٢٩\١١\٢٠٢٠
٢٥ی تشرینی دووەم،
رۆژێك بۆ ئه‌و!

شەیدا مەعروف
ئه‌مڕۆ
ژن به راده‌یه‌كی وا چۆته پێشه‌وه كه له هیچ كات و سەردەمێک ئه‌و
پێشكه‌وتنه‌ی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، گه‌رچی كه‌م تا زۆرێك هه‌موومان
به جۆرێك دڵخۆشین پێی كه پێشبینیی ناکرێ، تۆ سه‌یری ده‌زگاكانی
راگه‌یاندن و هۆڵه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان و
رێكخراوه‌كان و چه‌ندین شوێن و باره‌گای تر بکە.. زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی
ئاماده ده‌بن ژنن نه‌ك پیاو! به‌ڵام نوێكاریی له‌وه‌دایه بۆچی تا
ئێستا ژن خاوه‌ن بڕیار و هه‌ڵوێستی خۆی نییه؟ تازه به تازه باس لە
گرفتی توندوتیژیی دژ بە ژنان دەکرێ و رۆژێك بە ناوەوە دەستنیشان کراوە
بۆ یادکردنەوەی.. ئه‌مه‌ش قسه‌گه‌لێكی وا هه‌ڵده‌گرێ كه تا چه‌ند
وتاری له‌سه‌ر بنووسرێ هێشتا خه‌مه‌كه‌ی ئێمه واڵاناكاته‌وه.
به‌ڵێ.. ئه‌وه‌تا له نێو په‌رله‌ماندا چه‌ندین ژن هه‌ن كه
له‌وانه‌یه رێژه‌یان به‌قه‌د پیاوان بێ، به‌ڵام ناتوانن و ناهێڵن
لەسەر ئه‌و یاسایه‌ی كه بۆ ژن و مێینه‌یه بە گشتی ده‌ركراوه هاوڕابن،
بۆیه ده‌بێ پیاو پتر بڕیاری له‌سه‌ر بدا یاخود رێكخراوێك كه بۆ
ژنانە یان یه‌كێك له‌و شوێنانه‌ی كه خه‌می ژنانی تێدا
ده‌خوێندرێته‌وه! ئەوانە نكۆڵیی له‌سه‌ر نه‌بوونی ئه‌و توندوتیژییه
ناكه‌ن و بۆ چارەسەرکردنی ده‌چن رای پیاوێك وەردەگرن و تێكه‌ڵ بە هی
خۆیانی ده‌كه‌ن كه ئه‌مه‌ش تا چه‌ند پشتی پێ ده‌به‌سترێ ئەوەیان
تێڕوانینێکە و دەخرێتەڕوو.
جا من و ئه‌وی ژن گوێرایه‌ڵی وته‌ی ئه‌وانین.. ته‌ماشاكه به بوونی
ئه‌و ژماره زۆره‌ی رێكخراوه‌كان كه هەن یان ئه‌و ژنانه‌ی كه زۆرترین
قسه‌یان بۆ پرسەکانی ژنانه کەچی كه‌مترین توانای كاركردنیان هه‌یه...
ده‌كرێ بڵێن ده‌بێ ئێمه و ئه‌وان زۆرتر لێكدانه‌وه بۆ ئەو قسەیە
بكه‌ین و ئیتر مێینه تەنیا بە رۆژێک وابه‌سته نه‌كه‌ین كه ناوی
لێنراوە.. گه‌ر ئه‌و رۆژه ته‌نیا تایبه‌ت بێ به‌وی ژن ئیتر ئێمه
چیمان كرد؟ چیمان گوت و داوای چیمان كرد بۆ بوونی خۆمان؟!
کە بڕیارده‌رێك ده‌یه‌وێ كار له‌سه‌ر ژنان بکا به‌ڵام كه كاره‌كه‌ی
دێته سه‌ر ئه‌وه‌ی رێچکەی خۆی بگرێ و بکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە
یەکسەر رێگرییەک دێته به‌رده‌می و كه‌سیش نازانێ ئه‌و رێگرییه چۆن
دروست دەبێ و لە کوێوە دێ! دەست بۆ هەر شتێک دەبەی کۆمەڵێک بڤە
لەبەردەمت قوت دکەنەوە، نازانم چۆن کاربکەین بۆ شتێک کە توانای
چارەسەرییمان نەبێ.. من دەپرسم؛ کاتێک رایەکانمان بڤە بن، کارکردن لە
پێناو ئازادییەکانی دەربڕین بڤە بێ، قسەکردن لەسەر هەر کیشەیەکی
کۆمەڵایەتی بڤە بێ... دەبێ بوونمان لەسەر گۆڕەپانەکە چ واتایەکی هەبێ!؟
ئێستا هەر راستەوخۆ پێماندەڵێن؛ نه‌كه‌ن بچنه به‌رده‌م دەسەڵاتداران و
لەسەر ئەو تاوانانەی بەرانبەرتان دەکرێن مانبگرن.. با نه‌زانن ئێوه‌ش
داواكاریی خۆتان هه‌یه.. ئێ خۆ ٣٣٪ی په‌رله‌مان لە ژنانن و نوێنەری
ئێوەن.. ئەوان قسە له‌سه‌ر پرسەکانی ژنان دەکەن.. لێیان بگەڕێن با کاری
خۆیان بکەن.. با دڵیان لێمان نه‌ڕه‌نجێ ئەگینا ئه‌وانیش گلەیی خۆیان
دەخەنە سه‌ر رێكخراوه‌كان و ئیتر کە ئه‌وان له كار دەوه‌ستن ئێمه‌ش
نا‌توانین دەنگ هەڵبڕین و بەرگرییتان لێبکەین.. بەڵێ بڤه‌یە.. ئه‌وه
قسه نییه تۆ داوای هەڵوەشاندنەوەی فره‌ژنیی بكه‌ی كه زه‌برەکەی هەر
بەر ژنان دەکەوێ.. با به‌رپرسه‌كانمان له‌سه‌ر رایه‌ك نەدرێنە داگا و
سەرئەنجام ناوتان لە نێو کۆمەڵ بزڕێنن.. دەبێ لەوە تێبگەن کە هه‌موو
شتێك و هه‌موو رایه‌كان بڤەن.. نابێ و ناکرێ تۆی ژن ببیته نموونه‌ی
تێکۆشان بۆ ئەوانیتر.. ئەگەر نا ئەوە
یادکردنەی ٢٥ی تشرینی دووەمیشت پێ رەوا نابیندرێ!
ئیتر هەر ئەوەیە.. ساڵ بە ساڵ ئەو یادە هەر بە گۆرانی و هەڵپەڕکێوە
دەکرێتەوە بێ ئەوەی چاره‌سه‌ری هیچ گرفتێکی من.. ئەوی ژن بکا!
ماڵپه‌ڕی شەیدا
مەعروف
|