٨\٣\٢٠١٣
هه‌شتی ئادار، له
نێو دووڕیانی ژنانی به ناو ئازادییخواز
و رێکخراوی ژنانی حیزبیی!!
هۆگر
ئارامی و خاڵی نه‌کردنه‌وه‌ی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ له توندوتیژیی
ڕق و ده‌مارگرژی به‌رابه‌ر ژنان به تایبه‌ت له پانتایی وڵاته دواکه‌وتوو
وکۆنه‌په‌رسته دینیه‌کان ڕه‌گێکی داکوتاوو نه‌پساوه‌ی هه‌یه ، که
رۆژ دوای ڕۆژ وه‌کو گڵپه‌یه‌کی بڵێسه‌دار ته‌لیسمی ئاگری زێده‌تر ده‌خرێته
زهنی تاکه‌کان ، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و کلتوره خێڵه‌کی و ده‌سه‌ڵاته
دژه مرۆیه لێشاوه‌ی په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی که هه‌یمه‌نه‌یه‌کی
زاڵمانه‌ی کێشاوه به سه‌ر ڕاست و چه‌پی ناخی کۆمه‌ڵگا.
نه‌خۆشی ده‌رونی - جه‌سته‌یی وه‌ک سروشتی ژیان ، به‌رده‌وام له کایه‌کانی
ژیانی مرۆڤ بون گه‌لێکی نه‌پچڕاوه‌ی هه‌یه ، ئه‌مه تایبه‌ته به هه‌موو
مرۆڤه‌کان. لێ نه‌خۆشی له بنه‌چه‌دا ناکرێ ته‌نیا بیلکێنین به
بونیادی جه‌سته‌ییه‌وه ، به‌ڵکه ئه‌وه‌ی گرنگه دیوی ناوه‌وه‌ی مرۆڤه‌کانه
که پێویسته سه‌راپا داتاشراوبن له ڕق و قینه - توندوتیژی - ڕه‌گه‌زی
..هتد ، عه‌قڵ و ده‌رونی تاکێکی توندڕه‌و که ئاوێته‌ی ده‌مارگرژی و
قین له دڵ بووه به‌رابه‌ر ئازادی سه‌رچاوه‌ی لق و پۆپی دینه کۆنه‌خوازه
جودا جوداکانه ، وه داتاشینی جۆری ئه‌و مرۆڤانه که ئاڵوده‌ی ڕه‌فتاری
دژه مرۆین له پێناو به‌رجه‌سته‌بونی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ته‌ندروست ده‌شێ
وه‌کو سه‌ره‌تا ده‌رونیان ئاشت که‌نه‌وه دگه‌ل سروشت - ژینگه - ئاژه‌ڵان
- زانست ئه‌مه وه‌کو کارێکی سه‌ره‌تایی دوای ئه‌وه کار بکه‌ن وه‌کو
پیشه‌یه‌کی ئه‌خڵاقی مرۆیی لۆ هۆشیار بونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه.
هه‌شتی ئادار وه‌کو ڕۆژێکی دان پیانراوی ژنان له سه‌راسه‌ری دنیا ،
جگه له خه‌ڵه‌تاندنی ژنان نه‌بێت هیچی تر نیه ، هه‌شتی ئادار له
کوردستان ڕێک وه‌کو دوو جه‌ژنه دینیه‌که‌ی ئیسلام و بۆنه نه‌ته‌وه‌ییه
به‌حیزبی کراوه‌کان ته‌نیا له چه‌مکێکی بێ مانا ده‌چیت !! که سروشت و
ڕوانینی مرۆڤی په‌یوه‌ست به گۆشه‌یگایه‌کی مێگه‌لی کردوه . گه‌ر ڕۆژی
ژنان به وردی هه‌ڵسه‌نگێنین له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ڕاڤه‌که‌ی
سانایه‌و قسه‌ی باق و بریقه‌دار حاکمه‌و هه‌میشه جمه‌ی دێت ، یادو
کۆنفڕاس له‌و ڕۆژه‌دا ده‌شێ وتاری به‌رپرس و به‌چه‌کانیان ته‌نێ وتاری
پارو ئه‌ولاوه‌تر بێ جگه له گۆڕینی به‌رواره‌که‌ی که به‌هه‌مان
ڕیتمی یاده‌کانی پێش‌و هه‌ستی ژنانی پێ ده‌بزوێنن . به‌ڵگه‌ی ئه‌مه‌ش
ڕێژه‌ی کوشتنی ژنان و شه‌لال بونیان له خوێن و ئازاردانی جه‌سته‌ییان
ڕۆژ دوای ڕۆژ په‌ره ده‌سه‌نێ ، ئیتر یادو کۆنفڕاس له پای چی ؟؟ سه‌رباری
یاسا خه‌وتوه‌که‌ی پارله‌مان تایبه‌ت به به‌رنگار بونه‌وه‌ی توند‌و
تیژی دژبه ژنان که خه‌ریکه نوسینه‌که‌ی کاڵ ده‌بێته‌وه ، ده‌بێ ئه‌وه‌ش
بپرسین به‌شداربوان و ئاماده‌بوانی کۆرو کۆنفڕاس کێن ؟ ئایا
ئازادیخوازی عه‌یار بیست و چارن یا ڕێکخراوه ملکه‌چ و به‌چه‌ی
حیزبه‌کانن.
