په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٦\١٠\٢٠١٣

''سێ ژن، سێ شەڕ، یەک خەون''.

ژنان فیلمی دۆکیۆمێنتاری ''شەش رۆژ''یان لە ستۆکھۆڵم نمایش کرد.
 


وارڤین - ستۆکھۆڵم: فیلمی دۆکیۆمێنتاری "شەش رۆژ'' کە باسی لە ئەزموونی سێ چالاکی ژنی کوردستان و لایبیریا و ئەبخازیا دەکرد، بە ئامادەبوونی دەیان چالاکی ژنی سویدی و رەوەندی نەتەوە جیاجیاکانی سوید لە ستۆکھۆڵم نمایشکرا.

ئەو فیلمە ئێوارەی رۆژی سێشەممە، ٢٣ی تشرینی یەکەم - ئۆکتۆبەری ٢٠١٣ لە ھۆڵی سینەمای "بیۆ ریۆ"ی شاری ستۆکھۆڵمی پایتەختی سوید، نمایشکرا.

فیلمەکە لە لایەن رێکخراوی سویدی "کڤینا تێل کڤینا" لە سێ ناوچەی جیھان بەرھەمھێنراوە و تێیدا لە ھەر ناوچەیەک چالاکێکی مافەکانی ژن ئەزموونی ژیانی خۆی دەخاتەڕوو و کێشەکانی رۆژانەی ژیانی چالاکانی ژن و ئەو کێشانەی رووبەڕووی ژنانی کۆمەڵگەکەی دەبێتەوە دەخاتەڕوو.

لە ھەرێمی کوردستانەوە بەرپرسی دەزگای وارڤین بۆ پرسەکانی ژن "لەنجە عەبدوڵڵا"، لە وڵاتی لایبیریاوە "نێلی" و چالاکی سێیەمش "مایا" لە ھەرێمی ئەبخازیاوە بەشداریان کردبوو.

لە فیلمەکدا، ئەو سێ چالاکەی پرسی ژن ھەریەک بە گوێرەی سروشتی کارەکەی و ئەو مەترسیانەی رووبەڕوویان دەبێتەوە و ئەو کێشانەی رۆژانە ھەوڵی چارەسەرکردنی دەدەن دەخەنەڕوو.

درووشمی ھەڵبژێردراو بۆ سەر فیلمەکە "سێ ژن، سێ شەڕ، یەک خەون" بوو.

وێڕای بەشداری ژنانی سوید لە ھۆڵی سینەما بۆ بینینی ئەو فیلمە بەڵگەنامەییە ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکانی ژنی کورد و رەوەندی کوردی لە سوید ئامادە بوون.

کۆتایھاتنی فیلمەکە، ھاوئاھەنگ بوو لەگەڵ چەپڵەرێزانی بێ وێنەی بینەرەکانیدا و دواتر ھەریەک لە ژنە ئەستێرەکانی ئەو فیلمە دۆکیۆمێنتاریە لەسەر شانۆ وتوێژێکی پوختەیان لە بارەی ئامانج و خواستیان و خاڵی لەیەکچوویان لەگەڵ سازکرا.

لە کۆتایی پرۆگرامی ئەو چالاکیەدا، خەڵاتی رێزلێنان و چەپکە گوڵی دیاری بەسەر ستافی کاربەڕێوبەری فیلمەکە و ھەرسێ ژنی ئەستێرەی دۆکیۆمێنتاریەکە دابەشکرا.

 

 

وارڤین

٢٦\١٠\٢٠١٣

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک