١٥\٩\٢٠١٤
دوو
پارچە هۆنراوە.
سۆزی
چاوەڕوانیی.
هەناسەکەم هەموو رۆژێ
(بگەڕێوه)،
لە پەڕاوی ژین دەنووسم:
''درەختەکە لێم بێزارە
هێندەی لەوێ بۆت بوەستم
ئاخر هەردەم تۆ ئاوێتەی
لەگەڵ رۆح و بیر و هەستم''
دە بگهڕێوە هەناسەکەم
چاوەڕێتم..
دڵ هەمیشە هەر دەپرسی
کەی دێیتەوە خۆشەویستم؟
بۆ.
بۆ بەم جۆرە رەفتار دەکەی
کەس وەکو من لەسەرخۆیە؟
تا تۆ هەبی ئەو دڵەی من
تاهەتایێ هەر هی تۆیە!
دڵم پڕیەتی لە حەسرەت
کەی تۆ وازدێنی لە گومان؟
بۆچی گیانه هەواڵ پرسین
له لای تۆوە بۆتە تاوان؟
بۆ ماوەیێ هیچ نانێرم
گللەیی بێ بۆ ئەم جاره
که بێ هەواڵ بووی لە منەوە
نەڵێی نەکەی دڵم پڕاوپڕ ئازاره!
|