٧\٢\٢٠١٣
راگەیەنراوى
رۆژنامەوانى:
شەشی شوبات، رۆژى
چاوپۆشیینەکردن لە خەتەنەکردنى مێینە
لە بوارى بەرەنگاربونەوەى خەتەنەکردنى مێینەدا کاری زۆر کەم کراوە.
نەتەوە یەکگرتووەکان شەشی شوباتی بە رۆژی
جیھانی چاوپۆشیینەکردن لە خەتەنەکردنی مێینە ناساند، لەورۆژەوە ھۆشیاری
گشتی لەسەر ئاستی جیھان پەرەی سەندوە، مافی ژنان و توندوتیژی دژی ئەوان
لەرابردو زیاتر خراوەتە بەر باس و وتووێژ، ھەردو رێکخراوی (ھیڤۆس و
وادی)ش، کە لەپێشەوەی بەرەی جەنگدا بون دژ بە خەتەنەکردنی مێینە
بەتایبەت لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا، داوا لەنەتەوەیەکگرتووەکان و
ئەمیندارە گشتییەکەی دەکەن بۆ ھەنگاو ھاویشتن و چڕکردنەوەی کۆششەکان بۆ
بنبڕکردنی ئەم کردارە.
نەخشە.
ژمارەی ئەو کچ و ژنانەی دوچاری خەتەنەکردنی مێینە بونەتەوە بە سەد و چل
ملێۆن دەخەمڵێنرێت، ئەم ژمارەیەش مایەی کۆستێکی گەورەیە، ھەرچەندە ئەم
ژمارەیە پشت بەئەفریقا دەبەستێت بەڵام ھێماکان ئاماژە بەوەدەن کە
خەتەنەکردنی مێینە بەتەنیا "کێشەیەکی ئەفریقی نییە"، بەڵکو بەشێوەیەکی
فراوان لەشوێنە جیاجیاکانی ئاسیادا بەرۆژھەڵاتی ناوەڕاستیشەوە
تەشەنەیکردوە، ئەمە والەو ژمارەیە دەکات کە ئەگەر گەورەبێتەوە
لەراستییەوە نزیکتر دەبێتەوە، بۆیە پێویستە ساڵی ٢٠١٣و ساڵانی داھاتوو،
تویژینەوەکان لەبارەی قەبارەی راستەقینەی ئەم کردارە لەئاسیادا بخرێنە
نەخشەی کاری دەزگا جیھانییەکان و کامپەینەکانی دژ بە خەتەنەکردنی
مێینەوە.
عیراق.
ئەوەی لەعیراقدا لە ماوەیەکی کورتدا لەبواری بەرەنگاربونەوەی
خەتەنەکردنی مێینەدا رودەدات، دەتوانرێت بەنمونەییەکی دڵخۆشکەر
ھەژماربکرێت، پێش ١٩ مانگ، واتە ٢٠/٧/٢٠١١ حکومەتی ھەرێمی کوردستان
لەباکوری عیراق، یاسایەکی گشتگیری دژ بەتوندوتیژییەکانی پەیوەست
بەجێندەر دەرکرد کەلەناوچەکەدا بێوێنەبو، ئەو یاسایە بو بەکارنامەی
چالاکوانانی پابەند و رێکخراوە ناحکومییەکان، رێکخراوی (وادی)ش کەلەناو
جەرگەی جەنگدابو دژ بە خەتەنەکردنی مێینە لەکوردستانی عیراقدا، ماوەی
نۆ ساڵ سەرقاڵی فێرکردن و کامپەین سازدانبو دژ بە خەتەنەکردنی مێینە و
تائێستاش بەردەوامە.
سەرەڕای گەورەیی سەرکەوتنەکە، یاساکە ھەنگاوی یەکەم بوو، قۆناغی داھاتو
جێبەجێکردنی راست و دروستی یاساکەیە، ھەرچەندە خەتەنەکردنی مێینە
لەسنوری کوردستانی عیراق ناوەستێتەوە، وادی و ھیڤۆس بەھەماھەنگی لەگەڵ
سەنتەری پەنا لەکەرکوک لەپێشبڕکێدان بۆ بەدەسھێنانی یارمەتی بۆئەو
دەسپێشخەرییەی کە لەدەرکردنی یاسایەک بۆ بەرەنگاربونەوەی خەتەنەکردنی
مێینە لەھەمو عیراقدا خۆی دەبینێتەوە، شەشی شوباتیش ئەو پرۆژە یاسایە
بۆ قەدەغەکردنی خەتەنەکردنی مێینە لەعیراقدا دەخرێتە پێش یەرلەمانی
عیراق.
لەکەرکوکدا، ئەو شارەی کە مۆرکی فرەنەتەوەیی باکور و ناوەڕاستی عیراقی
پێوەدیارە، رێکخراوی وادی و پەنا ھاوکاربون لەئەنجامدانی توێژینەوەیەکی
گشتگیر کەدەرەنجامەکەی ٣٨٪ میێنەی خەتەنەکراوی لەکۆی ١٢١٢ کەس
دەرخست، پیشانیشیدا کەئەو دیاردەیە لەنێو عەرەب و کورد و سوننە و
شیعەدا کەچاوپێکەوتنیان لەگەڵ سازکرابو بونی ھەیە،.
ئێستا کاتی رەفتارکردنە.
دەرکردنی بڕیارێک لە کانونی یەکەمی ٢٠١٢، لەسەر ئاستی جیھان لەلایەن
کۆمکاری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بۆ قەدەغەکردنی خەتەنەکردنی مێینە
وەرچەرخانێکی دیاربو، سەرەڕای ئەوەی بڕیارەکە لەروی یاساییەوە
پابەندبون وڵاتان فەرزناکات، بەڵام لەروی مەعنەوی و سیاسییەوە
ھاندەردەبێت بۆ حکومەتەکان لەبواری خەتەنەکردنی مێینەدا، ھانی
چالاکوانانیش لەسەر ئاستی جیھان دەدات دژ بە "نەریتێکی" کوشندە
بوەستنەوە.
ئێستا کاتی کارکردن ھاتوە، کاتی پرسیارکردنە؛ نەتەوە یەکگرتووەکان ساڵی
٢٠٠٣ بنبڕکردنی خەتەنەکردنی مێینەی راگەیاند، لەگەڵ ئەوەشدا دەزگاکانی
نەتەوە یەکگرتووەکان لەرۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا تائێستا ھیچ رێوشوێنێکیان
بۆ نەھێشتنی خەتەنەکردنی مێینە نەگرتووەتەبەر، بۆ لەعیراقدا بۆ نمونە
ھیچ چالاکییەکیان نییە؟ چییان پیشکەشکردووە لەیەمەندا کە رێژەی
خەتەنەکردنی مێینە لەھەندێک ناوچەدا وەکو زانراوە دەگاتە ٥٠٪؟
کێ کۆکردنەوەی داتای باوەڕپێکراوی وڵاتانی وەکو عومان و ئێران لەئەستۆ
دەگرێت، کە تەنیا بەڵگەی چیرۆکئامێز بەڵام حاشاھەڵنەگریان تێدایە؟
دەرەنجام وادی و ھیڤۆس بانگھێشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن، بەتایبەت
ئەمینداری گشتی، بۆ چڕکردنەوەی کۆششەکان بۆبنبڕکردنی ئەم دەسدرێژییەی
کە چاکبونەوەی نییە و ئەگەر روویدا رەتکردنەوەی نییە و ئاسەواری لەسەر
نزیکەی ١٤٠ ملیۆن ژن و کچی بەجێھێڵاوە کەلە ژیاندان.
با دیواری بێدەنگی بڕوخێنین و بەدوای راستیدا بگەڕێین.
بۆ زانیاریی پتر:
Hivos | Raamweg 16 | 2596 HL | Den Haag | The
Netherlands
T + 31(0)70 376 55 34 | I www.hivos.nl
WADI e.V. | Herbornerstr. 62 60439 Frankfurt| Germany
T +49-69-57002440 |
info@wadinet.de
|
www.wadi-online.de
نووسینگەی کوردستان:
Wadi office in Iraq: 00964-7701-588173
وادی و ھیڤۆس
لاهاى، سلێمانى، شەشی شوبات
|