په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٠\٧\٢٠١١

٩٨٣ فەرمانبەر لە وەزارەتى رۆشنبیرى دەوام ناکەن.


بەرهەم عەبدوڵا  


وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوانى هەردوو کابینەى پێنجەم و شەشەمى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە گەندەڵترین وەزارەت و دام و دەزگاى حکومەت هەژمار دەکرێت، بە هەبوونى کەلێنێکى گەورە لە بەڕێوەبردن و چاودێرى و لێپرسینەوە لەو وەزارەتە.


فەلەکەددین کاکەیى لە کابینەى پێنجەم و دکتۆر کاوە مەحمود لە کابینەى شەشەم بە چاوى نوقاو کارى بەڕێوەبردنى ئەو وەزارەتەیان لە ئەستۆ گرتووە.بە بوونى گەورەترین دیاردەى دزى و گەندەڵى لەنێو کۆڵەکە و لق و پۆپەکانى ئەو وەزارەتە. ئەوەتا زۆرترین رێژەى راوێژکار و شارەزا لە وەزارەتى رۆشنبیرى موچەى زەبەلاح وەردەگرن لە کاتێک جیا لە هەموو دام و دەزگاکانى حکومەت هیچ یەکێکیان بۆ تەنیا جارێک راوێژیان پێنەکراوە و هیچ یەکێکیشیان شایەنى ئەو پلەیە نین و خۆیان سەریان لەوە سوڕماوە چۆن ناونیشانیان راوێژکار و شارەزایە. بەپێى ئەو بەڵگانەى لامانە وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوان بەقەد هەر چوار وەزارەتى پێشمەرگە و داد و شارەوانى و شەهیدان و ئەنفالکراوەکان فەرمانبەرى بە پلەى راوێژکار و شارەزا جێکردۆتەوە لە وەزارەتەکەى. بە بێ ئەوەى شوێنى کارکردن و بوار و تایبەتمەندیان هەبێت. لە کاتێک وەزیرى رۆشنبیرى هەر ووڵاتێک پتر لە هەر کەسێکى دیکە کەمتر پێویستى بەو پلە بەرزانەى راوێژکارى و مشورەت هەیە بەو پێیەى کەسیێتى ئەو وەزیرەى دەکرێتە ئەو پۆستە خۆى ئەرکى راوێژکارى لە بەرێوەبردن و گۆڕانکارى بوارەکەى لە وەزارەت و تەنانەت لەسەر ئاستى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانیش دەکەوێتە ئەستۆ . ئەمە جگە لەوەى هەردوو وەزیر لەبەر ئەوەى شوێنى کارکردنیان لە هەولێربووە بەهیچ شێوەیەک ئاگادارى چۆنیەتى کارکردن و کەم و کورى و نغرۆبوونى بەرێوبەرایەتى گشتى و لقەکانیان نەبوونە لە سلێمانى و دهۆک .


سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران بە پلەى یەکەم و خودى وەزیرى رۆشنبیرى بەپلەى دووەم گەورەترین تاوانبارن بەرامبەر بەو خەمساردیەى لەنێو وەزارەتى بەناو رۆشنبیرى دەبینرێت. چونکە ئەو وەزارەتە جیا لەوەى لەهەمبەر چەندین پرسى کۆمەڵایەتى و رۆشنبیرى و هونەرى کە کارى ئەوانە توێژینەوەى لەسەر بکەن و ووشیارى بڵاوبکەنەوە و کار بۆ چاککردنى چەندین پرسى هەستیار بکەن و ببنە پشتیوان و هاندەر و خاوەن ماڵى رۆشنبیران و گەنج و لاوى ئەو ووڵاتە، بەڵکو زۆر بەداخەوە ئەو وەزارەتە خۆى بۆتە هۆکارى داروخان و پەرتەوازەبوون و لاوازبوونى کەسایەتى رۆشنبیران و لاوان. لەبەر ئەوەى ئەو وەزارەتە زیاتر لە ١٦ بەرێوبەرایەتى و دام و دەزگاى داخراوى هەیە و پارەیان بۆ سەرف دەکات. هەریەک لەو دەزگایانەش بە دەیان و سەدان فەرمانبەرى بێ کار مووچەى لێ وەردەگرن. بە نموونەى بەرێوبەرایەتى سەتەلایتى نەورۆز و ڕادیۆ و گۆڤارەکانى هەرێمى کوردستان و هەنگ و کاروان و بارش و بەرێوبەرایەتى سینەما و شانۆ و میوزیک لە هەولێر و چوار بەرێوبەرایەتى لە سلێمانى و دوو بەرێوبەرایەتى لە دهۆک کە تا ئێستا ناونیشانى بێ ناوەرۆکن لە وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوان بەبێ ئەوەى دارێک لەسەر بەرد دابنێن زیاتر لە ٩٨٣ فەرمانبەر کە لە نێوانیاندا بەرێوبەرى گشتى و شارەزا و راوێژکار و چەندین پلە بەرزى دیکە هەیە بەبێ ئەوەى لە ماوەى کابینەى شەشەم تەنیا بۆ رۆژێکیش دەوام بکەن مووچە و دەرماڵەى تەواوى خۆیان لەو وەزارەتە دەست و پێ سپیە وەردەگرن. لە کاتێک تەواوى ئەو فەرمانبەرانەى وەزارەتى نارۆشنبیرى لە کەرتى تایبەت و لق و مەڵبەندەکانى حیزب کاردەکەن . بەبێ ئەوەى رۆژێک لە رۆژان کەسێک هەبێت لێیان بپرسێت کاکى وەزیر چۆن دەکرێت نزیکەى هەزار فەرمانبەرى وەزارەتەکەت نازانن باڵەخانە و دەرگاى بەرێوبەرایەتى و کارکردنیان لە کوێیە بە فەرمانبەر لەقەلەم بدرێن و هەموو ئیمتیازاتێکیش بیانگرێتەوە. چۆن دەکرێت ئێمە ئەو وەزیر و وەزارەتە بە رۆشنبیر لەقەلەم بدەین ئەگەر لە مالەوە دەوام بکەن.ئەگەر بۆ جارێکیش لە ماوەى ئەو چەند ساڵە لێیان نەپرسن چارەنووسى هەموو ئەو فەرمانبەرانەى کە تەلەفزیۆن و رادیۆ و رۆژنامە و گۆڤارتان لێ داخستووە بە کوێ دەگات.ئایندەیان بەرەو کوێ لە ژێر سایەى ئەو حکومەتە خەمساردە.


لە هەمووى خەندە ئامێزتر و گاڵتەجارى تر ئەوەیە کە لەنێو میلاکاتى دامەزراندنى فەرمانبەرانى نوێ بۆ ئەو ساڵە، وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوان داواى ٥٥٠ فەرمانبەرى کردووە بۆ دامەزراندن. وەکو ئەوەى ئەو رێژە فەرمانبەرەى ئێستا هەیەتى بەشى نەکات و دەرهەق بەو هەموو سەرقاڵى و پاڵەپەستۆیەى کارکردن و شەونخوونى و هەوڵدانى بۆ ئەو ئەرکانەى کە نازانێت چیە لەسەر شانى....

 

 

barhamxoshnaw@yahoo.com

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک