١٧\١٠\٢٠١٠
٣٣ کرێکارەکە
رزگارکران، ئەدی کەنگێ کورد لە بنبه‌ستی (بارزانی و تاله‌بانی)
رزگارده‌بی!؟

دارا ئه‌حمه‌د
کرێکارانی کانەکەی (سان جۆسێ)ی چیللی له‌پاش ٦٩
رۆژ مانەوە لەبن زەوی له ماوه‌ی نزیکه‌ی ٢٢
دەمژمێر رزگارکران، جێی خۆیتی دەستخۆشییەکی گەرم لە نەخشەداڕێژەران و
کارمەندان و تەنانەت فەرمانڕەوایانیش بکەین کە تانیان گیانی ئەو
کرێکارانە رزگار بکەن، لەگەر ئەوەشدا ئەمن بە باشی دەزانم و پێویستیشە
فەرمانڕەوایانی چیللی بە تایبەتییش سەرۆکەکەیان و خاوه‌ن کانه‌که
بدرێنه دادگا لەسەر ئەوەی کە لەبەرچی کانه‌کان لەو بارە مەترسییدارە
دان و کارەساتی لەو جۆره روو ده‌دا، ئەگەر بەرپرسان رێ‌یان لۆ
سەرمایەدارە چاوچنۆکەکان خۆش نەکردبی کە مەترسیی سەر ژیانی کرێکارەکان
لەبەرچاو ناگرن.. هەرگیز کارەستی لەو جۆرە رووی نەدەدا.
ئەوە ئەوان هەر کووەک هەبوو رزگارکران، ئەدی دەبی گەلی کورد کەنگێ لەو
ژێرزەمینەی بارزانی و تالەبانی رزگار ببی:
• بێ ئاویی و بێ کارەبایی و بێ
سوتەمەنیی؛ ئەوە واتای ئەوە ناگەیەنی کە ئەو تشتانە هەر له‌بنڕا نەبن،
ئەو تشتانە هەن وەلی زۆر کەم و زۆر خراپ و بە مەمرە و مەژی؛ هەرێمه‌ک
کە پڕ لە کانیاو و ئاوی شیرینە، هەرێمەک کە لەسەر دەریایەک لە نەفت
مەلەوانی دەکا، کەچی ئەو میرییە ساوایە (دوو دەیەییه) هەر بەوە رادەگا
بانکەکانی بەرپرسان و نەوەکانیان و دەستوپێوەندەکانیان پڕ بکەن و
خه‌رجیی دیوەخانەی خێل و به‌کرێگیرایه‌کانی سه‌رده‌می به‌عسی گۆڕبه‌گۆڕ
و ده‌رباره‌کان دابین بکا، که‌نگێ به‌وه راده‌گه‌ن و ده‌رفه‌تیان
ده‌بی ئاو و کاره‌با و سوته‌مه‌نیی پێویست لۆ پێنج ملیۆن که‌س دابین
بکه‌ن!!!
• نەبوونی سادەترین خزمەتگوزاریی وەکی
پۆست و نووسینگەی پۆست و تەلەفۆن و ئەنتەرنێت و شەقام و باخچە و بیمەی
ژیان و کەلوپەلەکان و ژمارەی بانک و ،...هتد. دیارە ئەوانە هەندەکیان
بە شێوەکی زۆر دواکەوتییانە وەکی ئی سەردەمی قۆپچه هەن! ئه‌وه
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکه‌کی یه‌کجار زۆر هه‌ن که چاردیواره‌کیان
نییه تێیدا بژین، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی هه‌شیانه خانییه‌کانیان کۆریت
ئاسان یان له‌و جێیانه‌ن که خزمه‌تگوزاریی گشتیی پێ نه‌گه‌یشتییه و
ئه‌و ئامێر و که‌لوپه‌لانه‌شیان هه‌یه که به که‌لک نایێن یان هه‌ر
نیتیان.
• نەبوونی بیمەی بێکاریی و نەخۆشیی و
بیمە کۆمەڵایەتییەکانیدی؛ ئەگەر کەسەک یان کرێکارەک کاری به‌ده‌ست
نه‌که‌ت یان به هۆی نه‌خۆشیی یان پیریی نه‌یتوانی کار بکا.. دەبی نان
لە قوڕگی شێر پەیدا بکا، واتە یان لە دەردەسەرییەکی بێ رادە بژی.. یان
ببیتە ئه‌ندام و هەیتە و جەنگاوەر و بەکرێگیرای یەکەک لە پارتەکان..
