٢٦\٦\٢٠١٦
"ئاڵای بێ وڵات"
لە فیستیڤاڵی نێودەولەتیی فیلمی "ئێدینبۆڕگ" نمایشکرا.
مەنسوور جیهانی
فیلمی
بڵندیی "ئاڵای بێ وڵات" نوێترین بەرھەمی "بەھمەن قوبادی" لە حەفتایەمین
خولی فیستیڤاڵی نێودەولەتیی فیلمی "ئێدینبۆڕگ" لە وڵاتی ئیسکاتلەندا
نمایشکرا.
فیلمی بڵندیی "ئاڵای بێ وڵات" لە دەرھێنانی سینەماکاری ناوداریی کورد "بەھمەن
قوبادی" و لە بەرھەمھێنانی پارێزگاریی ھەولێر کە لە لایەن کۆمپانیای "مژ
فیلم"ەوە ئامادەکراوە، لە نوێترین بەشداریی نێودەولەتیی خۆیدا لە دوو
سانسی جیاوازدا، لەوانە: کاتژمێر ٦:١٥ دوانیوەڕۆی ڕۆژی ١٦ی تەمووزی و
ھەروەھا لە کاتژمێر ٣:٣٠ دوانیوەڕۆی ڕۆژی ١٦ی تەمووزی ٢٠١٦ لە ھۆڵی
ژمارە ١١ی سینەما "سینەڤۆرد" لە بەشی "تایبەتی" حەفتایەمین خولی
فیستیڤاڵی نێودەولەتیی فیلمی "ئێدینبۆڕگ" لە شاری ئێدینبۆڕگ پێتەختی
وڵاتی ئیسکاتلەندا نمایشکرا.
فیستیڤاڵی نێودەولەتیی فیلمی "ئێدینبۆڕگ" کە کۆنترین فیستیڤاڵی فیلم لە
ئاستی جیھانە و گرینگترین فیستیڤاڵی فیلم لە ئاستی بەریتانیا
دیتەئەژمار، ئایدیا نوێیەکان لە سینەمادا دەخاتە بەر توێژینەوە و بە
پێی پلانێکی بەرنامەداڕێژڕاو ھۆگرانی سینەمای خۆماڵی و نێودەولەتیی بۆ
دانووستانی زیاتر لەسەر فیلمە چیرۆکی و بەرھەمە دیکۆمێنتارییەکان
بانگھێشتی ئەم ڕووداوە ھونەرییە دەکات.
حەفتایەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەولەتیی فیلمی "ئێدینبۆڕگ" بە بەشداری
کۆمەڵێک فیلمی بڵیندی سینەمایی و دیکۆمێنتاریی، کورتە فیلم و ئەنیمەیشن
لە سینەماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و
دەرەوەی پێشبڕکێی لە ڕۆژانی ١٥ تا ٢٦ی یۆنیۆی ٢٠١٦ لە شاری ئێدینبۆڕگ
لە وڵاتی ئیسکاتلەندا بەڕێوەچوو.
"ئاڵای بێ وڵات" لە دوایین بەشداریی نێودەولەتیی خۆیدا لە دوو سانسی
جیاوازدا لە بەشی "نمایشی تایبەت" لە بیست و یەکەمین خولی فیستیڤاڵی
نێودەولەتیی فیلمی "ڤیلنیوس" لە وڵاتی لیتوانیا چووە سەر پەردەی
سینەماکان.
ئەم فیستیڤاڵە کە بە "بەھاری فیلم" ناسراوە، یەکێکە لە ڕووداوە گرینگە
فەرھەنگییەکانی لیتوانی و بەنرخترین فیستڤاڵی سینەمایی ئەم وڵاتە دێتە
ئەژمار، بیست و یەکەمین خولی بە بەشداریی زیاتر لە ٢٠٠ فیلم لە
سینەماکارانی وڵاتانی جۆراجۆری جیھان لە ڕۆژانی ٣١ی ئازار تا ١٤ی
نیسانی ٢٠١٦ لە شاری ڤیلنیوس پێتەختی وڵاتی لیتوانیا بەڕێوەچوو.
بۆ زانیاریی پتر:
www.edfilmfest.org.uk/films/2016/a-flag-without-a-country
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|