو ەشی گوت: "ژمارەمان ٢٤ پەنابەرە کە( ٥)لەو پەنابەرانە کوردی ئێرانن، یەکێکمان تیکتی پێدراوە بۆ ٩ مانگ رەوانەی بەغدا بکرێتەوە".


ئیبراهیم یەکێکی ترە لەو پەنابەرانە لە زیندانەوە گوتی: "ناردنەوەی ئێمە بەپی رێکەوتنامەیەکی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێم بەرێوەدەچێت".


هەر ئەو ٢٤ پەنابەرە پیشترنامەیەکیان بۆ رای گشتی خەڵکی کوردستان کردبوو داوایانکردبوو:


‌"داوا له‌ ڕای گشتی خه‌ڵکی کوردستان و عیراق ده‌که‌ین له‌ رێگای میدیا ئه‌هلیەکان و فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانه‌وه‌ که‌:حکومه‌تی عێراق وهه‌رێم ئه‌و رێکه‌وتنانه‌ هه‌ڵبوه‌شیننه‌وه‌ که‌ به‌ ژیانی په‌نابه‌ران واژۆیان کردوه‌، هیچ ئاسانکارییه‌ک نه‌که‌ن بۆ حکومه‌ته‌کانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران".


سەبارەت بە هاوکاری ئەو پەنابەرانە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی کەمپینیکی راگەیاندوە لە ئاستی رێکخراوە پەنابەریی و مرۆیی و یەکێتییە کرێکارییەکاندا داوا دەکات "نامەی ناڕەزایەتی ئاراستەی وەزیری ناوخۆی بەریتانیا بکەن بۆ راگرتنی ناردنەوەی ئەو پەنابەرانەوە ئازادکردنیان لە گرتووخانە دەستبەسەرەکاندا".

 

٢٩\٤\٢٠١٤ - بەریتانیا / گرتووخانە پەناپەرییەکان

 

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk, 00447856032991, 07895976547

Fax: 08715288651, www.federationifir.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک