٢٨\١\٢٠١٥
ئاگاداری
سیناریۆنووسە سیاسییەکان بن.

سوارە کەمال
له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی پشکی شێر له‌ده‌ستکه‌وت، وڵاتانی زلهێز،
ده‌وروبه‌ر، به‌ڕێگای راسته‌وخۆ، یان ده‌ستوپێوه‌ندیه‌کانیان، عێراقیان
کردۆته مه‌یدانی مامه‌ڵه‌و سات‌و سه‌ودا له‌سه‌ر ژیان‌و داهاتوی
ناوچه‌که.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌مێگه‌ل سیخوڕیان خستوه‌کار، له‌ئێستادا ئه‌و
وڵاتانه هێنده پڕ زانیارین، نه‌ک ته‌نها به‌ئاگان له‌وه‌ی روده‌دات،
به‌ڵکو له‌هه‌وڵی ئاراسته‌کردنیدان به‌ره‌و ئه‌و جێگایه‌ی به‌رن
که‌پێگه‌یان سه‌قامگیرو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان مسۆگه‌رتر ده‌کات.
ئه‌ڵبه‌ته هۆکاری واڵابونی ده‌رگای عێراق له‌به‌رده‌م ده‌زگا
سیخوڕیه‌کان گه‌لێک زۆرن، له‌وانه بونی ئاین‌و ئاینزای دژ به‌یه‌ک،
به‌زۆر لکاندنی باشوری کوردستان‌و..هتد دیاره هێشتنه‌وه‌ی ئه‌و
پرسانه به‌بێ چاره‌سه‌رێکی گشتگیر ئه‌م وڵاته پڕ له‌گێڕمه‌و
کێشه‌یه. واپێده‌چێت تا به‌یه‌کگرتویی بمێنێته‌وه، مه‌حاڵه
سه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه ببینێ.
شه‌ڕی ئه‌مجاره و پیلانی تێوه‌گلاندن.
ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌عێراق‌و شام، به‌پاساوی به‌رگریکردن له‌سوننه،
که‌وته په‌لاماردان‌و ده‌ستکاریکردنی پێگه‌ی کورد‌و زیانگه‌یاندن
به‌به‌رژه‌وه‌ندی زۆرێک له‌وڵاتانی دنیا، ئه‌مه‌ش بوه هۆکاری ئه‌وه‌ی
ئه‌و وڵاتانه ببنه پاڵپشتی هه‌رێم له‌به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی دژ
به‌داعش.
ئه‌گه‌ر ئه‌م پشتوانیه ده‌ره‌کیه له‌ڕویه‌که‌وه به‌سودبێت‌و
واهاتبێته ئه‌ژمار که‌پێگه‌ی کوردیان گه‌یاندۆته ئاستێکی به‌رز،
له‌ڕویه‌کی تره‌وه کۆمه‌ڵی وڵات (روسیا، ئێران‌و تورکیا‌و زۆرینه‌ی
حکومه‌ته عه‌ره‌بیه‌کان) هه‌ن که‌به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان له‌ته‌ک
به‌رزبونه‌وه‌ی پێگه‌ی هه‌رێم یه‌کناگرێته‌وه.
که‌واته ده‌بێت پێشبینی ئه‌نجامدانی هه‌ر پیلانێکیان لێبکرێت،
له‌وانه؛ هه‌وڵدانانیان بۆ تێکدانی په‌یوه‌ندی نێوان حزبه
کوردستانیه‌کان، کورد‌و مه‌زهه‌به‌کان، په‌یوه‌ندی هه‌رێم‌و وڵاتانی
ناوچه‌که و... هتد.
یه‌کێک له‌وانه‌ی رۆڵی ده‌بێت له‌دانانی نه‌خشه‌و پیاده‌کردنی پیلان،
ده‌زگا هه‌واڵگریه‌کانن. ئه‌گه‌ر به‌راوردێک بکه‌ین، بۆ نمونه؛
ده‌زگای هه‌واڵگری حزبێک، شه‌ش مانگ پێش زانیاری به‌ده‌ستهێنابی
که‌داعش هێرشده‌کاته سه‌ر شاری موسڵ. ده‌بێت ده‌زگا سیخوڕیه‌کانی وه‌ک
(سی ئای ئه‌ی) ئه‌مەریکی و (ئێم. ئای. ٦) به‌ریتانی و (ئێف. ئێس. پی)
ئاسایشی فیدراڵی روسیا‌و (موسادی) ئیسرائیل‌و (میت)ی تورکی و
(ئیتڵاعاتی) ئێرانی و جی . ئای . پی سعودی و … هتد که‌خاوه‌ن نوێترین
ئامرازی سیخوڕی و دژه سیخوڕین ده‌بێت چی بزانن.
ئه‌گه‌ر ئه‌وان بزانن له‌هه‌شتا وڵاتی دنیاوه داعش چه‌کداری بۆچوه،
ئایا ئه‌مه ئاماژه‌دان نیه به‌وه‌ی که به‌ئاگان له‌ته‌واوی ئه‌و
جموجۆڵانه‌ی ده‌ویسترێت ئه‌نجامبدرێت. پێموایه زانیاری ده‌زگا
سیخوڕیه‌کان له‌سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و ده‌ستوپێوه‌نده‌کانی، زۆر
زیاتره له‌وه‌ی خه‌لیفه‌که‌ی داعش ده‌یزانی!
سیناریۆی تێوه‌گلان.
نموونه‌ی یه‌که‌م:
له ٣١ی ئابی ١٩٣٩ هێزێکی ئه‌ڵمانی به‌جلوبه‌رگی ئه‌رته‌شی پۆڵه‌ندی
هێرشیان کرده‌سه‌ر ئێزگه‌یه‌کی رادیۆ له‌سه‌ر مه‌رزی نێوان ئه‌ڵمانیاو
پۆڵه‌ندا، له‌هه‌مان رادیۆ‌وه په‌یامێکی چه‌ند ده‌قیقه‌یان دژ
به‌ئه‌ڵمان په‌خشکرد، ئه‌مه‌شیان کرده بیانویه‌ک‌و هێرشیان کرده‌سه‌ر
پۆڵونیاو جه‌نگی دوه‌می جیهانی ده‌ستیپێکرد، (که‌زیاتر له‌شه‌ست ملیۆن
سه‌ربازو هاوڵاتی سڤیل بونه قوربانی) کاتێ کۆتایی به‌جه‌نگی دوه‌می
جیهان هات، ئه‌لفرد نایوکس (فه‌رمانده‌ی یه‌که‌ی ده‌ستوه‌شێنی سازمانی
اس. اس ئه‌ڵمانی)، له‌دادگای نورنبێرگ دانی نا به‌وه‌ی که‌فه‌رمانده‌ی
ئه‌و پیلانه بوه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌رده‌مه له‌و جۆره کارانه ئه‌نجامدرابێت ده‌بێت
له‌دنیای ئه‌مڕۆدا چی بکرێت.
نموونه‌ی دووه‌م:
له‌چه‌ندڕۆژی رابردودا وترا په‌که‌که ده‌یه‌وێت شەنگال بکاته کانتۆن،
به‌بێ ئه‌وه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌کان وردببنه‌وه له‌وه‌ی کێ وتی،
چۆن وترا، هۆکار چیه، بۆ له‌م کاته؟ که‌وتنه وه‌شاندنی کۆمه‌ڵێک
به‌یاننامه‌و قسه‌ی توند، ئه‌گه‌ر زوتر کپنه‌کرایه، ره‌نگه ئێستا
حزبه‌کان سه‌رقاڵی یه‌ک کوشتن بونایه.
به‌ره‌نجام.
هاوڵاتیانی کوردستان، به‌راورد به‌دوو ده‌یه‌ی رابردوو، له‌بره‌ودان‌و
هه‌نگاویان به‌ره‌و گه‌یشتن به‌خواست‌و ویسته‌کانیان ناوه، به‌رانبه‌ر
به‌وه‌ش حکومه‌تی هه‌رێم، چاره‌نوسی گه‌لی کوردی به‌ستۆته‌وه
به‌به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی ده‌ره‌کیه‌وه، ئه‌وانیش به‌هۆی گه‌رمبونی
ململانێی نێوانیان له‌کێبڕکێی قورسدان. ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم
گوێڕایه‌ڵیان نه‌بن، به‌دورنازانرێت بکه‌ونه نمایش‌کردنی سیناریۆی
جۆراوجۆر، سه‌ر‌ئه‌نجام تێوه‌بگلێنن به‌شه‌ڕی ناوخۆ‌و ده‌ره‌کیه‌وه.
swarekemal@yahoo.com
|