٣١\٣\٢٠١١ ئافرەتى بارمتەکراوى گەنج بۆ شانۆ لە دیدارى گوڵەمێخەک نمایش دەکرێ.
بۆ ئەم مەبەستە شانۆکار و دەرهێنەر و ئەکتەرى شانۆگەریی (ئافرەتى بارمتەکراو) لەمەڕ چۆنیەتى بەشداریکرددنیان گوتى ''گەنج بۆ شانۆ وەکو گروپێکى دیارى نێو ناوەندى هونەرى و شانۆیى لە کوردستان، وەکو تاکە گروپى شانۆیى لە شارى هەولێر بەشدارى دیدارى (گوڵە مێخەک)ى کردووە.
هەڵبەتە بەشداریکردنى گەنج بۆ شانۆ لە هەر پرۆژە و ڤیستیڤاڵێکدا، گەرم و گوڕیی و جموجۆڵێکى باشتر دروست دەکا، ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ پێشکەشکردنى نمایشە شانۆییەکانى به شێوەیهکی جوان، بۆ ئەمجارەش ئێمە هەوڵمانداوە بە هێزەوە بەشدارى ئەم دیدارە بکەین، کە بریارە لە رێکەوتى 3/4/2011 لە شارى سلێمانى دەست پێبکا.
دەستەى تەکنیکى و کارگێرى گروپ بە شێوەیکى تۆکمە خۆیان ئامادە کردووە بۆ ئەم نمایشە، دڵنیاشتان دەکەینەوە، ئەم کارە شانۆییەى ئێمە دەبێتە یەکێک لە کارە هەرە سەرکەوتوەکانى نێو دیدارى (گوڵە مێخەک)".
|