١٢\١٢\٢٠٢٤
٩ی کانوونی یەکەم
رۆژی قەدەغەكردنی جینۆساید و رێزگرتنە لە قوربانیان.
٧٦
ساڵ لەمەوبەر بڕیاری قەدەغەكردنی جینۆساید و سزادانی بكەرانی دەرچوو، ٩
ساڵ لەمەوپێشیش لە لایەن نەتەوەی كگرتووەكانەوە بە بەشداری ١٥٣ وڵەت
بڕیاری ئەوە درا ئەم رۆژە وەك رۆژی جیهانی قەدەغەكردنی جینۆساید و
رێزگرتن لە قوربانیان و سزادانی بكەرانی بناسرێ.
لێ لە كاتێكدا یادی ئەم رۆژە لە كوردستان دەكەینەوە، بە داخەوە لە
عێراقەكەی ئێمە كە ٦٥ ساڵە پەیوەست بووە بە رێكەوتننامەكەوە،
تاوانبارانی جینۆساید ئازادن و لە پێگەی خۆیانەوە وەك بەشداربووی تاوان
سەیر ناكرێن و دان نانیچن بە راستییەكاندا، لە بۆنەكاندا وەك
رێزلێگیراو دەردەكەون و دوای مردنیان پرسەی شاهانەیان بە ئاڵای
كوردستانەوە بۆ دادەنرێ.
بۆ ئەوەی رێز لەو بڕیارە جیهانییە و قوربانیانی جینۆساید بگرترێت و
كەرامەتیان پارێزراو بێت ، پێویستە دەست بەجێ تاوانباران دادگایی بكرێن،
ئەوە گەڕاندنەوەی رێزو كەرامەتە بۆ قوربانیانی جینۆسایدی گەلی كوردستان.
هەر لێرەوە وەك ئەم ڕێكخراوانەی ناوییان لە خوارەوە هاتووە داوا لە
حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراق دەكەین ئەم ڕۆژە بە فەرمی بناسێنن
بكرێتە ڕۆژێكی تایبەت تیایدا ڕێز لە قوربانیانی جینۆسایدی كوردستان و
عێراق بگرن و وەڵام بە سەرجەم داواكارییەكانیان بدرێتەوە لە
دادگاییكردنی تاوانباران، باشتركردنی ژیانیان، داوای لێبوردن كردن
لێیان، قەرەبووكردنەوەی مادی و مەعنەوییان، گەڕانەوەی ڕوفاتی
ئازیزانیان ، بۆ دووبارە نەبوونەوەی جینۆسایدو دڵنەوایی قوربانیان
عێراق دەست بەجیچ ببێتە ئەندامی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی.
ناوی رێكخراوەكان:
١- رێكخراوی مانەوە بۆ پرسی شەهیدان و ئەنفالكراوان
٢- تۆڕی ئایكان كوردستان
٣- رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كۆكوژ لە كوردستان
٤- رێكخراوی جیهان بێ چەكی كیمیاوی و بایەلۆجی
٥ هەلمەتی ژیان دژ بە سێدارە لە كوردستان
٦- هەڵمەتی دادپەروەریی
٧- ناوەندی داكۆكیی پشدەر بۆ قوربانیان و جینۆسایدكراوان
٨- رێكخراوی كوردستان بێ جینۆساید
٩ - تۆڕی هاوپەیمانی رێكخراوە كوردستانییەكان بۆ دادگای تاوانی
نێودەوڵەتی
١٠- رۆژنامەی نگرە سەلمان
|