په‌یامی کۆمیته‌ی
به‌رگری له مه‌حمود ساڵحی⁄فینله‌ند.
ئازادبوونی مه‌حمود ساڵی، ئه‌و پێشڕه‌وه جه‌سووره‌ی
چینی کرێکاری ئێران له‌هه‌مووان پیرۆز ده‌که‌ین.
سه‌رئه‌نجام دوای ته‌واوکردنی ماوه‌ی ساڵێکی حوکمه‌که‌ی و به بیانوی
پڕوبوچی سه‌رکوتگه‌رانه، دوو هه‌فته‌ی زیاد له‌ماوه‌ی حوکمه‌که‌ی، (مه‌حمود
ساڵحی) له زیندان ئازادکرا. گه‌ڕانه‌وه‌ی ساڵحی بۆ باوه‌شی هاوسه‌رو
منداڵ و که‌س و کار‌و هاورێ و هاوبیرانی و سه‌رجه‌م بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری
ئێران، وێڕای پێبه‌خشینی شادی و خۆشی و گه‌ڕانه‌وه‌ی بزه‌ی سه‌ر لێو و
ناردنی په‌یامی پیرۆزبایی و .. هاوکات خاڵێکی گرنگ و دره‌خشاوه‌ی
بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری و سه‌رکه‌وتنێکی مه‌زنی هه‌م، بۆ خۆی وه‌کو سه‌رکرده‌یه‌کی
جه‌سوور و له‌سه‌ر پێڕاوه‌ستاو و خۆڕاگر تۆمارکرد، هه‌م تۆمارکردنی
مێژویه‌کی خه‌باتکارانه‌و شۆڕشگێرانه‌ی بزوتنه‌وه‌ی چینایه‌تی کرێکار‌و
سه‌رجه‌م توێژه زه‌حمه‌تکێشه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردستان و ئێرانی نایه
سه‌ر خه‌رمانه‌ی نیو سه‌ده‌ی ڕابردو به گشتی و ئه‌م دوو ساڵه‌ی دوایی
به تایبه‌تی .
ئه‌گه‌رجی مه‌حمود ساڵحی زیاتر له ساڵێک به یاسایه‌کی نادادپه‌روه‌رانه‌ی
سه‌رمایه‌داری و له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی مافێکی سه‌ره‌تایی کارێکار به
تاوان له‌سه‌ری حیسابکراو حوکمدراو هه‌موو ئه‌و ماوه‌یه‌ی که له‌زینداندا
بوو به خه‌راپترین بارودۆخی ته‌ندروستی و بێبه‌شکردنی له زۆرێک له‌مافه
سه‌ره‌تاییه‌کانی چاودێریی پزیشکی و مانه‌وه‌ی له‌ژێر چاودێری و ده‌ستڕاگه‌یشتنی
به دا‌و و ده‌رمانی پێویست. له کاتێکدا چه‌ند جار دکتۆر داوای له
کاربه‌ده‌ستانی زیندان ده‌کرد و بۆیانی ڕوونده‌کرده‌وه که پێویسته
له نه‌خۆشخانه له ژێرچاودێری دکتۆر بمینێته‌وه، که‌چی ئه‌و داوا سه‌ره‌تایی
و ئینسانیه‌یان قبوڵ نه‌کرد و به‌و حاڵه‌وه ڕه‌وانه‌ی زیندانیان ده‌کرده‌وه.
کۆماری ئیسلامی ئێران، نه به‌گرتن و حوکمدان و مانه‌وه‌ی به‌و شێوه‌یه
له‌زیندان، وه نه به ئازدکردنی، ده‌توانێ ئه‌وه بۆ ڕایگشتی بسه‌لمێنێ
که ئه‌و هۆکاره‌ی ساڵحی له‌سه‌ر ده‌سگیرکرا، ئه‌نجامدانی تاوان بوو،
وه نه ئازادکردنه‌که‌شی جێبه‌جێکردنی حوکمی یاسایه‌کی دادپه‌روه‌رانه
بوو.
کۆمیته‌ی به‌رگری له مه‌حمود ساڵحی له فینله‌ند، وێڕای خۆشحاڵی ده‌ربڕینی
به‌بۆنه‌ی ئازادبوونی ساڵحییه‌وه، هاوکات پیرۆزبایی خۆی به هه‌مووان
و له پێشه‌وه به نه‌جیبهه‌ی ساڵحزاده‌ی هاوسه‌ری و سامره‌ند و سیامه‌ندی
کوڕی و سه‌رجه‌م بزووتنه‌ی کرێکاریی ڕاده‌گه‌یه‌نێ. هه‌روه‌ها به ئه‌رکی
خۆمانی ده‌زانین لێره‌دا سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراسته‌ی ئه‌و هاوڕێ
و دۆست و لایه‌نانه بکه‌ین که له ئێران و ده‌ره‌وه‌ی وڵات،
شێلگیڕانه به‌شداریی و پشتیوانی مادی و مه‌عنه‌وییان کرد له‌و
چالاکیانه‌ی که بۆ ئازادکردنی مه‌حمود ساڵحی ئه‌نجام دران.
کۆمیته‌ی به‌رگری له مه‌حمود ساڵحی⁄فینله‌ند
7/4/2008
هێلسینکی
|