ده‌سه‌ڵات دارانی هه‌رێم هه‌ر وه‌ک چۆن ئۆپۆزسیۆنێکی ملکه‌چی ده‌سته‌مۆی
خۆی کردیه ، که سه‌ر به‌وڵاتانی ده‌ستی کۆنه‌په‌رستی ئیسلامین تا
سه‌ر ئێسقان دژه ژن و ئازادیه تاکه‌کانن وه‌کو ( نه‌وشێروان مسته‌فا
) ده‌ڵێت : شتێک به ناوی کێشه‌ی ژنان بونی نیه ئه‌مه له ڕاستی دا
لای تاکی هۆشیار شاراوه نی یه ، ئاواش ده‌سه‌ڵات و حیزبه ئیسلامیه‌کان
ڕێکخراوه‌کانی ژنان و کۆمه‌ڵگه‌ی به ناو مه‌ده‌نیان ملکه‌چ و متوی خۆی
کردوه لۆ ئه‌به‌د په‌ڕو باری کردون له پێناو ڕه‌گ داکوتینی خۆیان
کارده‌که‌ن به به‌خشینی پاره‌و پۆست لۆ کپ کردنی ده‌نگه جیاوازه‌کان
، که چۆن بێشه‌رمانه به ناوی به‌رنگاربونه‌وه‌ی دژی ژنان له تیڤیه‌کان
- کۆڕ‌و یاده‌کان خۆیان ده‌که‌ن به پێشڕه‌وی ژنان که له ڕاستیدا چه‌واشه‌کردنی
ژنانه ، ده‌سه‌ڵاتیش لۆ ئه‌وه‌ی بیداته‌وه به چاومان ئه‌وه‌ی گه‌ره‌که
به وڵاتان و ڕێکخراوه جیهانیه‌کان ڕابگه‌یه‌نێ برێ نابینن ڕێکخراوو
کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له گۆڕه‌پانه‌که‌دان ، ئه‌دی ئازادی و دیموکراسی
له‌وه زیاتر چییە؟؟
ده‌هۆڵ کوتین و پڕکردنه‌وه‌ی په‌ڕه‌ی سپی له لایه‌ن ژنانی به ناو یه‌کسانی
و ئازادیخواز له دوره‌وه تیماری برینه جه‌سته‌یی و ده‌رونیه‌کانی
ژنان ناکا ، گرنگ کرداری پڕاکتیکیه نه‌ک قسه‌ی گه‌وره وه‌کو پیشه‌ی
هه‌میشه‌یی ده‌سه‌ڵات چ ژن یا پیاو که خۆی به ئازادیخواز‌و چالاکوان
ده‌ناسێنێ ده‌بێ شه‌قه‌ی باری فراوان بکاو ده‌نگ و کاریگه‌ری ئه‌رێنی
بگه‌یه‌نێته گشت پنته‌کانی ژیان ، نه‌ک ته‌نیا ئاڕاسته رێگاکه‌ی کۆڕ‌و
سه‌نته‌ره‌که‌ی بێ زۆربه‌ی چالاکوان و ئازادیخوازانی ژنان که بانگه‌شه‌ی
یه‌کسانی پیاو ژن ده‌که‌ن خۆیان له ته‌ک ده‌سه‌ڵات هۆکاری ئه‌و چه‌رمه‌سه‌ری
و نه‌هامه‌تیانه‌ن که ژنان که پێوه‌ی گیرۆده بونه ، کۆنفڕاس و یادی
بێ ئه‌نجام ئاخافتنی قسه‌ی سواو‌و به پۆسته‌رکردنی دیواره‌کان ڕێک وه‌کو
سروشتی ده‌سه‌ڵات به‌ڵام ده‌سه‌ڵات ئامانجی خۆی ده‌پێکێ و ئه‌وانیش ده‌بن
به خاوه‌نی له باربردنی کۆرپه‌ی یه‌کسانی و ئازادی . ئه‌گه‌ر وردتر
بینه‌وه ته‌ماشایه‌کی ئه‌و هه‌رێمه ده‌مارگرژه بکه‌ین ، له‌وانه‌یه
دیدو ڕوانینی که‌سانێ له ڕۆشنبیرو چالاکی بواری ژنان له‌گه‌ر ڕوانینی
ده‌سه‌ڵات هاوڕابن ، به‌وه‌ی کرانه‌وه‌یه‌کی ئه‌رێنی هه‌یه له
کارکردنی ژنان له ته‌ک پیاو له ده‌ره‌وه‌ی مارێ وه‌کو مامۆستا - فه‌رمان
به‌ر - کارخانه‌کان ..هتد ، به‌ڵام له جه‌وهه‌ردا هه‌ڵه‌یه‌کی کوشنده
ده‌که‌ن و ته‌نێ به لاڕێ بردنی ڕه‌گه‌زی ژنانی کۆمه‌ڵگه‌یه ئه‌وه‌ی
ئێستا ده‌گوزه‌رێ له چونه‌ده‌ره‌وه‌ی ژنان له مارێ به مانای کارکردن
ئه‌و ده‌ستکه‌وته ئابوری و باره دژواره‌یه له سایه‌یی ده‌سه‌ڵاتی
سیسته‌می سه‌رمایه‌داری که چینی هه‌ژار - ده‌وڵه‌مه‌نده پاره په‌رسته‌کان
ژنان وه‌کو کالایه‌ک به‌کار ده‌هێنن نه‌ک به مانای خینده‌وارو تێگه‌یشتوو
، ده‌نا له ڕوی سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی بیروڕایان وه پۆشینی جل و به‌رگ
و ڕه‌فتارو شوێنی کارکردن پیاوان باڵا ده‌ست و پله یه‌کن ، هه‌ر وه‌کو
نمونه‌یه‌کی بینراو بیستراو ڕێژه‌ی هه‌ره زۆری گه‌نجان و پیاوان زێده‌تر
ئاره‌زوی کچێک یا ژنێکی مامۆستا - فه‌رمان به‌ر ده‌که‌ن وه‌ک له کچ یا
ژنێکی مارێ.
هه‌ڵهاتنی خۆری پۆلێک له ژن و پیاوی ئازادیخواز‌و یه‌کسان مرۆیی
ڕاسته‌قینه، دوور له نیاز
و ڕه‌فتاری ئه‌وانه‌ی به‌ربه‌ستن له به‌ره‌وپێش بردنی پڕۆسه
یه‌کسانی ، ده‌توانن خۆری ڕێکخراوه حیزبی و کۆنه دینیه‌کان تێک
بشکێنن. پۆلێک له ژن و پیاوی ئازادیخواز‌و یه‌کسان مرۆیی و بیرتیژی
کارا ده‌توانن تێکه‌ڵه‌یه‌کی ته‌ندروست له هه‌موو پنته‌کانی ژیان تۆی
ئومێدی لۆ ژنان بڕوێنن، هه‌ڵماڵینی ڕق و ده‌مارگرژی کارامه‌یی که‌سانی
ئه‌زمونداری گه‌ره‌که که پێ بنێته قوڵایی کێشه‌و دیارده قێزه‌وه‌نه‌کان
ده‌ست دانان له سه‌ر برینه‌کان ، وه گرنگی په‌ره‌پێدان به لایه‌نی
ڕۆشنبیری ژنان له‌گه‌ر دانانی په‌یڕه‌و پڕۆگرامێکی تۆکمه‌ی زانستی له
ناوه‌نده‌کانی خیندن و شۆڕبونه‌وه لۆ فه‌رمانگه‌و نێو تاکه‌کانی خێزان.
hogrmohssin@gmail.com
|