٧\١٠\٢٠١٠
٩٠ برینداری چه‌کی
کیمیاویی شاری هه‌ڵه‌بجه
له نێوان
ژیان و مه‌رگدان.

سه‌لاح جه‌میل
داواکردنی
چاره‌سه‌ری بریندانی چه‌کی کیمیاویی له‌شاری هه‌ڵه‌بجه له پێشه‌کی
داواکاریه‌کانی خه‌ڵکی شاربوه ،له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌وڵێکی به‌په‌له
به‌درێژایی 19 ساڵی ڕابردوو تائێستا بۆچاره‌سه‌ریان به‌شێوازی سه‌ختی
برینه‌کان نی یه ،کامیل عه‌بدوالقادر وته‌بێژی کۆمه‌ڵه‌ی قوربانی چه‌کی
کیمیاویی له‌لێدوانێکی تایبه‌یدا بۆ ماڵپه‌ری هه‌ڵه‌بجه گوتی "ئیمه
به‌پێ ی ئه‌و داتایه‌و ئه‌و بینینانه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی پیسپۆڕه‌وه
که بینینیان بۆ کراوه 254برینداری چه‌کی کیمیاویی هه‌یه، 90
برینداری چه‌کی کیمیاویی له‌ژیانێکی زۆر سه‌ختدا له‌نیوان مردن و
ژیاندا ده‌ژین " ئه‌و که خۆی بریندارێکی سه‌ختی چه‌کی کیماویی یه
تایبه‌ت به بینین و ده‌ستنیشانکردنی برینداران وتی "له‌لایه‌ن هه‌ردوو
پزیشکی ئێرانی دکتۆر قانعی و دکتۆر نادری که دو پسپۆڕی تایبه‌ت بوون
له‌شاری سلێمانی توانیان بینین بۆ برینداران بکه‌ن ".
وته‌بێژی کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیان له‌پرسیاری هه‌وڵدان
بۆچاره‌سه‌رکردنی برینداران گوتی " ئێمه چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ دکتۆر به‌رهه‌م
ئه‌حمه ساڵح سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم و پێشتریش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان
و وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی باسی چاره‌سه‌ر و دابینکردنی بودجه‌یه‌کمان
کرد ، به‌خۆشحاڵیه‌وه بودجه‌یه‌ک بڕایه‌وه بۆچاره‌سه‌ر به‌ڵام هێشتا
نه‌چوه‌ته بواری جێ به‌جێکردنه‌وه".
کامیل عه‌بدوالقادر تایبه‌ت به شوێنی چاره‌سه‌ری برینداران وتی "
وادیاره ته‌نها بۆ تارانه ،ئه‌و بریندارانه پێوستیان به‌چاره‌سه‌ری
به‌رده‌وام هه‌یه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی برینداری گازی خه‌رده‌لن به‌پێ ی
وته‌ی پسپۆڕان تامردن پێوستیان به چاره‌سه‌ر هه‌یه"،
هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید
salah_188@yahoo.com
|