
هه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک
سه‌باره‌ت به تیرۆرکردنی شه‌هید سۆران
له لایه‌ن ده‌زگاکانی
هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه ئه‌نجام بدرێت ، ڕه‌تی ده‌که‌ینه‌وه.
شه‌وی 24-7-2008 به ئاماده‌بوونی زیاتر له 300 هاووڵاتی کورد له "
نووسه‌ران ، شاعیران ، نوێنه‌ری ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ،چالاکڤانی
ژنان ، یاساناسان ، .... " له ژوری کوردستان یۆنایتید ، هه‌موو به یه‌ک
ده‌نگ داوایانکرد :
- هه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک ده‌زگا ئه‌منیه‌کانی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار
ئه‌نجامی بده‌ن له لای ئێمه ڕه‌تکراوه‌یه ، چونکه ئه‌وان بێلایه‌ن
نین له قه‌زیه‌که بۆ خۆیان گومانلێکراون ، ناتوانن له‌م دۆسیه‌یه‌دا
حه‌که‌م بن .
- ئێمه ئیعتراف به ئه‌نجامگیری کاری ئه‌وان ناکه‌ین ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ئه‌وان له‌م لیکۆڵینه‌وه‌یه ئامانجیان کۆنکردنی قه‌زیه‌که‌و له
باربردن و به لاڕێدا بردنێتی .
هه‌ر بۆیه لێره‌وه جارێکی دیکه داوا ده‌که‌ینه‌وه ، هه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک
لایه‌نێکی نێو نه‌ته‌وه‌یی " نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ، هێزه هاوپه‌یمانه‌کان
، پارێزه‌رانی بێ‌سنوور و ناوه‌نده نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی مافی مرۆڤ و
پارێزه‌رانى ئازادی و کاری ڕۆژنامه‌نووسی .... " ئه‌نجامی نه‌دات ، ئه‌وا
جێی متمانه نییه ، ئه‌نجامه‌که‌ی ڕه‌تکراوه‌یه .
جارێکی دیکه ڕووی ده‌ممان ده‌که‌ینه‌وه هه‌مووان ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی
هه‌ڵبڕن دژ به هه‌وڵه‌کانی گومان‌لێکراوان بۆ له باربردنی هه‌وڵه‌کان
، با کاکه سۆران دوا قوربانی ئازادی بێت له کوردستان .
چاکنیوز- تایبه‌ت
www.chaknews.com
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
تیرۆرکردنى
رۆژنامەنوس(سۆران مامەحەمە)
تیرۆرکردنى دەنگ و قەڵەمى ئازادە.
جەماوەرى شارى کەرکوک
لە ئێوارەى رۆژى دووشەممە 21 7 دەستێکى تیرۆر هەڵیکوتایە سەر
رۆژنامەنووسء ئەندامى نوسینگەى کەرکوکى"چاک" )سۆران مامە حەمە(ء لە
گەڕەکى شۆرجە لەبەردەم ماڵى خۆیاندا شەهیدیان کرد.
ئەمە یەکەم تاوان ء تیرۆر نیە دژ بە رۆژنامەنووس ء قەڵەمبەدەستانى
شارەکە ئەنجام دەدرێت.. دڵنیاین تا کەسانى وەکو کاکە(سۆران)ء هاوڕێیانى
رۆژنامەنووس هەبن بۆ پەردە هەڵماڵین لەسەر سیاسەتى چەوت ء ئاشکراکردنى
گەندەڵى ء فەسادییەکانى نێو دەسەڵات ء حیزب و کۆمەڵگە، ئەمە دوا تیرۆر
نابێت ء بێدەنگبوون لەم کارە قێزەوەن ء نامرۆڤانەیە، ماناى باڵادەستى
گەندەڵى ء سەکەوتنى دەسەڵاتە چەوتەکانە.
رۆژنامەنووس و قەڵەمە ئازادەکان.