یان ببیتە داردەست و بەردەستی بازرگانەک، زەنگینەک، سیاسەتبازەک. ئه‌و
که‌سه پیر و په‌ککه‌وته و که‌مئه‌ندام و نه‌خۆشانه‌ش که
یارمه‌تییه‌کی مه‌مره و مه‌ژییان ده‌ده‌نێ وه‌کی خێرپێدان و
به‌زه‌ییپداهاتنه‌وه مامه‌له‌یان له‌ته‌ک ده‌که‌ن، زۆر خه‌لک له‌وانه
له‌به‌رئه‌وه‌ی به چاوه‌کی سووک ته‌ماشایان ده‌کرێ یارمه‌تییه‌که
ره‌تده‌که‌نه‌وه و تووشی زۆر کاره‌ساتی جه‌رگبڕ ده‌بن.
• خراپیی بواره‌کانی ته‌ندروستیی و
په‌روه‌رده و فێرکردن، جگه له‌وه‌ی پشکی شێری ئه‌و بڕه پاره و
توانسته مادییانه‌ی لۆ ئه‌و بوارانه ته‌رخان ده‌کرێن ده‌چیته به‌ڕکی
ئه‌و به‌رپرسه گه‌نده‌خۆر و تێرنه‌خۆرانه که کۆیله و لایه‌نگری
پارته‌کانی ده‌سه‌ڵاتن و هه‌ر ئه‌وانیش به بێ له‌به‌رچاوگرتنی
ئه‌زموون و شاره‌زایی دایانمه‌زراندینه، فه‌رهه‌نگی پاشڤه‌ڕۆیانه‌ی
ئه‌و به‌رپرسانه‌ش که به دین و ئه‌فسانه و نێرسالاریی و دابونه‌ریتی
که‌ون و ڤایرۆس و نه‌خۆشییه به‌رژه‌وه‌ندپه‌رستییه‌کانی
سه‌رمایه‌داران و سیاسه‌تبازه‌کان ئاڵووده‌یه.. هه‌رگیز ناهێلێ
که‌سانی شاره‌زا و پڕ ئه‌زموون بێنه‌پێش و نه‌خشه و پلان و به‌رنامه‌ی
ئه‌وتۆ دابڕێژرێن که ئه‌و بوارانه گه‌شه‌سه‌ندن و پێشکه‌وتنه‌ک
به‌خۆوه ببینن، ئه‌وه به‌سه که بێژین به‌هۆی نه‌بوونی داوده‌رمان و
ئامێر و ده‌زگای نوێی پزیشکیی و شاره‌زایی پێویست زۆر نه‌خۆشیی ساده و
ساکار هه‌ن له کوردستان چاره‌سه‌رناکرێن و ده‌بی نه‌خۆشه‌کان روو له
هه‌نده‌ران بکه‌ن و ئه‌و نه‌خۆشه‌ی توانای مادییشی نه‌بی ده‌بی له‌پاش
ئه‌وه‌ی ده‌ست له خه‌سته‌خانه گشتییه‌کان ده‌شوا له‌به‌ر بێتوانایی و
بێسوودییان به ناچاریی و به هه‌ر قه‌ردوقۆله‌ک هه‌یه خۆی بداته
به‌رده‌ستی دکتۆره بێ ویژدان و پاره‌په‌رسته‌کان و خۆی سه‌قه‌ت بکا
یان کۆتایی به ژیانی بێ. سه‌باره‌ت به په‌روه‌رده و فێرکردنیش
ئه‌وه هه‌ر پێویست ناکا لێی بدوێین چونکه هه‌موو ده‌زانین به
شێوه‌کی گشتیی ئاستی خوێندکاره‌کی ده‌رچووی زانکۆی ئێستا لە ئاستی
مامۆستایه‌کی بنه‌ڕه‌تیی پێشان زۆر کەمترە و بڕوانامه‌که‌شی له
ولاتان وه‌ک ئه‌وه‌یه که بڕوانامه‌ی نه‌بی.
• نەبوونی یاسا و سەروەریی یاسا و
رێساکان؛ تەنانەت ئەو یاسا و دەستوورە دواکەوتییەی سەردەمی بەعسی
گۆڕبەگۆر و یاسا و دەستووری نوێی ئێراقیی و کوردستانییه‌که‌ش وەکی خۆی
پەیڕەو ناکەن، گەڕەلاوژێیەکی یاسایی بێ نموونە دەگوزەرێ؛ کێهان یاسا و
دەستوور لە بەرژەوەندیی تەسک و دژە مرۆییانەیاندا بی بەو یاسا و
دەستوورە دادگاییەکانی خۆیان بە شێوەکی رووکەش و بە پێی
بەرژەوەندییەکانی خۆیان ئەنجام دەدەن. هەروا نەک هەر چاوپۆشیی ده‌که‌ن
لە دەیان تۆمەتباری وەک وەفیق سامەڕایی و تاریق رەمەزان و قاسم ئاغا و
فەتاح بەگی جاف و عه‌باسی بایز ئاغا و ئەنوەر حەمەدەمین و عادل رەشید
تۆفیق و خالیدی خوله سوور و ... پتر له ٢٠٠
بەرپرسی فەوجی سووک و مەفرەزەی تایبەت کە هەنووکە لە کوردستان دەژین،
بەلکە هەندەک لەوانەیان کردیتە بەرپرس و راوێژکاری خۆیانیش، خه‌لکه
تێکۆشه‌ر و لێهاتووه‌که‌ی دونێ و ئه‌وڕۆشیان به ژه‌نگی دابونه‌ریته
پاشڤه‌ڕۆییه‌کان و کوته‌کی ئیسلام و یاسا قه‌ره‌قووشییه‌کانیان نانبڕا
و سه‌رکوت و کارکه‌نار کردیه.
• نەبوونی ئازادیی گۆتن و رادەربرین و
رۆژنامەنووسیی، دەسەڵاتداران ئازادی بە خۆیان دەدەن هێرشی ناڕەوا بکەنە
سەر هەر کەس و تەنانەت سەر تێکڕای میللەتیش، وەکی ئەوەی تالەبانی کە
له وه‌رامی ره‌خنه‌ی رۆژنامه‌نووسان گۆتی (سه‌ش به مانگه‌شه
ده‌وه‌ڕێ!) - له‌گه‌ر رێزمان لۆ سه‌گ که وه‌ک هه‌ر ئاژه‌له‌ک مافی خۆی
هه‌یه و له تاله‌بانیش به ئه‌مه‌کتره -، یان به گاڵته‌کردن به
ئه‌ندێشه و خولیای هۆنه‌ران و ئامانجی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵکی
کوردستان له کاتی خۆ نابووت نیشاندانی له به‌رانبه‌ر داگیرکه‌ران
گۆتی (سه‌ربه‌خۆیی کوردستان خه‌ونی شاعیرانه)، یان مه‌سعودی سه‌رۆک
خێلی بارزان به ئاره‌زووی خۆی و به‌بێ پرسی دادگا و دادوه‌ریی بڕیاری
گرتن و زیندانکردن و ئازادکردنی هاولاتییان ده‌دا و ناوه ناوه‌ش هه‌ر
به ئاره‌زووی خۆی و سه‌رۆکایه‌تییه دیکتاتۆرییه‌که‌ی بڕیاری
شاربه‌ده‌رکردن و نیشتمانبه‌ده‌رکردنی ئه‌و که‌سانه ده‌دا که
تێڕوانین و بیروڕاکانیان وه‌کی ئه‌و نین و له‌وانه‌یه مه‌ترسییه‌ک لۆ
کورسییه‌که‌ی دروست بکه‌ن، ئه‌وە باسی ئه‌و خزم و هاوخێل و سیاستباز و
پێناو و به‌رده‌ستانه‌شیان هەر ناکەین کە شاده‌ماری هه‌موو بواره‌کانی
ژیانیان داگیر کردییه بە تایبەتییش لە بواری میدیا کە لە لایەک وەکی
بووقی دەسەڵات هەر خەریکی ستایشی بەرپرسان و جوانکردنی دەسەڵاتن، لە
لایەکەیدی بەوپەڕی توندیی و بە شێوەکی بەرنامەڕێژ دژ بە تێکڕای
ئازادییەکان دەوەستنەوە و بە دەیان کەسی وەکی بەکر عەلی و سۆرانی
مامه‌حه‌مه و سه‌رده‌شت عوسمان تیرۆر ده‌که‌ن و به سه‌دان که‌سیش
له‌نێو زیندانه‌کانیان ده‌ڕزێننه‌وه یان هه‌ر بنبزریان ده‌که‌ن.
به کورتیی، ئه‌گه‌ر هه‌ر بواره‌کیدی ژیان و گوزه‌رانی ئه‌و نیشتیمانه
تاپۆکرایه‌ی تاله‌بانی و بارزانی و نه‌وشیروان و ئیسلامییه‌کان
وه‌ربگرین ناکرێ له‌نێو ناله‌باریی ئه‌و بوارانه‌ی سه‌ره‌وه باشتر بی
ئه‌گه‌ر خراپتر و به‌ردبادتریش نه‌بی، خۆ سه‌باره‌ت به مافه
نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌کانیش که سه‌ربه‌خۆبوونی کوردستان ویست و
ئامانجی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵکی کوردستانه.. ئه‌وا له‌و رۆژەوە‌ی
که مافی مرۆڤ و هێزه چاکه‌خواز و مافپه‌روه‌ره‌کانی جیهان خه‌ریکی
داڕشتنی به‌رنامه‌یه‌ک و بڕیاردان له‌سه‌ر مافی چاره‌نووسی خه‌ڵکی
کوردستان بوون به ئاراسته‌ی سه‌ربه‌خۆیی.. سه‌رکردایه‌تیی کورد
له‌به‌ر ناسیاسییبوون و کۆله‌واریی خۆیان و به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سکه
که‌سییه‌کانیان چوون له به‌غدا روومه‌تی سه‌دامیان ماچ کرد و هەر لەو
گۆڕە ئامانجەکانی کۆڕەوی ملیۆنیی بەهاری ١٩٩١
خەڵکی کوردستان و هاوپشتیی و کۆششی نێونه‌ته‌وه‌ییان له‌بار برد..
کەوتنە خانەی دوژمن بە گەل و ئامانجەکانی، ئیدی پاشانیش به شه‌ڕی
کۆنه‌په‌رستانه‌ی نێوخۆ و به پتر خۆدانه‌ده‌ستی هه‌ر چوار
داگیرکه‌ره‌که‌ی کوردستان و دوژمنانی ناوچه‌که و خۆسووککردنیان له‌کن
ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا تا راده‌ی نۆکه‌ره‌کی زۆر ملکه‌چ و بێ نرخ..
سه‌ربه‌خۆیی کوردستانیان دوورتر کرده‌وه، به فیدرالییه نه‌زۆک و
عه‌نتیکه‌که‌شیان که نه‌ک هه‌ر هێزه ره‌گه‌زپه‌رست و دینییه‌کانی
عێراق به‌لکه خۆشیان له کرده‌وه‌دا کاری پێ ناکه‌ن و باوه‌ڕیان پێی
نییه نه‌وه‌ک ئه‌و بوودجه‌یان له‌ده‌ست بچی که له به‌غداوه لۆیان
دێ و به برابه‌شیی ده‌یبه‌شنه‌وه.. سه‌ربه‌خۆییان کرده پێچکه‌ی ئه‌و
دوو کورسییه له‌رزۆک و شلۆقه‌ی به‌غدا و هه‌ولێر.
هه‌زار خۆزگه‌مان به کرێکارانی کانه‌که‌ی (سان جۆسێ)ی چیللی،
هه‌رچه‌نده ده‌سه‌ڵاتداران و سه‌رمایه‌داران تووشی ئه‌و کاره‌ساته‌ی
کردن، وه‌لی هه‌ر ئه‌وانیش بوون - به جودا له‌وه‌ی که له‌پێناو
به‌رژه‌وه‌ندییه چاوچنۆکییه‌کانی خۆیان و له‌خشته‌برنی خه‌ڵکی چیللی
ئه‌و کاره‌یان ئه‌نجامدا - رزگاریان کردن!
خۆزیه ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانیش هێنده
نه‌دیوبدی نه‌ده‌بوون و وه‌کی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتداره‌کی سه‌رده‌م ره‌فتاریان
بکردابا و هه‌ر لۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان له‌و ژێرزه‌مینه‌یان
رزگار کردباین که خۆیان دروستیان کردییه، وه‌لی داری خۆزیه هه‌رگیز
به‌ری نه‌گرتییه تا لۆ خه‌لکی کوردستان به‌ربگری، هه‌ر لۆیه نابی
چیدی چاوه‌ڕوانی ئه‌وان بکه‌ین، چونکه ئه‌وان به شێوه‌ک خۆیان له‌ده‌ست
دایه تازه ته‌نانه‌ت لۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆشیان گەڕانه‌وه‌یان
لۆ نییه، ئیدی کاتی ئه‌وه هاتییه که خه‌ڵکی کوردستان به تایبه‌تییش
خه‌لکه نه‌دار و بێبه‌شه‌که ده‌ست له تاڵه‌بانی بارزانی و به‌ناو به‌رهه‌ڵستکاره‌کان
بشۆن و رێزه‌کانی خۆیان رێکبخه‌ن و په‌یوه‌ست بن به هێزی گه‌ل که یه‌که‌م
ئامانج و دوا ئامانجی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و یه‌کسانیی کۆمه‌ڵایه‌تیی
و وه‌ده‌ستهینانی سه‌رجه‌م ماف و ئازادییه‌کانی تاک و کۆیه.
١٦\١٠\٢٠١٠
ماڵپه‌ڕی دارا ئه‌حمه‌د
|