١٧\٧\٢٠١٠
بۆ رێگه‌گرتن له
کۆمه‌ڵکوژیی ئاینده
تکایه له‌نزیکترین ده‌رفه‌تدا په‌یماننامه‌ی ڕۆما واژۆ بکه‌ن و دان به
دادگای تاوانی نێونه‌ته‌وه‌یی
(ICC)
بنێن.
بۆ به‌رده‌م به‌ڕێزان:
سەرۆک کۆماری عێراقی فیدراڵ
سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ
پەرلەمانی عێراقی فیدراڵ
وەزیری دەرەوەی عێراقی فیدراڵ
له‌ڕێی ئه‌م نامه‌یه‌وه ڕووی داواکاریمان له ئێوه ده‌که‌ین و تکایه له‌نزیکترین
ده‌رفه‌تدا په‌یماننامه‌ی ڕۆما واژۆ بکه‌ن .
هه‌لوێست و بڕیاری ئه‌م دادگایه و سه‌باره‌ت به تاوانبارانی ژینۆساید
و تاوان دژ به مرۆڤایه‌تی بۆنمونه سه‌باره‌ت به سه‌رۆکی سودان و
بریاری داگاییکردنی به‌هۆی ئه‌گه‌ری تاوانباریی له ژینۆسایدی دارفور
ئاماژه‌ی گونجاون به بوونی هه‌وڵی زیندوو بۆ پێش‌گرتن له ئەنجامدانی
ژینۆساید و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی بگرێت. واژۆکردنی ئەم پەیماننامەیە
و پشتیوانیکردن لە ICC و بڕیارەکانی، پشتیوانییە لە سەقامگیرکردنی
دادپەروەری نێونەتەوەیی لە جیهاندا .
پەیماننامەی ڕۆما که لە 17-7-1998 بریاری لەسەر دراوە، چه‌ند جارێک هه‌موارکراو
و لە ژولای 2002 وه ده‌ستی به‌کار کردووه. تا ئیستا 108 دەوڵەت په‌سندی
په‌یمانامه‌که و دادگاکه‌یان کردووه، هه روه ها 139 وڵات واژۆیان
لەسەر کردووە، سیستەمی نوێی جیهانی کە خۆی لە دادگای تاوانی نێونه‌ته‌وه‌یی
دەبینێتەوە، ئامرازێکی گرنگ و به‌هاداره بۆ ڕێگە گرتن لە ئەنجامدانی
تاوانی ژینۆساید و تاوان دژ به‌مرۆڤایه‌تی و بە سزا گەیاندنی بکەرانی.
بۆ ئه‌وه‌ی له‌عێراقی نوێ‌دا تاوانی ژینۆساید و تاوانی جه‌نگ و تاوانه‌کانی
دژ به‌مرۆڤایه‌تی دووباره‌نه‌بنه‌وه، پێویسته عێراق بۆ دڵنیاکردنه‌وه‌ی
خه‌ڵکی کوردستان به په‌یماننامه‌ی ڕۆماوه په‌یوه‌ست بێت.
بۆ بیرهینانه وه ى هه موو لایه ک ، عێراق له 15-2-2005 به‌و ڕێککه‌وتنه‌وه
په‌یوه‌ست بووه، به‌ڵام بێ هیچ ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک دوای دوو هه‌فته پاشه‌کشه‌ی
لێکردووه. بۆ دڵنیابوونی ئه‌مڕۆمان و وه‌چه‌کانی داهاتوومان تکایه به
ڕێککه‌وتننامه‌که په‌یوه‌ست ببنه وه .
لیره‌وه داوا له‌هه‌موو ئه‌و پارت و ریکخراو و کۆمه‌ڵانه ده‌که‌ین ،
که دژ به تاوان و ژینۆسایدن ، ده‌نگیان بخه‌نه پاڵ ده‌نگمان بۆ ئه‌وه‌ی
کۆماری عیراقی فیدراڵیش په‌یماننامه‌ی رۆما واژۆ بکات ، بۆ ئه‌وه‌ی
دڵنیا بین و ئه‌گه‌ر بریار وایه عیراقی داهاتوو ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه
و تاوانی کۆمه‌ڵکوژی فه‌یلی و بارزانی و دوجه‌یل و سه‌رکووتی راپه‌رین
و .... تیدا دوباره نه‌بیته‌وه ، ئه‌وا پیویسته عیراق ده‌ست به‌جی
واژۆی په‌یمانامه‌ی رۆما بکات .
بۆ به شداریکرنى پارت و کۆمه‌ڵه‌و ریکخراو ناوه‌نده‌کان:
Chak_org@yahoo.com
ناوى پارت و کۆمه‌ڵه‌و ڕێکخراو و ناوه‌نده
پشتیوانه‌کان:
1- بزووتنه‌وه‌ی ریفراندۆمی کوردستان – هۆڵه‌ندا
2- کومه له‌ى ڕوناکبیرىو گه شه پێدانى کۆمه لایه تى له که‌رکوک
3- گروپى کار بۆ ئه‌نفال
4- پارتی ئازادیی کوردستان نوێنه‌رایه‌تی ئوروپا
5- پارتی چه‌پی کوردستان
6- ڕێکخراوى ئاویزه بۆپه‌ره پێدانى ڕ‌ۆشنبیرى له که‌رکوک
7- ڕێکخراوى سه‌رده‌مى نوێ بۆ ڕاگه‌یاندن له که‌رکوک
8- مه لبه ندى رۆشنبیرى کوردى له زۆته رمیر- هۆله ندا
9- لاوانى کوردى سۆسیال دیموکرات- سوید
10- ناوه ندى کوردى له زوته رمیر - هوله ندا
11- کۆمه‌ڵه‌ى په‌رپێدانى تواناکانى لاوان...ناوه‌ندى که‌رکوک
12- سه‌نته‌رى لاوانى ئازاد له که‌رکوک
13- رێکخراوى گه‌شه‌پێدانى تواناکانى خوێندکاران له که‌رکوک
14- دامه‌زراوه‌ى ئازادى...بۆ گه‌شه‌پێدانى بیرى لاوان
15- کۆمه‌ڵه‌ى هاوکارانى برایه‌تى که‌رکوک
16- سه‌نته‌رى باوه‌گوڕگوڕ بۆ په‌ره‌پێدانى به‌هه‌ره‌کانى ژنان
17- دامه‌زراوه‌ى مرۆڤ...بۆ گه‌شه‌دان به بیرى تاک
18- ناوه‌ندى برایه‌تى...بۆ به دیموکراتیزه‌کردنى کۆمه‌ڵگا
19- سه‌نته‌رى گه‌شه‌پێدانى که‌لتوریی که‌رکوک
20- رێکخراوى خاک... پۆ په‌ره‌پێدانى دیموکراسى
21- ناوه‌ندى په‌یڤ...بۆ لاوانى میدیاکار
22- دامه‌زراوه‌ى خه‌ڵک... بۆ مناڵانى بێ سه‌رپه‌رشتیار
23- ناوه‌ندى هانا...بۆ لابردنى توندوتیژى دژى ژنان
24- کۆمه‌ڵه‌ى قه‌ڵا...بۆ گه‌شه‌دان به برایه‌تى
25- ناوه‌ندى هونه‌رى و رۆشنبیرى ئارابخا
26- یه‌کێتى لاوانى عێراقى نوى
27- مه‌ڵبه‌ندى به هاناوه چوونى به ساڵاچووان
28- کۆمه‌ڵه‌ی په‌یامی گه‌رمیان
29- ناوه‌ندی کاری هاوبه‌شی ڕێکخراوه‌کانی گه‌رمیان "12 ڕێکخراوه "
30- کۆمه‌ڵه‌ی گه‌نج و لاوی سه‌ربه‌خۆی لاوان
31- یه‌کێتی لاوانی دیموکراتی له کوردستانی عێراق-لقی گه‌رمیان
32- د.نورى تاله بانى ، مامۆستاى قانون - ئه ندامى سه ربه خۆى
پەرلەمانی کوردستان
33- پارتی رزگارى کوردستان
وینه‌یه‌ک
بۆ:
سەرۆکایه‌تی هەرێمی کوردستان
ئه‌نجومه‌نى
وەزیرانی هەرێمی کوردستان
ئه‌نجومه‌نى
تیشتمانى کوردستان
وزارهتى مافى مرۆف
وزارهتى کاروبارى شه‌هیدان
و ئه‌نفاله‌کان
---------------------------------------------------------------------------------------------------------------
له رۆژی دادپه‌روه‌ری جیهانییدا،
داوای کۆتایی
هێنان به قڕکردنی گه‌لی کورد ده‌که‌ین.
رۆژی 17-7 هاوکاته له گه‌ڵ ڕۆژی په‌سه‌ند کردنی په‌یماننامه‌ی رۆما،
که‌دواتر له ساڵی 2002 دا، له ژێر رۆشناییدا دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی
ڕاگه‌یه‌نرا، که کار ده‌کات بۆ دادگایی کردنی ئه‌و تاوانبارانه‌ی
پێشێلکاری گه‌وره ده‌که‌ن ( جینۆساید- تاوانی جه‌نگ-تاوانی دژ به
مرۆڤایه‌تی- عدوان) خۆش به‌ختانه‌ش له‌دوایین کۆبونه‌وه‌ی خۆیدا له
وڵاتی ئۆگه‌ندا به‌کار هێنانی چه‌کی کیمیاوی له جه‌نگه ناوخۆییه‌کان
وه‌ک تاوانی جه‌نگ ناسی.
تا ئێستا 111 ده‌وڵه‌ت ئه‌و په‌یماننامه‌یانه واژۆ کردووه و
په‌یوه‌ست بوونی خۆیان به دادگاکه‌وه راگه‌یاندووه. رۆژ له دوای
رۆژ ئیعتباری ئه‌م دادگایه ده‌چێته سه‌ر و وڵاتانی زیاتر له‌ئاستی
جیهانیدا متمانه‌ی خۆیان به‌رامبه‌ر به په‌یماننامه‌که ده‌رده‌بڕن و
به بڕگه‌کانیه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بن.
هه‌رچه‌نده ئه‌م دادگایه له‌سه‌ر تاوانه‌کانی پاش مانگی جولای 2002
کار ده‌کات، که تاکو ئیِستاش له پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان ئه‌و
پێشێلکاریانه به‌رده‌وامن، نموونه‌ی "بێ رێزی کردن و سوتاندنی ته‌رمی
گه‌ریلاکانی پ.ک.ک ده‌چێته خانه‌ی پێشێلکاری یاساکانی جه‌نگه‌وه " به‌ڵام
به‌هۆی په‌یوه‌ست نه‌بوونی ئه‌م وڵاتانه به دادگاوه تا ئێستا نه‌توانراوه
دۆزیان له دژ بکرێته‌وه.
ئێمه وه‌ک چاودێری کوردۆساید به ئه‌رکی خۆمانی ده‌زانین که هه‌وڵ بۆ
په‌یوه‌ست کردنی وڵاتانی داگیر که‌ری کوردستان به‌و دادگاوه بده‌ین،
چونکه ئه‌و بابه‌ته به پێویست و گرینگ بۆ ڕێگا گرتن له دووباره
بوونه‌وه‌ی تاوانی زه‌ق به‌رامبه‌ر به گه‌له‌که‌مان ده‌زانین.
هه‌ر له‌م پێناوه‌شدا ئه‌مساڵ بۆ یه‌که‌مجار له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
توانیمان کۆنفرانسی یه‌که‌می کورد و دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی به‌هاوکاری
وه‌زاره‌تی شه‌هیدانی هه‌رێمی کوردوستان رێک ِبخه‌ین.
به‌ڵێ بۆ دادپه‌روه‌ری
به‌ڵێ بۆ داگایی کردنی تاوانبارانی جه‌نگ
_______________________________
که‌مپینێکی جیهانی له لایه‌ن ( ئای سی سی ) یه‌وه ڕێکخرا بۆ په‌یوه‌ست
بوونی تورکیا به په‌یمانامه‌که‌وه.
http://www.chaknews.com/kurdish/news.php?readmore=4465
ئه‌م بانگه‌وازه ره‌نگدانه‌وه‌ی
کاریگه‌ریی هه بوو له ڕاگه‌یاندنه‌کانی
تورکیا و له سایتى حوریهتدا تیشکى خرایه‌سه‌ر
وه‌ک له خواره‌وه
نموونه‌ى سایته‌که
بلاوکراوه‌ته‌وه:
http://www.hurriyet.com.tr/english/domestic/11052289.asp?scr=1
چاودێری کوردۆساید
www.kurdocide.com
kurdocide@hotmail.com
|