په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\٣\٢٠١٥

ئادار و راپەرین.

محەمەد بێبەش    

 

لەم یادە پیرۆزەدا نامانەوەێ باسی ئەوە بکەین من چیم کردو تۆ چیت کرد، واتە مەبەستم لە حیزبەکانە، جونکە زوربەی ئەو ئەندامانە لە بەرەی کوردوستانیدا سەر بە حەوت لایەنەکە بوون، ئیستا سەنگەرەکانیان ئاڵوگۆڕ کردوەو، ئەوەس مافی خۆیانە چونکە خەباتی شاخ و شار بۆچون وبیرو راکان دەگۆڕێت، جگە لەوەش بەرژەوەندیەکانیش فراوانتر دەبن ھە ر لە حیزبێکەوە بیگرە ھەتا دێتە سەرتاکە کەسێک، ئەوەی مەبەستمانە لێرەدا باسی بکەین سەردەمی ڕاپەرین وقۆناغەکانی دوای ڕاپەرین، دەکرێ لە سێ بەش پۆلێنی بکەین و بە سێ فۆرمەلەی جیاواز بیخوێنینەوە.


بەشی یەکەم:

 

٥/٣/١٩٩١ ڕاپەرینی جەماوەری لە ژێر فەرماندەو دروشمی بەرەی کوردستانی. بێگومان لێرەدا نابی ئەوە لەیادکەین کە ھەر حیزبێک بەگوێرەی پێگەو جەماوەری خۆی بەشدار بوو ،لەگەڵ ئەوەشدا لە فەرمان وبڕیارەکاندا ھاوسەنگی یەکسانی ھەبوو ،ئەمە بوو سەرەتایەکی باش وخەڵکی زۆر دڵخۆش و ھیواخوازو چاوەروانی ئایندەیەکی گەش و گەش بین بوو ، ڕاپەرین راپەرینی ھەموان بوو شۆرش شۆرشی ھەموان ، لەبەر ئەوە ھەموو تاکێک خۆی بە خاوەن ماڵ و بەرپرس دەزانی ، کەس بیری لە بەرژەوەندی تاک وحیزبی زەق نەدەکردەوە ، ھەموو بۆ یەک ئامانج ھەوڵی دەدا ھەموشمان بۆ ئایندەیەکی روناکمان دەروانی ، ھەمومان میژوومان لەبەر بوو ، ھەمومان ئەزمونی تاڵمان ھەبوو لەگەڵ ڕژێمی بەعس ، ھەمومان ھاوبەش بووین لە کارەساتەکاندا ، بۆیە تەنھا بیرمان لە ئازادی ولە سەربەستی دەکردەوە ،بەداخەوە ھێندەی نەبرد لەو خەوە خۆشە بەخەبەر ھاتین و حیزبەکان کەوتنە کێ برکێی پاوەنخوازی ناوجەکان و خاڵە سنوری و گومرگەکان ، لێرەوە بەھۆی دەسەڵات پەیداکردن بۆ خاڵە گومرگیەکان ، ھیواش ھێواش مەبدەئەکان بەرەو کاڵ بونەوە چوون وسەنگەر گواستنەوە دەستی پیکرد، دوا بەدوای ئەوە بابەتی ھەڵبژاردن وپەرلەمان کەوتە رۆژەڤی حیزبەکان بەیکجاری چۆنایەتی و چینی رۆشنبیر کەوتنە کەنارەوەو پاشاگەردانی سەری ھەڵدا و گەراینەوە بۆ دیوەخانی کۆمەڵایەتی و زیندووکردنەوەی عەشایەرو مەلاو ئاغاو کوێخا ،ئەمە یەکێک بوو بۆ خۆشکردنی شەری کورد کوژەو خۆکوژە سەرھەڵدانی شەری براکوژی.


بەشی دووەم:


بێگومان ساڵی ١٩٩٤ یەکیک بوو لە ساڵە شوم و نەگریسەکانی کورد (ساڵی بێ ڕێزی). دەتوانین بڵێین ساڵی نەبوونی ساڵی براکوژی ساڵی خیانەت وخۆفرۆشتن لیرەوە دەستی پیکردو سەفەویەکان وعوسمانیەکان ھاتنەوە باشوری کوردستان ،جگە لەوە دەتوانین ناوی بنێین ساڵی بێ ڕێزی لە گەلی کورد چونکە ھیچ چین وتوێژیک نەما ھیچ لایەن ودەستەو کۆمەڵێکی ئەم گەلە نەما ، ھیچ ئاین ومەزھەب وکلتورێک نەما خەڵک پەنای بۆ نەبا تا ئەم دوو حیزبە بەرۆکی شەڕ بەردەن ، بەلام ئەوان نەک ھەر گوێیان پێنەدان بەڵکو زوربەی جاران خۆشیان پیشان نەدەدان و گاڵتەشیان بە مقەدەساتی ئەو خەڵکە دەکرد ، لەوە ناخۆشتر ئەوەبوو ئامادە بوون رۆژی دەیان جار دەستی دووژمنانی ئەم گەل وخاکە ماچ کەن بۆ لەناوبردنی دەستکەوتەکانی ڕاپەرین وخوێنی شەھیدان ئەنفال وکیمیایی ،سەیر لەوەدابوو پاساوەکانیان ئەوەبوو دەیان ووت برا ئەوە لە ھەموو دنیادا و لە ئەوروپاش ئەوە ھەبوە تاگەیشتونەتە سەر سکە نمونەی چەندین سەد ساڵەی ووڵاتانیان بۆ دەھێنایەوە ...بەڵام ئیستا گەر بڵێی سیستەمی فڵان ووڵات ئاوایە...! پێت دەڵێن تۆ کوردستان و ئەو ووڵاتە بەراورد بەیەک دەکەیت ،بەڵام بۆ خۆیان رەوابوو شەری ھەزارساڵی پیش ئیستای ئەو ووڵاتە بەکوردستان رەوا ببینن.


