په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٤\٩\٢٠١٢

سێیەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی ''نا بۆ توندوتیژیی'' لە ھەولێر بەڕێوەدەچێ.
 

مەنسوور جیهانی


سێیەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "نا بۆ توندوتیژیی" لە شاری ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێ.


بەڕێوەبەری سینەمای ھەولێر عەدنان عوسمان بە کەناڵەکانی راگەیاند: دەستکردن بە کارەکانی سێیەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "نا بۆ توندوتیژیی" رادەگەیەنین و دەرھێنەران دەتوانن پەیوەندی بە کەناڵەکانی فیستیڤاڵەوە بکەن و فۆڕمی بەشداربوونی فیلمەکانیان لە فیستیڤاڵ وەربگرن.


گوتیشی: پێویستە ناوەرۆکی فیلمەکان پەیوەست بن بە مەسەلەکانی ئافرەتان و ئەو ھەموو توندوتیژیییەی کە رووبەرڕوویان دەبێتەوە.


بەڕێوەبەری سینەمای ھەولێر سەبارەت بە مەرجەکانی بەشداریکردنیش گوتی: پێویستە فیلمەکان بەرھەمی ساڵی ٢٠١١ و ٢٠١٢ بن و ماوەی فیلمەکانیش لە ٢٥ خولەک تێنەپەڕن.


ئەوەشی خستەڕوو: جگە لە ٥ فیلمی سینەمایی درێژ، فیلمی کورتی فیکشێن و دیکۆمێنتاریی لەم فیستیڤاڵەدا بەشداردەبن.


سێیەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی "نا بۆ توندوتیژیی" لە رۆژی ٢٥ی نۆڤەمبەری ٢٠١٢ لە شاری ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان دەست پێدەکات و بۆ ماوەی چەند رۆژ بەردەوام دەبێ.


بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی گشتیی فیستیڤاڵی فیلمی ''نا بۆ توندوتیژیی''
 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک