٧\٦\٢٠١٠ ئافه‌رین ئه‌ی منداڵانی کوردستان.
ره‌زا شوان
ئه‌و خۆپێشاندانه هێمنانه‌ی که منداڵانی کوردستان له شاری هه‌ولێری پایته‌ختدا،له ڕۆژی جه‌ژنی جیهانی منداڵاندا سازیان کرد‌و،چوونه به‌رده‌م کونسڵخانه‌ی ئێران له هه‌ولێرو زۆر به شێوازیکی شارستانی گوزارشتیان له نیگه‌رانی خۆیان کرد،له دژی ڕۆژانه و بێبه‌زه‌ییانه تۆپبارانکردنی گونده‌کانی باشووری کوردستان له‌لایه‌ن تۆپخانه‌کانی ده‌وڵه‌تی نائیسلامی ئێرانه‌وه، له‌و یاداشته ناڕه‌زاییه‌ش که دایان به کونسڵی ئێرانی له هه‌ولێرو داوایان لێکرد،که تۆپبارانی کودستان ڕابگرن و چیتر منداڵانی کوردسان نه‌تۆقێنن و گوندنشینه بێتاوانه‌کانمان سه‌رگه‌ردان و لانه‌واز نه‌که‌ن،هه‌روه‌ها منداڵانی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی هاوخه‌می وناخۆشیی خۆیان بۆ خوشک وبرا منداڵه پهڕهوازهبووه گوندنشینه‌کانمان ده‌ربڕن،ئه‌وه‌بوو بڕیاریان دا، که ئه‌مساڵ جه‌ژنی ڕۆژی جیهانی منداڵان نه‌که‌ن، تا تۆپبارانی کوردستان ڕانه‌گیرێ.
ئه‌و هه‌ڵوێسته جوانه‌ی منداڵانی کوردستان،شایانی ڕێز‌و ئافه‌رین بارانکردنن..ده‌ستان خۆش ئه‌ی کوردیله ژیر‌و زرهنگهکانی ئه‌مڕۆمان ونه‌وه‌ی داهاتووی کوردستان‌مان،ده‌ستخۆشی و ئافه‌رینیش بۆ دایک وباوکان و مامۆستایانی دڵسۆزتان که به‌هه‌ستێکی پاکی کوردایه‌تی وبه سۆز‌و خۆشه‌ویستی بۆ کوردستان ئێوه‌ی جگه‌رگۆشه‌کانیان به‌م شێوه‌یه گۆش کردوون.
منداڵه چاوگه‌شه‌کانی کوردستانی خوشه‌ویستمان،خوشک و براکانیشتان،ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ی KMK« منداڵانی کورد» له وڵاتی نه‌رویج،سوپاسی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌تان ده‌که‌ین. ئه‌وه‌شتان پێڕاده‌گه‌یه‌نین که ئێمه‌ش زۆر به توندی ناڕه‌زایی خۆمان به‌رانبه‌ر به‌م تاوانه دڕندانانه‌ی ڕژێمی خوێنڕێژی ئێران ده‌رده‌بڕین و هاوده‌نگ و هاوهه‌ڵوێست و هاوخه‌م و هاوبه‌شی هه‌موو خۆشی و ناخۆشییه‌کانی منداڵانی کوردمانین له کوردستاندا.چیتر نابێ بێده‌نگ و بێههڵوێستبین. ئه‌م تاوانانه‌ی که هه‌ر یه‌که له‌ڕژێمی ئێرانی خوێن‌ڕێژ و تورکیای فاشستی و سوریای ئه‌فله‌قی، به‌رانبه‌ر به منداڵانی کوردمان ده‌یکه‌ن، دوورن له هه‌موو ڕه‌وشتێک و ویژدانێکی مرۆڤایه‌تی و له هه‌موو یاسایه‌کی نیۆ ده‌وڵه‌تیه‌وه،پێشێلکردنێکی زه‌قی مافه‌کانی مرۆڤه به‌گشی ومافه‌کانی منداڵانه به تایبه‌تی.هه‌ر له‌م دڕندانه ئه‌م تاوانانه ده‌وه‌شێنه‌وه. وه‌کو ده‌شزانن زیاتر له دوو هه‌زار و دووسه‌د په‌نجا منداڵی بێتاوانی کوردمان له باکووری کوردستاندا،له به‌ندیخانه‌کانی تورکیای ڕه‌گه‌زپه‌رستدا به‌بێ تاوان ئه‌شکه‌نجه ده‌درێن.. ئێمه داواش له ڕێکخراه‌کانی مافی مرۆڤ و مافی منداڵان ده‌که‌ین،له‌وه زیاتربێدهنگ نه‌بن له‌م تاوانانه. ئێمه‌ش له‌مه‌ودوا ده‌نگمان گڕترو هه‌ڵوێستمان توندتر ده‌بێت.
٢\٦\٢٠١٠
|