تیرۆرکردنى کاکە(سۆران) جگە لە بوێرى ء ئازادى قەڵەمەکەى دژ بە
بەرەڵایى ء خستنە رووى راستییەکان بۆ هیچى دیکە نیە.. بێدەنگبوون لە
تیرۆرکردنى رۆژنامەنووسان ء کەسانى رۆشنبیرى وەکو کاکە(سۆران) ماناى
قۆرخکردنى ئازادییەکان و ئازادى رۆژنامەنووس ء تیرۆر‌و کپکردنى دەنگە
جیاواز‌و سەربەخۆکانە، بۆ رێگە خۆشکردن بۆ بەرەڵایى ء سەرکوتکردن و
تۆقاندنى جەماوەر.. لە کاتێکدا باس لە چاکسازى کۆمەڵایەتى ء ئازادى
رادەربڕین ء کۆمەڵگەى مەدەنى ء هۆشیارى گشتى دەکەین، نابێت ئەوەمان
لەبیر بچێت کە لێرەو لەوێ بیرکۆڵەکانى سیاسەت ء دەسەڵات، ناحەزەکانى
ئازادى ء سەربەخۆیى، هەنگاوەکانیان بۆ خەفەکردنى دەنگە راستگۆکان
گەورەتر دەنێن، بەداخەوە تاوەکو گەندەڵچییەک رسوا دەکرێت، چەندین
رۆژنامەنووس ء ئازادیخواز تیرۆر دەکرێنء لێدەدرێن ء ئیهانەیان پێدەکرێت.
لێرەوە داوا لە دەسەڵاتى کوردى و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین هەرچى
زووە لێپێچینەوە لە تیرۆرکردنى (سۆران مامە حەمە)بکەن ء بکوژان ء
ئەنجامدەرانى ئەو تاوانە بدەنە دادگایەکى ئاشکراو عادیلانە..
بێدەنگبوون لە کارە تیرۆریستییەکانى ئەو دەستەو تاقمانە ماناى ئەوەیە
هەموو لایەک پشکیان هەیە تیایدا، چونکە ئەم دەنگە جیاواز‌و سەربەخۆیانە
دەنگى شەقام ء میللەتن، بۆیە "جام کە پڕ بوو لێى دەڕژێت".
نوسینگەى کەرکوک
ناوەندى هەڵەبجە دژ بە ئەنفال و ژینۆسایدى گەلى کورد(چاک)
22/7/2008
www.chak.be
www.chaknews.com
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
سەدان کوردستانی
داوای لێکۆڵینەوەی بێلایەنانە
لە تیرۆرکردنی
سۆران مامە حەمە و
پاراستنی ژیانی
ڕۆژنامەنووسان دەکەن لە کوردستان.
شەوی سێشەممە 22-7 کاتژمێر 9 ی شەو بە کاتی ناوەندی ئەوروپا ، لە ژوری
کوردستان یۆنایتید و بە ئامادەبوونی زیاتر لە 400 کوردستانی لە
ئەندامانی ڕێکخراو و ناوەندەکان ، بەڕێوەبەری ماڵپەڕەکان ، نووسەران و
هەڵسوڕاوانی سیاسی و دۆست و خۆشەویستانی کاکە سۆران ، سمیناری ناوەندی
چاک لەسەر تیرۆرکردنی هەڵسوڕاوی چالاکی ناوەندی چاک و بەرپرسی
نووسینگەی کەرکووکی گۆڤاری لڤین کاکە سۆران حەمە بەڕێوەچوو ،
ئامادەبووان بە زۆرینەی دەنگ داوایانکرد :
-لیژنەیەکی بێلایەنی نێو دەوڵەتی لە ڕێکخرا و ناوەندە جیهانییەکان "
نەتەوە یەکگرتووەکان ، هێزە هاوپەیمانناکان لە عێراق ، ناوەندەکانی
مافی مرۆڤ و داکۆکیکەر لە ڕۆژنامەنووسان و کاری ڕۆژنامەنووسی "،
لێکۆڵینەوە لە تیرۆرکردنی سۆران حەمە بکەن ، دوور لە دەستێوەردانی
لایەنی کوردی .
- پێویستە ژیانی ڕۆژنامەنووسان و ئازادی کارکردنیان لە کوردستاندا
پارێزراوبێت .
چاکنیوز-تایبەت
www.chaknews.com
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
کۆبونەوەی
گشتی چاک لە پاڵتاک.
بەمشێوەیە هەموو ئەندامان و هەڵسوڕاوانی ناوەندی چاک ئاگادار دەکەینەوە
، کە ڕۆژی پێنجشەممە 24-7 کۆبونەوەی گشتی ناوەندی چاک ئەنجام دەدرێت ،
ئەو بابەتانەی قسەیان لەسەر دەکرێت :
* شەهید کردنی کاکە سۆران و
هەنگاوە عەمەلیەکان بۆ ئاشکرا کردن و دادگاییگەیاندنی تاوانکاران .
* هەڵوێستی چاک لە ئاست
کەرکووک و شکستی کورد لە بەغدا .
پێنجشەممە 24-7-2008
کاتژمێر 9 ی شەو بۆ 11 .
پاڵتاک ژوری ناوەندی هەڵەبجە چاک nawandi halabja chak
ناوەندی چاک
23-7-2008
www.chaknews.com
www.chak.be
|