٨\٣\٢٠٢٤
٨ی ئادار،
گەڕانەوە بۆ مێژووی ئەشکەنجە.

ئاواز سامان
٨ی
ئادار گەڕانەوەیە بۆ مێژوو؛ مێژوویەکی پڕ لە ئازار و ئەشکەنجەی بۆ ژن
تۆمار کردووە.
ژن لە سێبەری کۆمەڵگەیەکی پیاو سالارییدا بە چەندان کێشە و گرفتدا
تێپەریوە.
٨ی ئادار ڕۆژی ژنانی جیهانە، لەو ڕۆژەدا هەوڵی پەرەپێدانی هەموو ئەو
بوارانە درا کە پێشتر ژن لێیان بێبەش بوو، کار بۆ گەڕانەوەی شکۆ و ماف
و ئازادیی و ڕێزگرتن لە کەسایەتی کرا.
بەڵام پرسیار ئەوەیە، ئایا کۆمەڵگەیەک تا ئێستا پەیوەست بێت بە بیر و
تێڕوانینی کۆنەپەرستانە، توانیویەتی ئەو گۆڕانکارییانە بکات؟ لە
کاتێکدا کوردستانیش وەک هەر ناوچەیەکی دیکەی جیهان بێبەریی نەبووە لە
گۆڕانکارییەکان؟ بۆیێ بەداخەوە نەیتوانی کاری راشکاوانە بۆ پرسی ژن و
ئازادیی و ڕزگارکردنی لەو دۆخە ناهەموارە بکات.
هەر بۆیێ ڕۆژانە بە چاوەکانی خۆمان دەبینن ئەو کۆمەلگایە ڕووبەڕووی چ
قەیرانێکی دەروونیی و کارەسات و دەرچوون لە هەموو بەهایە جوانەکانی
مرۆڤ بووەتەوە. بۆیێ ئەگەری ئەوە هەیە زۆرترین ژن ببنە قوربانی.
٨ی ئادار وەرچەرخانێکی گەورە بوو، بۆ بەشدارکردنی ژنان لە کارکردن تا
لەو ڕێگەیەوە کەسایەتی و خواستی ژن پتەوترببێت و باوەڕی بە بوونی خۆی
هەبێت.
لە دوا دێڕیشمدا پێویستە بڵێم، ماف و
ئازادیی ژن پێویستی بە تێگەیشتن و هۆشیارییە لە کۆمەڵگەیەک کە هەموومان
تیایدا زیندانیین..
ماڵپەڕی
ئاواز سامان
|