بەشی سێیەم:


راستە لە ١٩٩٨ دا دانیشتنی دبلن کراو دوا بەدوای ئەو رێکەوتنی واشنتۆنی لێکەوتەوە لەسەر دەستی ئەو کاتەی خانمە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ودوو مۆری کوێخاییان پێ بەخشرا ،لیرە سیاسەتی برا بەش وگەل بێبەش ھەنگاوی نا و تەواوی جومگەکان ژیان کران بەدوو بەشەوە ، ئەوەی لە یەکێک لە دوو بازنەیەدا نەبوایە ، نەک مافی ھاووڵاتی بوون بەڵکو مافی مرۆڤ بوونی نەدەما لە کوردستان ،ڕۆژ بەرۆژ پێگەی ووڵاتانی دراوسێ بەرەو ھەڵکشان چوو ، تاکو ئەوەی دەیبینن کار گەیشتە ئەوەی تەنانەت گۆرێنی ئەندامە باڵاکانی ھەردوو حیزب لە دەستی ووڵاتانی دراوسێ وداگیرکەراندایە ، ئەوەشی کە دەوتریت ئاڵە گۆری سیاسی بەسەر ئەم پارچەیەی کوردستاندا ھاتوە ، ڕاستیەکەی لە دوو سەرجاوەوە دەستپێدەکات ، یەکەمیان ئیراق وڵاتێکی دەوڵەمەندە لەسەروەت وسامانی ژیر زەوی ، دووەمیان مەرکەزی ئیراق لاوازە و حکومەتەکەی جێگەی متمانە ی نێودەوڵەتی نیە ، لەگەڵ ئەوەشدا بەئاسانی قووت نادرێ ،ئەگەر پونتە لاوازەکانی نەگرن ، نموونەش بۆ ئەوە ھیچ دەوڵەتێک لە جیھان لەگەڵ بابەتە سیاسیەکانی کورد نیە ، بەتایبەتی دەوڵەتی کوردی مەسەلەی کەرکوک ، دەبێ ئەو راستیەش بزانین کوردستان و عەقڵی سیاسی کوردستان نەگۆراوە ، ئەوەی دەیبینین سیاسەت و بەرژەوەندی نیودەوڵەتیە گۆراوە ، بەڵێ ھەندێ خانوو باڵەخانەی بەرزو جادەو بان گۆرانی بەسەر دا ھاتوە ، ئەویش لە پێناوی بەرژەوەندی ووڵاتانی دراوسێ بوە بۆ پارە کیشانەوە نەک بۆ چاکسازی ،ئەگینا ھەموومان ئەو راستیە دەزانین ھێج کۆمپانیایەکی کوردی نەیکردون و تەنانەت کرێکاری کوردیش وەرناگرن، بە ھەزارەھا کۆمپانیای ئیرانی و تورکی لەم بەشەی کوردستاندا ھەن و کاردەکەن ، بەڵام ھیچ یەکێک لەم کۆمپانیایانە کار بۆ بنەمای ئابوری ناکەن.. دەتوانین بڵێین ھەموویان کۆمپانیای موستەھلەکین نەک بەرھەمدار.. ئەمە جگە لە نەبونی دەستوورو یاسا کە ھەموو تاکێکی ئەم گەلە یەکسان بکات وپێگەی عەدالەتی کۆمەڵایەتی بخولقێنێ ، بێگومان لە دوای ٢٤ ساڵی ڕاپەرین ھەتا ئیستا ھیچ جۆرە سیستەمێکی زانستی سیاسی و ئابوری وئیداری و سەربازی کومەڵایەتی بوونی نیە کە ھۆکارێکی سەرەکیە بۆ دروستبوونی فیوداڵ وسەرمایەداری نارەواو نا یاسایی و نابەجێ ، بێگومان لە ئەبجامی ئەم ھەموو پاشاگەردانیە دەبێ چاوەروانی خراپتر بکەین لە دوای ڕەشە کوژانی داعاش و جەعش ، بەھەرحاڵ ئەگەر شیکرنەوەیەکی زانستیانە بکرێت بۆ ئەم تاوانانە ، بروام وایە پێویستمان بە کۆمەڵێ زیندانی نوێ دەبی لە ڕاپەرینی داھاتوودا.


ھەزاران چەپکە گوڵی ڕیز و وەفا بۆ گیانی پاکی شەھیدانی ڕاپەرین و ھەموو شەھیدانی ئازادی و رزگاری.


٥\٣\٢٠١٥
bebash-62@hotmail.se

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک