په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٤\٥\٢٠١٣

هەشتەمین فیستیڤاڵی فیلمی کوردی و

چوارەمین پێشبڕکێی یەڵماز گۆننەی

لە لەندەن بەڕێوەدەچێ.

مەنسوور جیهانی

 

ھەشتەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن و چوارەمین خولی پێشبڕکێی "یەڵماز گۆننەی بۆ کورتە فیلم" بە بەشداری بەرھەمی سینەماکارانی کورد و بیانی لە شاری لەندەن لە وڵاتی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت.


ھەشتەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن و چوارەمین خولی پێشبڕکێی "یەڵماز گۆنەی بۆ کورتە فیلم" بە بەشداری فیلمە کوردییەکان کە بەرھەمی سینەماکارانی کورد و بیانین، لە سێ بەشی فیلمی بڵندی سینەمایی، فیلمی دیکۆمێنتی (بەڵگەنامەیی)، ئەنیمەیشن و کورتە فیلم، بە ناوەرۆکی چیرۆکی و دیکۆمێنتی لە رۆژانی ١٥ تا ٢٤ی نۆڤەمبەری ٢٠١٣ لە سینەمای "پیکچەرھاوس" لە ناوچەی ھەکنی لە شاری لەندەن لە وڵاتی بەریتانیا بەڕێوەدەچێت و رۆژی چوارشەممە ٣١/٠٧/٢٠١٣ دوایین مۆڵەتە بۆ ناردنی بەرھەمە سینەماییەکان بۆ بەشداری لەم فیستیڤاڵە.


پێشبڕکێی "یەڵماز گۆننەی بۆ کورتە فیلم" لە لایەن فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لە لەندەنەوە، بۆ بەبیرداھێنانەوەی یادی دەرھێنەری گەورەی کورد یەڵماز گۆننەی، سازدراوە.


بانگەوازی ھەشتەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن و چوارەمین خولی پێشبڕکێی "یەڵماز گۆننەی بۆ کورتە فیلم" لە لایەن بەرپرسانی ئەم فیستیڤاڵە بڵاوکراوەتەوە کە ھونەرمەندان و ھۆگران بۆ بەشداریکردن لەم فیستیڤاڵە بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر بە زمانەکانی کوردی (سۆرانی)، ئینگلیزی، فارسی و عەرەبی و پڕکردنەوەی فۆرمی ناردنی فیلمەکانیان، دەتوانن پەیوەندیی بە نوێنەرەکانی فیستیڤاڵ لە وڵاتانی جۆراوجۆر بکەن و ھەروەھا بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ماڵپەڕی تایبەتی فیستیڤاڵەکە بە ناونیشانی www.lkff.co.uk بکەن.


بەرپرسانی ھەشتەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن و چوارەمین خولی پێشبڕکێی "یەڵماز گۆننەی بۆ کورتە فیلم" داوا لە ھەموو دەرھێنەرە کوردەکان و ھەروەھا بە گشتیی دەرھێنەرەکانی سەرتاسەری دنیا دەکەن کە ئەو فیلمانەیان وا پەیوەندی بە کوردەوە ھەیە و ناوەرۆکەکەیان سەبارەت بە کورد و کوردستانە، لە سێ بەشی فیلمی بڵندی سینەمایی، فیلمی دیکۆمێنتی و ئەنیمەیشن و کورتە فیلم، لە جۆری درامی و دیکۆمێنتی و بە ژێرنووسی ئینگلیزی بۆ ھەڵبژاردنی ئیحتمالی لە بەرنامەی فیستیڤاڵدا و ھەروەھا بەشی پێشبڕکێی کورتە فیلم تا رۆژی ٣١ی جوولای ٢٠١٣ بە زووترین کات بۆ نووسینگەی فیستیڤاڵ لە شاری لەندەن یا بۆ نوێنەرەکانی فیستیڤاڵ لە ھەرێمی کوردستان، ئێران، بەریتانیا، تورکیا، سووریا، نیووزلەندا و ئوستوراڵیا و وڵاتانی دیکە رەوانە بکەن، کە بریتین لە: عەتا موفتی، مەمەد ئاکوسی و کەریم گوکتورک لە وڵاتی بەریتانیا، ئیبراھیم یەلدیریم لە باکووری کوردستان، سامان لاوە لە وڵاتانی نیووزلەندا و ئوستوراڵیا، سەتار چەمەنی گوڵ و خاتوو ڤیدا ساڵحی لە وڵاتی ئێران، زانا حەمە غەریب لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی، محەمەد عەلی ئەترووشی لە شاری دھۆک، ئازاد کەرکووکی لە شاری کەرکووک و ئەحمەد ئیسماعیل لە رۆژئاوای کوردستان.

