٨\٣\٢٠١٦
سێ
پارچە هۆنراوە.

سابات
تاڵی
قژم.
كه زار ده‌كه‌مه‌وه
ده‌ڵێم: بیرته؟
ده‌ڵێ: رابردوو هه‌مووی بوو به تراویلکە.
ده‌ی منيش چى بكه‌م،
چاوه‌ڕێی خۆشتر ناكه‌م.
منیش هه‌موو شه‌وێك ته‌قه‌ڵ له كراسی بووكێنییم ده‌ده‌م
قژم به (مۆژڵ)ی شه‌وگارت
تاڵ تاڵ ده‌كه‌م و
شه‌وگارم
تۆختر ده‌كه‌م به ره‌شی تۆ.
ئەی دۆست.
ئەی يار تۆ شيرينترین درۆی ناو ژيانی من بووی،
تۆ بە شکۆترين پياوی سـەر تەختی دڵـی من بووی
تۆ هەناسەی سیيە بريندارەکەی من بووی
بينای چاوە کزەکەی من بووی
تۆ درۆزنترين دلداری سەر ئەم زەمينه‌ی من بووی
منيش شێتترین و سادەترين دولبەرت بووم
تۆ ياری بە هەموو پاکيیەکانم دەکەی و
منيش لە جێگەی هەر ناشیرینیەکت
گولێک دەڕوێنم و
بە ئەشکی چاوم ئاوی دەدەم!
نازانن ژنێکی
چۆنم.
لێم مەگرن
ده‌زانم ژنێكى سه‌يرم
هه‌ر كه پێم ده‌ڵێن چۆنى؟؟
من خێرا هه‌ڵده‌چم و مۆڕه‌یه‌ك ده‌كه‌م
ئاخر نازانن
له زكرى ئه‌و دامدەبڕێنن
لێم تێکدەچی و نازانم
چه‌ند هه‌زار جاره
پيت به پيت ناوى دەڵێم؟!
ماڵپه‌ڕی
سابات
|