١١\١٠\٢٠١٢
چوار ئەندام
پەرلەمان دەستیان لە پڕۆژە یاسای پاراستنی پیرۆزییە
ئاینییەکان کشاندەوە.
بە پێی ھەواڵەکانی کەمپینی بەرگرتن بە سنووردارکردنی
ئازادیی رادەربڕین سێ پەرلەمانتار دەستیان
لە پرۆژە یاسای پاراستنی پیرۆزییە ئاینییەکان
کشاندەوە کە بریتین لە (عەلی حسێن فەیلی
بڕیاردەری لێژنەی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی
لە پەرلەمانی کوردستان و سەمیرە عەبدوڵا ئیسماعیل و عەبدولڕەحمان حسێن
زاخۆیی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان). ھەرەھا پاشان پەرلەمانتارێکی
دیکەش بە ناوی (بوڕھان رەشید) واژۆی خۆی
لەسەر پرۆژە یاسایەکە کشاندەوە. واتە تا
ئێستا چوار ئەندام پەرلەمان دەستیان کێشاوەتەوە و تەنیا ٩ واژۆ لەسەر
پڕۆژە یاساکە ماوە،
ئەوەش پڕۆژە یاسایەکە
پەک دەخا و دەرفەتی
ئەوەی نامێنێ بخرێتە بەرنامەی کارەوە.
فەرموون
لێرە دەقی پەیامی کەمپینەکە لە خوارەوە بخوێننەوە.
پەیامی دەست
خۆشانە لە بریاری کشانەوەی پەرلەمانتارێکی گۆڕان
لە یاسای پاراستنی
پیرۆزییە ئاینییەکان
و پەک کەوتنی پرۆژەکە.
"کەمپینی بەرگرتن بە سنووردارکردنی ئازادیی
رادەربڕین" پەیامی دەست خۆشانە ئاراستەی بریاری کشانەوەی واژۆی پهرلهمانتاری
گۆڕان (بورهان ڕەشید گوڵە) لە پرۆژە یاسای پاراستنی پیرۆزییە
ئاینییەکان دەکا. ڕاگەیاندنی ئەم
پەرلەمانتارە کە "لهبهر ئهوهی ژمارهیهکی زۆر له رۆشنبیر و خهڵکی
کوردستان، نارهزایهتیان پیشاندا بهرامبهر ئهو پرۆژه یاسایه،
بۆیه بڕیارمدا واژۆکهم بکێشمهوه" سەرکەوتنی دەنگی ئازادیخوازیە لە
کوردستان بەسەر ئەو هەوڵانەدا کە دەیەوێ ئازادییەکانی
خەڵکی کوردستان بەناوی "پاراستنی پیرۆزییە
ئاینییەکان"وە بخنکێنێ.
به کشانهوهی واژۆی بورهان ڕەشیدی پەرلەمانتار
٩ واژۆ لهسهر پرۆژه یاساکه ماوەتەوە
و بهمهش پرۆژه یاساکه پهکی کەوتوە و ناتوانرێ بخرێته بهرنامهی
کارهوه، هەربۆیە کەمپین لەکاتێکدا بانگەوازی ئەو پەرلەمانتارانەی تری
ناو ئەم پڕۆژەیە دەکا کەهەڵوێستی ئازادیخوازانەی لەم چەشنە بنێن بۆ
کێشانەوەی واژۆکانیان لەم یاسایە، داوا لەسەرۆکی پەرلەمان دەکا ئەم
پڕۆژەیە لە پەرلەمان لابدەن.
ئێستا وێڕای دەست خۆشانە لە هەموو ئەو هەڵانەی لە لایەن کەسایەتیە
سیاسی و کۆمهلایهتییهکان، رۆژنامهنووسان و نووسەران،
ژنان ولاوان، پهرلهمانتاران و چالاکوانی مافی مەدەنی،
مامۆستایان ویاساناسان، رێکخراوهکانی کۆمهڵگای مهدهنی و کەمپین
و گرووپەکانی ئازادیی
لە کوردستان و لە دەرەوە و
سەرجەم ئازادیخوازانی کوردستان دەکەین و هاوکات درێژە بەم
هەوڵانەدەدەین بۆ دانانی یاسایەک بۆ پاراستنی مافەکانی
مرۆڤ و ئازادیی
ڕادەربڕین تاکو رێگە بگرن لە هەر هەوڵێک کە
هەڕەشە لە ئازادییەکانی خەڵکی کوردستان بکا.
کەمپینی بەرگرتن بە سنووردارکردنی
ئازادیی رادەربڕین
١١\١٠\٢٠١٢
نامەکەی کەمپینی بەرگرتن بە واژۆ نوێیەکانیانیەوە لێرە ببینە:
www.emrro.com/nameykeminibergirtin.htm
|