ناونیشانی پێشکەشکردنی بەرھەمەکان:


ھەموو کۆپییەکانی نیشاندانی سەرەتایی دەبێت بۆ ئەو ناوونیشانانەی خوارەوە بنێردرێن:

لە لەندەن:
ناونیشان:
London Kurdish Film Festival (LKFF)

1 Thorpe Close

London W10 5XL
United Kingdom


مەمەد ئاکوسی و کەریم گوکتورک
ئیمەیل: lkff@lkff.co.uk
lkff2001@gmail.com

تەلەفۆن: ٠٠٤٤ ٧٥٠٦٧٠٢٦٩٧
تەلەفۆن: ٠٠٤٤٧٥٤٥٧٥٨٥١٥

لە ھەرێمی کوردستان:
لە ھەولێر و سلێمانی:
زانا حەمە غەریب
تەلەفۆن: ٠٠٩٦٤٧٥٠٣٤٢٠٦٦٥
ئیمەیل: jpg13@yahoo.com

لە کەرکووک:
ئازاد کەرکووکی
ناونیشان: کەرکووک
تەلەفۆن: ٠٠٩٦٤٧٧٠١٤٥٨٥٨٠
ئیمەیل: a.kerkuky@yahoo.com

لە دھۆک:
محەمەد عەلی ئەترووشی
ناونیشان: دھۆک
ئیمەیل: mamobari@yahoo.com
تەلەفۆن: ٠٠٩٦٤ ٧٥٠ ٤٥٠ ٨٣٣٨

لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان:
سەتار چەمەنی گوڵ
ناونیشان: سنە
تەلەفۆن: ٠٠٩٨ (٠) ٩١٨ ٨٧٠ ٩٢٣٧
ئیمەیل: satar.chamani.gol@gmail.com 

ڤیدا ساڵحی
ناونیشان: سنە
تەلەفۆن: ٠٠٩٨ (٠) ٩١٨ ٨٧٧ ٤٧٥٥
ئیمەیل: satar_ch@yahoo.com

لە باکووری کوردستان:
ئیبراھیم یەلدیریم
ناونیشان: دیاربەکر
Ortadoğu Sinema Akademisi Derneği
Ibrahim Yildirim
Huzurevleri Diclekent Bulvarı 54. Sokak No: 12 Kayapınar/Diyarbakır.

تەلەفۆن:٠٤١٢ ٢٣٨ ١٦ ٩١
مۆبایل: ٠٥٠٧ ٦١٣ ٢١ ٨٧
ئیمەیل: sineakademi@gmail.com 

لە ئەستەنبوڵ:
ناونیشان: ئەستونبوڵ
Yapım 13
Elmadağ Cad.
Harbiye Çayırı sokak No: 3 kat 2 Şişli/İstanbul

تەلەفۆن: ٠٢١٢ ٢٣٢ ٦٦٦٣

لە ڕۆژئاوای کوردستان:
ئەحمەد ئیسماعیل
ناونیشان: قامیشلی
ئیمەیل: a.smail1961@gmail.com  
تەلەفۆن: ٠٠٩٦٣٩٨٨٥٠٥٣١٢

ھونەرمەندان دەتوانن بۆ زانیاری گشتیی بە زمانەکانی ئینگلیزی و کوردی (سۆرانی) و فارسی و عەرەبی سەبارەت بە بەڕێوەچوونی ھەشتەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن و چوارەمین خولی پێشبڕکێی "یەڵماز گۆننەی بۆ کورتە فیلم" پەیوەندی بکەن بە عەتا موفتی، مەمەد ئاکوسی و کەریم گوکتورک لە شاری لەندەنی پێتەختی بەریتانیا.


فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن یەکێکە لە گەورەترین فیستیڤاڵەکانی فیلمی کوردی لە سەرتاسەری دنیا و ھەر دوو ساڵ جارێک بە نمایش کردنی بەرھەمی فیلمی بڵند، کورتە فیلم و فیلمی دیکۆمێنتی لە جۆری دیکۆمێنتی و درامی بە ناوەرۆکی کوردستان و کوردەکان بەرھەمی سینەماکارانی کورد و بیانی لە شاری لەندەن بەڕێوەدەچێت.

خوێنەری بەڕێز، بۆ دیتنی بانگەوازی ھەشتەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن و چوارەمین خولی پێشبڕکێی "یەڵماز گۆننەی بۆ کورتە فیلم" کرتە لەسەر ئەو دوو (پی دی ئێف)ە بکە:

 

١-

٢-


بەڕێوەبەرایەتیی راگەیاندنی گشتیی فیستیڤاڵی فیلمی کوردی لەندەن
 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک