٤\٣\٢٠١٣
بانگەواز:
ھەشتی مارس
لە سەدەی دووەم دایە و ئێستاش ئێمە چەندە
رێگامان دوور و درێژە!
ژنان
و شێوازی هەڵسوکەوت و تێڕوانینی کۆمەڵگای کوردی لە گەڵ ئەم پرسە،
بابەت و تەوەرێکە کە ساڵیانێکی زۆرە لە ناو بازنەی
وتوێژی ژنان و
پیاوانی ڕۆشنبیری کۆمەڵگادا دەسوڕێتەوە و تا کۆ ئێستاش بە ھۆی زۆر
ھۆکارەوە ئەم بابەت و تەوەرە لە ناو قەیراندا ماوەتەوە و بەم ھۆیەوە
ڕۆژ نیە کە دەیان کارەسات نەخولقیت.
سەنتەری ژنانی کورد بە مەبەستی تاووتوێ کردن و دەستنیشان کردنی کێشەکان
و باس لە میکانیزمی چارەسەری ئەم کێشانە و ھەروەھا گرینگی ڕۆڵی سیاسی
ژنان و بەشداریان لە سیاسەتدا کۆڕیکی لە ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی مارس،
کاتژومێری ٢ی دوانیوەڕۆ ڕێکخستووە و میوانداری بەڕێزان خاتوو نەجیبە
قەرەداغی چالاک و تێکوشەر لە بواری کێشەی سیاسی و نەتەوەیی بە گەشتی و
بە تایبەت پرسی ژنان و خاتوو کەژاڵ نوری شاعیر و چالاکی بواری ژنان
ئەکات و ھیوادارین کە ئێوەش بە بەشداری خۆتان کۆڕەکەمان بڕازێننەوە.
کات:
کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ،
١٠\٣\٢٠١٣
شوێن:
Köln- Porz
Bürgerzentrum Finkenberg
Stresemann Str. 6a
51149- Köln
سەنتەری ژنانی کورد
لە کۆڵن/ئاڵمانیا
centerijnan@ymail.com
|