په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٦\٧\٢٠١١

٤٠٤ بەڕێوەیە.

 


گرووپى گەنج بۆ شانۆ بە بەشدارى ١٠٠ کەس ئامادەکارى بۆ بەرهەمى ئەم ساڵى دەکات، کە تیایدا باس لە رووداوەکانى ساڵى ٢٠٣٤ دەکرێت.


ساڵانە لە رێکەوتێکى دیاریکراودا، گرووپى گەنج بۆ شانۆ بەرهەمى ساڵ نمایش دەکات. "٤٠٤"یش ئەو بەرهەمەیە، کە بە هاوکارى ١٠٠ کەس لە ستافى تەکنیکى و مۆسیقى و ئەکتەر و دیزاینەرەکان و راگەیەندکاران ئامادەکارى بۆ دەکرێت و تیایدا بەشدارن. دەق و دەرهێنانى شانۆگەرى "٤٠٤" لەلایەن کارۆخ ئیبراهیم سەرۆکى گرووپى گەنج بۆ شانۆ کارى بۆ دەکرێت. لەبارەى ناوەڕۆکى کارەکە کارۆخ ئیبراهیم رایگەیاند ئامانجى ئەوان لەڕووى کارو پەیامى ئاراستە کراوى خۆیان بۆ وەرگرو بینەران وەکو هەر یەکێک لەساڵانى رابردوو جیاوازى تێدا دەبینرێت، "ئەوەى ئەمجارە مەبەستمانە ئەنجامى بدەین، گواستنەوەى تاکى ئێمەیە بۆ داهاتوو نەک گەڕانەوەیان بۆ رابردوو، ئەوەش لەئەنجامى باسکردنى داهاتوو و نیشاندانى لەهەمان کاتدا، ئەم نمایشە باسى تاکى ئێمە دەکات لەنێوان ساڵانى ٢٠٣٠ تا ٢٠٣٤، کەواتە پەیام و ئامانجى ئێمە لەکار کردندا زۆر جیاوازە، ئەمەش لەنمایشى بەرهەمەکە بەدیار دەکەوێت".


ساڵانە گرووپى گەنج بۆ شانۆ لە رێکەوتێکى دیاریکراودا نمایشى بەرهەمى ساڵ ئەنجام دەدات، سەبارەت بەمەش سەرۆکى گرووپى گەنج بۆ شانۆ وتى "بەرهەمى ساڵى گرووپ بە هۆکارى ئەوەى بەرهەمى ناوازەو ترۆپکى گەنج بۆ شانۆ نمایش دەکات، بۆیە شانۆگەرییەکە رێکەوتێکى دیاریکراوى بۆ دەستنیشانکراوە، ئەویش ٢٧-٢٩\٧ى هەموو ساڵێکە".

 

 

ده‌سته‌ی راگه‌یاندنی شانۆگه‌ریی ٤٠٤

rageyandin.shano@yahoo.com

 


 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک