٢٧\١٠\٢٠١١
٢٤ پەرلەمانتاری
سوێدی
داوای ئازادکردنی
برایمی کاکە ئەحە دەکەن.
داواکاری بۆ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی عێراق.
ئێمه
که‌له‌خواره‌وه ئیمزامان کردووه ، په‌رستیار و داخوازی سه‌ربه‌ستی ده‌ربڕینی
بیروڕا و کۆبوونه‌وه‌و سه‌ربه‌ستی خۆپیشاندانین، پشتگیری مافی
دروستکردنی رێکخراوو مافه دیار‌و بنچهینه‌ییه‌کانی مرۆڤین. ئێمه ئه‌و
مافانا به به مافه جیهانیه‌کانیان ده‌ژمێرین ، هیچ ده‌وڵه‌تێک مافی
ئه‌وه‌ی نییه هاونیشتمانی بگرێ ،ده‌ستدرێژی بکاته سه‌ری و بیچه‌وسێنێته
وه کاتێک داوای مافه دیموکراتێکانی خۆی ده‌کات .
له ساڵی 2011 دا خه‌ڵکی له زۆر وڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا دژی ده‌سه‌ڵاتداران
ڕاپه‌ڕین، له تونس، میسر، سوریا، لیبیا، ئه‌رده‌ن ،به‌حره‌ین ، یه‌مه‌ن
، له زۆر وڵات‌دا خه‌ڵکی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و مه‌یدانه‌کان داوای
مافه دیموکراتییکانی خۆیان کرد و له زۆر له‌و وڵاته‌ندا دیکتاتۆره‌کان
به زۆر ده‌سه‌ڵاتیان لێسه‌ندرایه‌وه.
ناڕه‌زایی به خێرای گه‌یشته کوردستانی عێراق، ئامنستی نێوده‌وڵتی ،چاودێری
مافه‌کانی مرۆڤ و ڕێکخراوه بڕواپێکراوه‌کانی تری مافی مرۆڤ له
ڕاپۆرتی چاودێری خۆیاندا به دۆکومێنت ئاگاداری داواکانی خۆپیشانده‌رانی
کوردستان بوون که داوای ده‌وڵه‌تی یاسا و هاوبه‌شی ده‌سه‌ڵات و دژی گه‌نده‌ڵی
به‌ڕیوه‌بردن و سه‌ربه‌ستی تاکیان ده‌کرد وه چۆن ده‌سه‌ڵات به هێزی
سه‌ربازی وچه‌وسانه‌وه وه‌ڵامی داواکانی خه‌ڵکیان دایه‌وه.
ئێمه زانیاریمان له‌لایه که چه‌وسانه‌وه‌ی داواکارانی دیموکراتی له
کوردستانی عێراق به‌ردوامه. دواترینیان گرتنی دیموکراتخواز (ئیبراهیم
کاکه ئه‌حه)یه که چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک له‌مه‌وپێش له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه
گیراوه له هه‌ڵه‌بجه.
ئێمه داوا ده‌که‌ین (ئیبراهیم کاکه ئه‌حه) به زووترین کات سه‌ربه‌ست
بکرێت، گه‌ر ده‌سه‌ڵات واده‌زانێ (ئیبراهیم کاکه ئه‌حه) تاوانێکی
نایاسایی کردووه، پێویسته دادگایه کی بێلایه‌ن لیکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ
بکات. ده‌سه‌ڵات له کوردستاندا ده‌بوایه بیزانییایه که به چه‌وسانه‌وه‌و
ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر دیموکراتخوازان بڕوای خه‌ڵکی له ده‌ستده دات.
ئێمه که ده‌یان ساڵه پشتگیری خه‌باتی خه‌ڵکی کوردستان بووین بۆ
دیموکراتی و مافه مرۆڤایه‌تییه‌کانیان ناتوانین قاییلبین به‌وه‌ی
حکومه‌تی هه‌رێم مرۆڤ بگرێت و ده‌ستدرێژی بکاته سه‌ر گیانی که ته‌نها
داوای مافه دیموکراتییه‌کانی خۆی ده‌کات .
پیتر هولتکڤیست (سۆسیال دیموکرات) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید
ئێما هێنریکسۆن (کریست دیموکرات) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید
فریدریک فیده‌رلی (پارتی ناوه‌د) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید
ئێڤا ئۆلفسۆن (چه‌پ) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید
سیڤ هۆڵما (چه‌پ) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید
بودیل سێبا لۆس (پارتی ژینگه) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید
ئابیر ئه‌لسه‌هلانی (پارتی ناوه‌ند) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید
ئاندێش سێلستریۆم (کریست دیموکرات) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید
تۆربیۆرن بیۆرلوند (چه‌پ) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید
پێته‌ر ئێریکسسۆن (پارتی ژینگه) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید
ئامینه کاکه باوه (چه‌پ) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید
ئانیکا لیلێمێتس (پارتی ژینگه) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید
ڤاڵته‌ر موت (پارتی ژینگه) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید
یۆناس شیۆستێدت (چه‌پ) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید
جێنس هۆڵم (چه‌پ) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید
میا سیدۆڤ میۆله‌بی (چه‌پ) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید
بێنگت بێری (چه‌پ) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید
هێلێنا لیانده‌ر (پارتی ژینگه) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید
یاکۆب یۆهانسۆن (چه‌پ) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید
یان لیندهۆڵم (پارتی ژینگه) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید
ئاگنێتا لوتتۆرپ (پارتی ژینگه) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید
ماتس پێرتۆفت (پارتی ژینگه) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید
ڕیکارد نۆردین (پاریناوه‌ند) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید
جه‌بار ئه‌مین (پارتی ژینگه) ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید
_____________________________________
کۆپییه‌کی بۆ ئامنیستی نێوده‌وڵه‌تی و چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ.
٢٦\١٠\٢٠١١
|